chapter\7

756 75 111
                                    


POV:jeon

جیمین و جیۆن سەییری یارایان کرد چووە ژورەکەی و دەرگاکەی داخست

جیمین چاوی لەسەر دەرگاکە لادا و سەرنجی خستە سەر جیۆن

"چیت کردەوە برا؟..هەستەکانت بۆ دەربڕی"جیمین وتی

جیۆن زەردەخەنەیەکی بە ئازاری کرد

"نا..ئەترسم..ئەترسم.. مێشکم ڕێگا نادات"جیۆن وتی

"بەڕای من..بەشوێن دڵت بکەوە جیۆن..تا کەسێکی تر نەیکردوە بە هی خۆی"جیمین وتی

"کەس بۆی نییە ئەو کارە بکات..ئەو تەنها هی منە"جیۆن وتی

"ڕاستە..یاااا من زۆر هیلاکم ژورێکم پێبدە"جیمین وتی بە بۆڵەوە

جیۆن پێکەنی

"باشە..لە ژورەکەی جارانت بخەوە"جیۆن وتی

جیمین زەردەخەنەی کرد

"نانا..بە وەفای وامزانی ژورەکەت تێکداوم"جیمین وتی

جیۆن پێکەنی و سەری بادا

جیمین قسەی تری نەکرد و جنتای سەفەرەکەی هەڵگرت و چووە ژورەکەی

جیۆنیش لە دوای ئەو چووە ژورەکەی و لەسەر بێدەکەی پاڵکەوت

A feew days letar

دوای چەند ڕۆژێک

POV:yara

چەند ڕۆژێکە جیمین ئوپا هاتۆتەوە بۆیە ئەمشەو هەموومان کۆبوینەتەوە

نیها ئونی و هاری ئونی بەیەکەوە دانیشتون و قسە دەکەن و تایسونگی بچوکیش خەوتوە

جیمین ئوپا و تایهیۆنگ ئوپاش بە هەمان شێوە

یارا و جیۆن لە تەنیشت یەک بە بێزاری سەیری مەجلیسە بێزارکەرەکە دەکەن

یارا و جیۆن نیهاشیان بانگێشت کرد بە مەبەستی لێک نزیک بوونەوەی جیمین و نیها

بەڵام تەنانەت سەیری یەکیش ناکەن ئەمە چۆن دەبێت؟

تا یارای زۆرزان بیرۆکەیەکی شەیتانی بە مێشکی داهات زەردەخەنەی

ئانشکێکی لە جیۆندا وای لە جیۆن کرد سەرنجی بکەوێتە سەر یارا

یارا بە چاو ئاماژەی بە نیها و جیمین دا پاشان هەردوو برۆی هەڵتەکاند

جیۆن بە تێنەگەیشتنەوە سەیری نیها و جیمینی کرد پاشان تێگەیشت و ڕوی کردە یارا دەمی وەک پیتی ئۆی ئنگلیزی لێ کرد و سەری بە سەرەوە و خوارەوە دەجوڵاند

یارا چاوێکی لە جیۆن داگرت و سەرنجی خستە سەر ئەوان

"هاوڕێیان..ڕاتان چییە قاوەیەکی خۆشتان بۆ دروست بکەم"یارا وتی بە زۆرزانی

"زۆر خۆشدەبێت"هەموویان وتیان

یارا لەسەر سۆفاکە هەڵسا و چووە چێشتخانەکە یەکێک لە کورسیەکانی هێنا لەلای کەوەنتەرەکەی دانا و چووە سەری دەسکی کەوەنتەرەکەی سەرەوەی  گرت و کردیەوە شوشەی قاوەیەکی بینی کە پڕیەتی لە قاوە و گرتی و هێنایە خوارەوە

✔داددی جیۆن||daddy jeon✔Where stories live. Discover now