ch.16

259 39 51
                                    


لارا بە دڵخۆشیەوە سینیە شیرینەکەی دروستی کردبوو لەسەر مێزەکە داینا

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


لارا بە دڵخۆشیەوە سینیە شیرینەکەی دروستی کردبوو لەسەر مێزەکە داینا

"هاوڕێیان دەتوانن بێن" وتی بە کەیفخۆشیەوە و خێرا شوێنی خۆی گرت

دابی هاتــە ژوورەوە بە پێکەنینەوە بەرامبەری دانیشت

"وامزانی کچێکی ڕەزاتاڵ و دورەپەرێزی بەڵام دەبینم زۆر شیرینی بە شێوەیەکـ شیرینیت دروست کردووە بۆ ئێمە"

وتی بە پێکەنین و دەستی برد بۆ قاشێک لە کێکەکە خێرا دەستی گەڕاندەوە بەهۆی ئەو شەقەی لە دەستی درا لەلایەن لاراوە

"کێ وتی بۆ تۆم دروست کردووە؟"

"هەڵە بووم تۆ بەڕاستی ڕەزاتاڵیت" دابی بە گرژی وتی و پشتی داوە بە کــورسیەکە

"پێم وانیە کەواتە" ئێدی وتی کاتێک لای لارا دانیشت و ڕومەتی ڕاکێشا

"وامەکە ئێدی من مناڵ نیم" دەستی دوورخستەوە بە ناڕەزایەوە

"کوا جیمین؟"

"لێرەیە" چاڕڵس وتی بە خەندەوە و کورسیەکی ڕاکێشا و دانیشت جیمین بە مۆنی دانیشت لەسەرووی مێزەکەوە

ڕووخساری پووچ کردبۆوە ئێدی پێکەنینی دەهات بە شێوەی

"چی بووە باشیت؟" لارا بە سەرسامی وتی چاڕڵس خێرا قسەی کرد

"بەڵێ پێم وایە باشە ، ئەو کوڕێکی زۆر نـــەرم و شیریــنە داوای لێکردم ژوورەکەی لەگەڵ من هاوبەشی بکات من سوپاسگوزارم بۆ ئەوە "

جیمین بە توڕەیی سێری کرد و هیچی نەوت چـــونکە ئەوە فەرمانی جین بوو نەوەک خۆی ، ئێدی کە تێگەیشت پێکەنی و خێرا دەستی بە دەمیەوە گرت

"من گومانم هەیە لە پیاو بونی دەکرێت پشــکنینی بۆ بکەم؟" جیمین وتی بە چرپەوە لەژێر گوێی لارا کاتێک نزیکی بۆوە

"من هیچ ئەوانەم بەدڵ نیە باشترە دوبارە قسە لەگــەڵ ئیان بکەین دەربارەی ئەمە" لاراش بە هەمان شێوە چرپاندی

دابی بە چڕی چاوی بڕیبووە جیمین

"ئەگــەر تەواو بوون لە پستە پست دەتوانین ئەم شتە قێزەونە بخەینە گەدەمان؟" دابی بە بێزاری وتی

پڵینگی ڕەش jjkWhere stories live. Discover now