POV:yaraAfter 3 years
دوای 3 ساڵ
جیۆن بۆ ماوەی 3 ساڵە خۆشەویستە لەگەڵ یارا، یارا بەتەواوی ئەوی خۆشدەوێت لە پێناو ئەو خۆی دەکاتە قوربانی، ئەوان هەردووکیان یەکتریان زۆر خۆشدەوێت، بەڵام جونگکوک لە چەند مانگی ڕابردوودا تۆزێک لەگەڵ یارا ڕەفتاری ساردە، هەمیشە نەیدەهێشت لێوەکانی ماچ بکات، و خراپترین شت ئەوەیە کە قژێک لەسەر چاکەتەکەی دەدۆزیتەوە کە ئاشکرایە هی یارا نییە.وە چاکەتەکەی بۆنی ئافرەتی لێدێت بە هەمان شێوە ئەم بۆنەش هی یارا نییە چونکە یارا ماڕکەی Dior بەکار دەهێنێت، ئەمڕۆ ویستی لەگەڵ تایسونگ سوپڕایز بۆ جیۆن بکات خواردن بۆ جیۆن بباتە کۆمپانیا چونکە نانی بەیانی نەخواردبوو
تایسونگ نزیکەی 5 ڕۆژە لەلای یارا دەمێنێتەوە چونکە تایهیۆنگ و هاری چونەتە فەڕەنسا و تایسونگیان جێهێشت
تایسونگ و یارا چوونە کۆمپانیا و لە پێش دەرگای ئۆفیسەکەی جۆنگکووک ڕاوەستایت
گوێت لە پێکەنینی ئافرەتێک بوو لەگەڵ جیۆن
لە دەرگاتدا و جیۆنیش وتی وەرە
هەرکە چوومە ژورەوە ئەوان پێکەنینەکەیان نەما
"سڵاو جۆنگکووکی"یارا وتی
"سڵاو"جیۆن وتی بە ساردی
جیۆن سەیری یارای نەکرد و خۆی بە جەند پەڕاوێک خەریک کرد
"مامە جیۆن خواردنمان بۆ هێناویت"تایسونگ وتی
"مامە فیدات بێت دواتر دەیانخۆم"جیۆن وتی
یارا خواردنەکەی لەسەر مێزەکە دانا
"ئێلینا کۆبوونەوەکە کەی دەست پێدەکات"جیۆن وتی سەیری ئێلینای کرد
ئێلینا سکرتێری تایبەتی جیۆنە
"5 خولەکی تر"ئێلینا وتی
جیۆن سەیری ئێلینا کرد و پێکەنی
ئەم پێکەنینەی جیۆن ئاگری لە دڵی یارا بەردا بۆچی ئاوا هەڵسوکەوت دەکات؟خۆ جیۆن عیسابی بۆ کچ نەدەکرد جگە لە یارا
یارا چاوی چووە سەر قژی ئێلینا ڕاستەوخۆ قژەکەی ناسیەوە ئەوە مووی ئێلینا بوو لەسەر چاکەتەکەی جیۆن
ئایا خیانەت دەکات؟نانا جیۆن ئەو کارە ناکات دڵنیام
من متمانەم پێی هەیە
ئێلینا تەنها سکرتێرێکی ئاساییە
"باشە کەواتە...من دەڕۆم"یارا وتی
"خوات لەگەڵ"جیۆن وتی
یارا چاوەکانی پڕ ببوون لە فرمێسک بە ڕەفتارە ساردەکانی جیۆن دڵی ببوو بە هەزار پارچە
ئاخر جیۆن بەس نازی یارای هەڵگرتووە کەچی ئێستاش ساردە لەگەڵی
یارا دەستی تایسونگی گرت و بردیە دەرەوە لە کۆمپانیاکە
YOU ARE READING
✔داددی جیۆن||daddy jeon✔
Romanceجیۆن جۆنگکووک کە تەنها ناوەکەی بەسە بۆ ئەوەی خەڵک بترسێت خاوەن بەناوبانگترین کۆمپانیایە ڕۆژێکیان دەچێتە هەتیو خانە و کچێکی هاروهاج دەکڕێتەوە نوسەر/ایلاف