chapter\13

561 61 158
                                    


POV:jeon

لەو کاتەوەی یارا لە جیۆنەوە دوورە جیۆن چاوەکانی نەچۆتە خەو

جیۆن بە تەنیا لە ژوورێکدا دانیشتبوو. ئەو بە هیچ شێوەیەک نەخەوتبوو، مێشکی بە بیرکردنەوە لە یارا خواردبوو. هەر جارێک چاوەکانی دادەخست، تووشی بیرەوەری زەردەخەنەی یارا، دەستلێدانی یارا، ئەو بەڵێنانەی کە بە یارای دابوو

ڕۆیشتە باخچەکە و چووە لای بام لەلای بام دانیشت

"بیری دەکەیت؟منیش بیری دەکەم"جیۆن وتی

جیۆن سەری بامی دەخوراند بامیش چاوەکانی داخست بوو

"ئەو هەمیشە گرینگی بە تۆ دەدا ئەو تۆی زۆر خۆشدەویست..دەزانیت؟"جیۆن وتی

"من هەڵەیەکی گەورەم کرد بام...وامزانی هەستم بۆ یارا نەماوە...وامزانی کەسێکی تر دەتوانێت دڵخۆشم بکات جگە لە یارا...بەڵام هەڵە بووم زۆریش هەڵە"جیۆن وتی

"تۆ بڵێی لێم خۆشبیت همم؟"جیۆن وتی

"بێگومان نەخێر"جیۆن وتی

فرمێسک لە چاوەکانی قەتیز بوو

"دەبێت ئێستا عاڵی چۆن بێت"جیۆن چرپاندی

POV:yara

یارا بە هۆی جوڵە کردنی زۆر لە خەوەکەی خەبەری بویەوە

بینای لێڵ ببوو چەند جارێک چاوی داخست و کردیەوە تا وەک بینای وەک خۆی لێهات

سەیری پەنجەرەکەی کرد بینی شەو دا هاتووە

سەیری کاتژمێری ژورەکەی ولیامی کرد بینی 9 شەوە

"ئایی ئەوەندە زۆر خەوتم"یارا وتی و هەڵسایەوە

لەسەر لێواری بێدەکەی دانیشت بۆ چەند خولەکێک تا وەک جەوی ببێتەوە و خەو بەری ببدات

پاشان هەڵسا و بەرەو گەرماوەکە چوو ڕوخساری شۆرد و چووە دەرەوە لە گەرماوە کە

دواتر چووە دەرەوەی ژورەکەی ولیام لەسەر پەیژەکان دەهاتە خوارەوە بینی دایک و باوکی و ولیام لەسەر سۆفاکە دانیشتون سەیری هەواڵەکان دەکەن

"بەپەلە بەپەلە بەپەلە هەر ئێستا خاوەن کۆمپانیایENVYـی کە دەکاتە هاوبەشی خاوەن کۆمپانیای جیۆن جۆنگکووک ڕایگەیاند کە کچە ونبوەکەی ڕۆزیوەتەوە بۆ هەواڵی زیاتر چاوتان لەسەر کەناڵ بێت"پەیامنێرەکە وتی

کەناڵەکە چەند وێنەیەکی یارای خستە سەر شاشە

"نەفرەتت"یارا وتی بە شۆکەوە

هەموویان سەیری یارایان کرد

"چیبووە ئازیزم"باوکی یارا وتی

"باوکە تۆ هاوبەشیت لەگەڵ کۆمپانیای J.JK"یارا وتی بە شۆکەوە

یارا لەسەر پلیکانەکان هاتە خوارەوە و چووە ژوری دانیشتن

✔داددی جیۆن||daddy jeon✔Where stories live. Discover now