chapter\9

730 78 23
                                    


POV:yara

یارا نزیکەی هەموو کتێبەکانی خوێندەوە و لە دەرگای ژورەکەی درا

یارا چاوی لەسەر کتێبەکە لاداو و سەیری دەرگاکەی کرد

"وەرە"یارا وتی

خزمەتکارێک هاتە ژورەوە سەری دانەواند

"خانمەکەم..خواردن ئاماددەیە"خزمەتکارەکە وتی

یارا سەری بە باشە جوڵاند

"باشە..تۆ بڕۆ ئێستا منیش دێم"یارا وتی

خزمەتکارەکە ڕۆیشت و دەرگای لە دوای خۆی داخست

یارا کەل و پەلەکانی خستەوە نێو جنتای قوتابخانەکەی و لە سوچێکی ژورەکەی داینا و چووە خوارەوە

چووە چێشتخانەکە بەڵام جیۆنی نەبینی چاوەکانی گێڕا بۆ جیۆن بەڵام نەیبینی

"جیۆن له کوێیە؟"یارا وتی لە خزمەتکارێکی پرسی

خزمەتکارەکە سەرنجی چووە سەر یارا و سەری دانەواند

"خانمەکەم..گەورەم جیۆن کارێکی گرینگی هاتە پێش و ڕۆیشت"خزمەتکارەکە وتی

"کاری گرینگ تەواو نابێت"یارا بەبۆڵەوە بە خۆی وت

یارا لەسەر مێزەکە دانیشت و دەستی کرد بە نانخواردن هەرچەندە زۆری برسی بوو بەڵام نانی بۆ نەخورا و لەسەر مێزەکە هەڵسا

یارا چووە ژوری دانیشتن لەگەڵ خۆی کۆمەڵێک چپس و سناکیشی برد و سەیری کارتۆنی جووجووی شاراوەی دەکرد لە TVـیەکە

یارا دەستی کرد بە خواردنی سناک و چپسەکان

"جووجووی شاراوە..تۆ مناڵی سەیری ئەو کارتۆنە دەکەی؟"جیۆن وتی بە دەنگێکی گڕ

یارا کەمێک ڕاچڵەکی چونکە تەواوی تەرکیزی لەسەر کارتۆنەکە بوو

یارا برۆکانی گرژ کرد و قۆڵی لەسەر سینگی لێک ئاڵاند

"یەک قسەم ڵەگەڵ نەکەی...یارا لێت توڕەیە"یارا وتی

جیۆن پێکەنی

"یارا چۆن دڵی دێت لە جیۆن توڕە بێت"جیۆن وتی

"جیۆن چۆن دڵی دێت یارا جێبهێڵێت"یارا وتی

"جیۆن هەرگیز یارا جێناهێڵێت"جیۆن وتی

یارا بە لالوتی سەیری جیۆنی کرد

"یاااا یارا ئاوا هەڵسوکەوتم لەگەڵ مەکە دڵم بەرگەی ناز و مەکرت ناگرێ"جیۆن وتی بە بە بزەوە

جیۆن چووە بەردەم TVـیەکە

"لاچۆ لەپێش TVـیەکە"یارا بەبێزاری وتی

"تا یارا لەگەڵ جیۆن ئاشت نەبێتەوە لاناچم"جیۆن وتی

یارا زەردەخەنەیەکی لەخۆبایی بوونی کرد

✔داددی جیۆن||daddy jeon✔Where stories live. Discover now