chapter\6

557 62 61
                                    


POV:jeon

جیۆن چاوەڕێی یارای دەکرد دوای ماوەیەک یارا بە ڕوخساری تەڕ هاتە دەرەوە کلێنسێکی لەسەر مێز تەوالێتەکە هەڵگرت و ڕوخساری وشک کردەوە

"هم..بابڕۆینە خوارەوە پاندا زۆرم برسیە"جیۆن وتی

"منیش برسیمە..وە خەویشم دێت"یارا وتی پێکەنی

"دەی دەی بابچینە خوارەوە"جیۆن وتی بە زەردەخەنەوە

یارا سەری بە باشە جوڵاند و کلێنسە پیسەکەی فڕێدا نێو زبڵدان و بەرەو دەرگاکە ڕۆیشت و کردیەوە

یارا لە پێش جیۆنەوە دەڕۆیشت بۆ چێشتخانەکە و گەیشتنە چێشتخانەکە خزمەتکارەکان سەریان بۆ جیۆن و یارا دانەواند

جیۆن لە سەرکورسیەک دانیشت یاراش بە هەمان شێوە

خزمەتکارەکان خواردنەکانیان بۆ یارا و جیۆن تێکرد و ڕۆیشتن

یارا و جیۆن لە بەرامبەر یەکن جیۆن یەک چرکەش چاوی لەسەر یارا لانادا هەرگیز لە سەیرکردنی یارا تێر نابێت

بە تەواوی ئاڵودەی بووە

یارا قاپە خواردنەکەی تەواو کرد و هەڵسا

"تەواو بووم..دەی هەڵسە بابڕۆین"یارا وتی بە پەرۆشەوە

"باشە"جیۆن وتی هەڵسا لەسەر مێزی نانخواردن

"چیی..تەنانەت خواردنەکەت تەواو نەکرد"یارا وتی

جیۆن زەردەخەنەی کرد

لە نێو ناخی ئاواتەخواز بوو پڕ بە هێزی باوشی پێدا بکات و ماچ و هیکی خاوەنداری لەسەر ملەکانی بنەخشێنێت بۆ ئەوەی بۆ هەموو خەڵکی بسەلمێنێت کە یارا هی ئەوە تەنها ئەو

"نا..من تێر بووم"جیۆن وتی

"باشەە..من دەچم خۆم دەگۆڕم"یارا وتی و چووە سەرەوە

جیۆنیش چووە سەرەوە خۆی گۆڕی جلەکەی پێکهاتبوو لە تیشێرتێکی ڕەش و کابۆیەکی ڕەش و مەتاتێکی هێنا قژە درێژەکەی لە دواوە بەست

چووە خوارەوە بینی هێشتا یارا ئاماددە نەبووە چووە بەردەم دەرگاکەی ڕاوەستا

لە چاوەڕوانی و پەرۆشی قاچی لە ئەرز دەدا کە دەنگی دەدایەوە لە ڕێڕەوە چۆڵ و درێژەکە

پاش ماوەیەک یارا هاتە دەرەوە

درێسێکی ڕەشی پۆشی بوو کە زۆر سادە بوو بەڵام لەگەڵ لەش و لارە ڕێک و پڕەکەی زۆر گونجا و بوو

درێسێکی ڕەشی پۆشی بوو کە لە خوار چۆکی و قۆڵەکانی لەسەر ئانشکی بوون

پشتێنێکی سلڤەری لە کەمەری ئاڵابوو و کە زۆر جوان لەگەڵ درێسە ڕەشەکەی تەنسیق ببوو لەگەڵ کالەیەکی سپی و قژە کورتەکەی کە ڕوخسارە نازدارەکەی بە تەواوی دەرخستوە

✔داددی جیۆن||daddy jeon✔Where stories live. Discover now