هەمووان سەیری کاردانەوەی جولیا بون دوای ئەم قسەیە چەند ڕوخساری گۆڕا
هەستی بە سوکایەتی کرد بە بەکارهێنانی "کوخ"جۆنگکووک ماوەیەک وەستا پاشان ڕۆشتە چێشتخانەکە هەمووان بە بێدەنگی دوای کەوتن
جولیا لەژێر لێویەوە جنێوی داو هەوڵی دا هیچ فرمێسکێک دروست نەکات
لەبەردەم هەموان شکاندیەوە ، ئەوەی زۆر بەلاوە ناخۆش بوو ...مەگەر هەر ئەو نەبوو دەیویست پشتگیری بکات ئەوە بە پشتگیری نازانێت پاشان هەوڵی دەدا بیری بکەوێتەوە لەکوێ ژوورەکەی ئەوی بینیوە یان پێشتر خۆی شتێکی وای پێوتووە؟
"چاڕڵس سەری زۆر مەخە سەر و دوربە لێی " بە تۆنێکی ساڕدەوە ڕایگەیاند و چاڕڵس تەنها سەری لەقاند
"ئەمڕۆ کاری ئەم کچە تەواو دەکەم لەگەڵ لارا پاشان ئەرکەکەمان کۆتایی دێت"
"چەن زوو تەواو بوو" جیمین بە سەرسامی وتی و لارا بەبێ جەویەوە سەیری کرد
"لەبەر ئەوەیە کچە بۆتە هاوڕێم و کڕاشی لەسەر ئیان هەیە ئێوارە بە فێڵی بازاڕکردن دەیبەمە کۆگاکە "
جولیا لە دواوەی دیوارەکە وەستا و گوێی لێگرتن بە هێمنی
"دوای ئەوەی کچەکەی دەست بەسەر دەبێت بزانین چیدەکات ئەو چەپەڵە" ئێدی بە گاڵتەجاریەوە وتی
دوای پانزە خولەک جۆنگکووک و لارا لە چێشتخانەکە دەرچوون
لارا قاپوتەکەی پۆشی و سەرنجی جۆنگکووکی دا چاوی بڕیوەتە جولیا لەسەر سۆفاکە دانیشتووە و پشتی لێن
"شەو دەگـەڕێمەوە" وتی بەڵام جولیا سەیریشی نەکرد
هەناسەیەکی بێزاری داو ڕۆیشتنە دەرەوە
دابی بە بێزاری هاتــە هۆڵەکە و تێبینی کرد جولیا خێرا بەرەو پەنجەرەکە ڕۆیشت و سەیری ڕۆیشتنی جۆنگکووکی دەکرد
"کۆڵ بدە تازە شوێنی تۆ هەر ئێرەیە"
جولیا برۆکانی لێکدا و توڕەیی خۆی کۆنتڕۆڵ کرد پاشان سەیری جله پیسەکانی خۆی کرد
"وەرە گەرماوێکی خۆش بکــە و جلێک بپۆشە"
ئێدی لە تەنیشتەوە بە زەردەخەنەوە وتی جولیا تەنها بە ساڕدی سەیری دەکردن
YOU ARE READING
پڵینگی ڕەش jjk
Acción"ناتوانـــم ڕابردوو بگۆڕم بەڵام دەتوانم داهاتوو بگۆڕم وە دەمەوێت ئەو داهاتووەم لەگەڵ تۆدا بێت" jeon jungkook... دەستپێک 7/6/2024 کۆتایی نادیار