chapter\2

643 74 2
                                    


POV:yara

یارا بە چاوە پڕ فرمێسکەکانی سەیری جیۆنی کرد پاشان برۆی گرژ کرد بە ڕویدا

پاسەوانەکان پشتە ملی یارایان توند تر گرت و خستیانە نێو ئۆتۆمبێلەکە تۆ هێشتا بە ڕقەوە سەیری جیۆنی دەکرد

چاوەکانی لەسەر جیۆن لادا بەڵام هێشتا جیۆن سەیری یارای دەکرد

پاسەوانەکان دەستیان کرد بە لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکە

پاش ماوەیەک گەیشتنە هەتیو خانە

بێگومان لەلایەن پیرەژنی هەتیو خانە سووک و ڕیسوا کرا و ڕەوانەی ژورەکەی کرا

لە ژورەکەی بە بێزاری و ماندووی لەسەر لێواری بێدەکەی دانیشت و بە بێباکی سەیری دیوارەکەی پێشی دەکرد

ئاخر زۆر بێزارە لەو هەتیوخانەیە نەفرەتیە هەموو ڕۆژەکان دووبارەیە هیچ کەسێک نییە نازی هەڵبگرێت

ئاخر کچێک هەرزەکاری پێویستی بە ناز و خۆشەویستیە لە لایەن کەسانی دەور و بەری بەڵام نا!یارا هەموو کەس ڕقی لێیەتی

بە بێهێزی لەسەر بێدەکە پاڵکەوت بیری لە داهاتووی دەکردەوە

ئایا دەبێت کەس منی بەڕاستی خۆشبوێت؟

یان ژیانم هەر ئاوا نەفرەت لێکراو دەبێت؟

زۆر پرسیاری تری لە خۆی دەکرد بەبێ ویستی خۆی فرمێسک لە چاوی هاتە خوارەوە

یارا فرمێسکەکانی سڕیەوە و چاوەکانی داخست چەند جارێک سەری ڕاوەشاند بۆ ئەوەی بیرەکان لە خۆی دوور بخاتەوە بەڵام بێسوود بوو ئەوان زۆر بەهێز تر بوون لەوەی بیری لێدەکردنە

یارا لەسەر بێدەکە هەڵساو و چووە گەرماوێکی کرد بە هیوای ئەوەی یارمەتیدەر بێت

یارا جلێکی فراوانی لەبەر کرد و سەیری خۆی کرد

زەردەخەنەیەکی لاری کرد و مقەستێکی لە چەکمەجەکە دەرهێنا

مقەستەکەی بەرز کردەوە و چەند جارێک دەمی مقەستەکەی کردەوە و دایخست

تاڵێک لە قژی بە توندی گرت و دەستی کرد بە بڕینی قژی

تاڵ بەتاڵی قژەکانی دەکەوتنە سەر زەوی و قژە درێژەکەی کورت بویەوە

دوای چەند خولەکێک تەواو بوو و تاڵە قژەکانی هەموو کۆکردەوە و فڕێیدا

دووبارە سەیری ئاوێنەکەی کردەوە بەڕاستی ئەو شێوازە قژەی زۆر لێدێت

دوای ماوەیەک لە دەرگا درا︎

"وەرە"یارا وتی هێشتا چاوی لەسەر ئاوێنەکە بوو

کچێک هاتە ژوورەوە

"خواردن ئامادەیە"کچەکە وتی

"بۆم ناخورێ...ئێوە بیخۆن"یارا وتی کەمێک زەردەخەنەی کرد

✔داددی جیۆن||daddy jeon✔Where stories live. Discover now