chapter\5

551 66 51
                                    


POV:jeon

پاش ئەوەی سەیری دراماکەیان کرد یارا ڕۆیشتە سەرەوە خەوت و جیۆن بۆ ماوەیەک خەیاڵی ڕۆیشت چاوەکانی هەر لەسەر دەرگای ژورەکەی یارا بوو هیوا خوازبوو دووبارە دەرگاکە بکرێتەوە و ڕوخسارە نایابەکەی یارا ببینێت بەڵام خەیاڵەکانی نەبوون بەڕاستی

جیۆن بە بێزاری هەڵسا و چووە ژورەکەی خزمەتکارەکانیش پاشماوەکانی سناک و خواردنەکانیان کۆکردەوە 

جیۆن چوو بۆ ژورەکەی و گەرماوێکی کورتی کرد و جلی بەشی سەرەوەی لەبەر نەکرد قژە تەڕەکەی وشک کردەوە و بەبێ جلی بەشی سەرەوە چووە سەر بێدەکەی و باڵی لە ژێر سەری دانا

جیۆن بە چەند ڕۆژێک بە تەواوی هۆگری یارا بووە بەتەواوی ئاشقی بووە

دوای ماوەیەک بیرکردنەوە لە یارا سەری ڕاوەشاند بۆ ئەوەی بیرەکان لە خۆی دوربخاتەوە و چاوەکانی داخست

لە کۆتایدا خەو بەسەری زاڵ بوو و توانی بیباتە جیهانی خەو

After 1 week

دوای یەک هەفتە

جیۆن ماوەی هەفتەیەکە ماڵەوەی جێنەهێشتوە کارەکانی کۆمپانیای لە ئۆفیسی ماڵەوە دەکات لەبەر یارا ترسی لەوە هەیە کە ڕابکات یاخود شتێک لە خۆی بکات بەڵام نا یارا تەنانەت بە خەیاڵیشی دانایەت کاری ئاوا بکات چونکە لێرە هەموویان نازی ڕادەگرن و گرینگی پێدەدەن

لە ئێستادا سکرتێرە تایبەتیەکەی لەلایە چونکە ئاماددەکاری دەکەن بۆ کۆبونەوە گرنگەکەی بەیانی

"گەورەم ئەو چەند فایلەش ماوە ئەوانەش واژۆ بکە ئیتر کاری ئەمڕۆت تەواو دەبێت و ئاماددە دەبێ بۆ کۆبونەوەکە"نیها وتی بە ڕێزەوە

"زۆر باشە"فایلەکەی لە نیها وەرگرت

نیها لەسەر یەکێک لە کورسیەکانی ئۆفیسەکە دانیشت پاش ماوەیەک دەرگاکە کرایەوە هەردووکیان زانیان یارایە

نیها خێرا هەڵسایەوە و یارا و نیها باوشیان لە یەک دا

"ئونییی..زۆرم بیر کردبووی"یارا وتی سەری لەسەر سنگی نیها نقوم کرد

"منیش زۆرم بیردەکردی شیرینەکەم"نیها وتی

جیۆن بە چاوێک سەیری یارای کرد کە لە باوشی هاوڕێکەی چەندە ئارامە دوای چاوی خستەوە سەر پەڕاوەکان

یارا و نیها باوشەکەیان پچڕاند و یارا بە چاوێکی شیرنەوە سەیری جیۆنی کرد

"جۆنگکووکااا"یارا وتی بە نازەوە

جیۆن تەنانەت سەیریشی نەکرد

"همم؟"جیۆن وتی کاتێک هێشتا چاوی لەسەر پەڕاوەکان بوو

"من و نیها دەچینە باخچەی پێشەوە و لەگەڵ بام یاری دەکەین..باش؟"یارا وتی

جیۆن چاوی لەسەر پەڕاوەکان لابرد و بە چاوێکی سارد سەیری کرد

✔داددی جیۆن||daddy jeon✔Where stories live. Discover now