ch.8

298 36 0
                                    

جۆنگکووک سێری ئەو کچەی دەکرد کەوا یارمەتی دا لە ڕاستیدا پلانی کوشتنی داناوە بۆی چونکە ڕوخساری بینیوە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

جۆنگکووک سێری ئەو کچەی دەکرد
کەوا یارمەتی دا لە ڕاستیدا پلانی کوشتنی داناوە بۆی چونکە ڕوخساری بینیوە

کچەکە بە زەردەخەنەیەکی لار نزیکی بویەوە و لەفاکەکەی لە دەورەی کەمەری جۆن ئاڵاند لە کاتێکدا بە چاوێکی فریودەرانە سێری دەکرد

برینەکەی بۆ پاک کردەوە و ئێستاش دەیبەستێت تا ڤایرۆس نەگرێت

جۆنگکووک سێری ژوورە کلاسیکیەکەی دەکرد کچەکە ئەوی هێنابووە ماڵێکی بچووک و خنجیلانە دیار بوو خۆی لێی دەژیت

دەستی خزاندە سەر سینگی و جۆنگکووک بە تیژی سێری کرد

لەناو ماڵەکەی بیرۆکەی کوشتنی هەبێت چۆنە؟

"کەوایە پڵنگی ڕەش چۆن ڕێگات کەوتە دارستانەکە؟"وتی و دەستەکەی تریشی خستە سەر سینگی

"چیت دەوێت؟" جۆنگکووک بە هێمنی وتی و کچەکە زەردەخەنەیەکی فراوانی کرد

"تۆهـ!" وتی و پێکەنی کاتێک ویستی کاردانەوەی هەبێت بۆی بەڵام جۆنگکووک تەنها بە چاوە بێ هەستەکانیەوە سێری نێو ڕوحی دەکرد

"ئمم باشە ....بەو پێیەی تۆم ڕزگار کرد ئەوە باشە بەڵام دەزانم دەتەوێت بمکوژیت چونکە ڕوخسارتم بینیوە بۆیە بانگێشتم بکە بۆ نێو باندەکەتان لەگەڵتان بەشدار دەبم لەگەڵ هاوڕێکەم"

وتی و جۆنگکووک ڕاستەوخۆ زانی ئەو سۆزانیە قژ سوورە ئاسایی نیە لەوانەیە ئەویش یەکێک بێت لە کۆمەڵەی باندێک؟

"بەم شێوەیە سێرم مەکە دەزانم باوەڕ ناکەیت ...ئممم ناوم دابی'ە خۆشحاڵ بووم "وتی بە زەردەخەنەو دەستی لە ملی ئاڵاند

جۆنگکووک هەناسەیەکی بێزاری هەڵدا بە پەنجە گەورەکەی پاڵی بە نێوچەوانی نا و دوری خستەوە دابی بە بۆشی سێری کرد کاتێک جۆنگکووک هەڵسایەوە و سێری ژوورەکەی کرد

"لە چ بەرەیەکی؟" جۆنگکووک پرسی و ڕووی کردەوە دابی

"ژەهری ڕەش " وتی بە زەردەخەنەیەکی بچووک

باشە ژەهری ڕەش دژی باندی ئەوانە پێی سەیرە بۆچی ئەو کچە لێیان هەڵدەگەڕێتەوە ویستی پرسیار بکات بەڵام لێوەکانی بەیەک دادا هەرکە دابی وتی

پڵینگی ڕەش jjkWhere stories live. Discover now