جولیا لەسەر سۆفاکــە دانیشتبوو
سەیری ئەو هەموو ڕوخسارەی دەکــرد لەپێشی وەستاون بە توڕەیەوە چاوی تێدەبڕن و شی دەکەنەوەوە لاراشی ناسیــەوە زیاتر ڕقی هەڵسا لە جۆنگکووک ئەوانە خەڵک بە گێل تێگەیشتوون بە کۆمەڵ یاری دەکەن
تەنها جۆنگکووک لەوێ نەبوو لە چێشتخانەکە بوو بۆ ئەوەی گڵاسێک ئاوی ساڕد بدات بە جولیا و هێمن بێتەوە
"دڵنیای ئەمە فریشتــە نیە؟" جیمین چرپاندی بە گوێی ئێدی
"دڵنیا نیم ئەو زیاتر لە فریشتە جــوانترە سەیری چاوە ڕق و ترساوەکانی بکە لێوە بچووکە پڕ و ئاڵەکەی"
ئێدی جوابی داوە بەهەمان شێوە پاشان سەیری یەکتریان کرد بە مۆنی و ڕوویان کردەوە جولیا
ئەوەی سەیرە تا ئێستا یەک وشەشی نەوتووە و بێدەنگ ماوەتەوە
"ڕقــم لەو ڕاستیەیە بیڵێم بەڵام زۆر ژیکەڵەیە" چاڕڵس وتی بە دەنگی بەرزەوە و هەموان بە بۆشی سەیریان کرد
جولیا چاوی سوڕاند و جۆنگکووکی بینی لە چێشتخانەکە هاتە دەرەوە لەگەڵ گڵاسێک ئاو
هێنانی ئاوێک هێندەی دەوێت؟ جولیا لە مێشکی جنێوی پێدەدا
"بیخۆ "
جولیا هیچی نەوت و ئاوەکەی وەرگرت بەڵام کێشای بە دیوارەکەدا و بوو بە هەزار پارچە
"دەمەوێت بگەڕێمەوە ماڵ!"
"پێم وتن ئەم کـچـە سۆزانیەکی بچووکە" لارا چرپاندی و سەیری کاردانەوەی جۆن بوون
تەنها بە چاوە تاریکەکانی سەیری دەکرد
جولیا هەڵساوە و سەیری دەوروبەری کرد هەردووکیان سەرسەختن کارەکە قورس دەبێت"دەبینــم کۆمەڵێک خەڵکی پیست کۆکردۆتەوە کە هاوشانی خۆتن ئەوەم لا گرینگــ بەڵام دەمەوێت بزانم بۆچی منت هێناوەتە ئێرە؟ وە بەزووترین کات بمـگـەڕێنەوە ماڵەکەم!"
بە ڕەقی قسەکانی ئاڕستەکرد و چاوی دەبڕیە هەموان بەڵام ئەو ڕاستیــە ناشاردێتەوە دەنگی لەرزیو بوو
ئامەژەیە کە ترسی هێشتا ماوە
YOU ARE READING
پڵینگی ڕەش jjk
Ação"ناتوانـــم ڕابردوو بگۆڕم بەڵام دەتوانم داهاتوو بگۆڕم وە دەمەوێت ئەو داهاتووەم لەگەڵ تۆدا بێت" jeon jungkook... دەستپێک 7/6/2024 کۆتایی نادیار