julia's povسەیری ئەوان دەکــەم کاتێک سەرلێشێواو دەردەکــەون
منیش بەهەمان شێوە ، ئاخر تێیهیۆنگـ کاری چیە لەگــەڵ ئەم پیاوە...چی ئەگەر..چی ئەگەر
"بەدوای مندا بگەڕێت!" هەمووان سەیرم دەکەن بە پرسیارەوە ئەوسات درک دەکــەم کە دووبارە بە دەنگی بەرز قسەم کردووە
-چی؟
جۆنگکووک بە تۆنێکی بێزار دەڵێت و هێواش لێوم دەجــوڵێنم چونکــە لەو ساتەدا زۆر قۆز دەردەکەوێت
"چی ئەگەر ئەو پیرە پیاوە...شوێنی منی بە تێیهیۆنگ وتبێت؟"
-بۆچی دەبێت ئەوە بکــات؟ هەرگیز دەست ناخاتە نێو کاری ئیان'ەوە!
لارا بە خێرایی دەڵێیت و توڕە دیارە لە قســەکەم
"وتــم ئەگــەر !"
بە بێزاری دەڵێم و چاوم دەسوڕێنم گەمژەیە بۆچی هێندە خۆی تێکداوە؟
سەیری جۆنگکووک دەکەم لە بیرکردنەوە دایە
-بۆ ئەوەی من لای ئەو بمێنمەوە...جولیا دووردەخاتەوە
لەناکاو دەڵێت و لارا بە گرژی سەیرمان دەکات
-هەست ناکەن زیادەڕەوی زۆر دەکەن؟ باوکــە تایوان پیاوێک نیە بەدوای کچێکی ون بووی بێ لانە بکــەوێت! ئەو کاری زۆر زیاتری هەیە لەم شتە پوچا-
-ئاگاداری دەمت بە کاتێک قسە لەسەر جولیا دەکەیت
جۆنگکووک بە توڕەیەکی ساڕد و ڕەق بێدەنگی دەکات هەستم بە دڵخۆشی کرد لە هەمان کاتیشدا شەرمەزاری چونکـــە من خەریکە نێوانیان تێک دەدەم
منێکی تازە و ئەوانی کۆن کە ماوەیەکی زۆرە هاوڕێن
بەڵام بەهەر شێوەیەک بێت هەڵەم نەکردووە بۆچی ئەم کچە هێندە ڕقی لە من هەڵگــرتووە؟
YOU ARE READING
پڵینگی ڕەش jjk
Action"ناتوانـــم ڕابردوو بگۆڕم بەڵام دەتوانم داهاتوو بگۆڕم وە دەمەوێت ئەو داهاتووەم لەگەڵ تۆدا بێت" jeon jungkook... دەستپێک 7/6/2024 کۆتایی نادیار