chapter\8

757 71 4
                                    


POV:yara

لە کۆتاییدا باوشی بە تاقە ئەشقەکەی داکرد باوشی بە سوڵتانی مەملەکەتی دڵی خۆی کرد

توانی هەستەکانی خۆی بۆ جیۆن دەرببڕێ توانی باوشێکی پڕ لە هەست و سۆز لەگەڵ جیۆن ئاڵوگۆڕ بکات

ئەوەی لە هەموو شت زیاتر یارای دڵخۆش کرد ئەوە بوو جیۆنیش هەستی بەرامبەری هەبوو

باش بوو هەستەکانی یارا تاکلایەنە نەبوو ئەگەرنا زۆر دڵی دەشکا

جیۆن باوشەکەی شکاند و چاوە ڕەشەکانی لەگەڵ هی یارا قفڵ کرد چاوەکانی جیۆن وەک شەڕابی فەڕەنسی بوو

"لە کەیەوە هەستت بۆم هەبووە"جیۆن چرپاندی

"لەو کاتەوەی تۆم بینیوە"یارا وتی

"بۆچی هیچ شتێکت پێ نەوت  سەبارەت بە هەستەکانت"جیۆن وتی

"ئەگەر بزانیت..دەبێت پیاوان یەکەم جار هەستەکانیان بۆ ئافرەتان دەرببڕن..نەک بە پێچەوانەوە"یارا وتی

جیۆن پێکەنی

"بەڕاستی من بێمێشکم"جیۆن وتی

یارا هەردوو پەنجەی شەهادەی خستە سەر لێوەکانی جیۆن

"تشش..ئەگەر بوێری ئەوە بکەیت قسە بە خۆت بڵێی ئەوا من دەمت دەشکێنم"یارا بە چرپەوە وتی

"جیۆن جۆنگکووکی ترسناک کە هەموو خەڵک لێی دەترسێ..وە ئێستا هەمان جیۆن خەریکە لەبەر کچێکی قەزەم چۆکی ئەکەوێتە ئەرز"جیۆن وتی

"من ببمە فیدای ئەو جیۆنە ترسناکە"یارا وتی

جیۆن زەردەخەنەی کرد

"وەرە لەگەڵم شوێنێکت نیشان ئەدەم"جیۆن وتی دەستی یارای گرت و لە دوای خۆی ڕایکێشا

یارا بە بزەوە سەیری جیۆنی دەرکرد

دوای ماوەیەک جیۆن دەستی یارای بەردا

یارا سەیری دەور و بەری کرد ئێرە ژێرزەمینە..چی دەکەن لە ژێرزەمین؟

"بۆ لە ژێرزەمینین"یارا وتی برۆی گرژ کرد

جیۆن پێکەنی و بە دەستێک ئاماژەی بە ژورێک کرد یارا سەیری هەمان ئاڕاستەی جیۆنی کرد

"ئەو ژورە چییە"یارا پرسی

"ئەوە ژورە تایبەتیەکەی من بوو..کەس نازانێت ئەو ژورە بونی هەیە"جیۆن وتی

"تەنانەت..جیمین و تایهیۆنگیش"یارا پرسی

جیۆن پێکەنی و سەیری یارای کرد

"تەنانەت ئەوانیش!"جیۆن وتی

یارا بزەیەکی گەورە هاتە سەر لێوەکانی

"دەتەوێت یەکەم کەس بیت ئەو ژورە ببینی"جیۆن بە چرپەوە وتی

یارا سەری بە بەڵێ جوڵاند و جیۆن دەستی گرت

✔داددی جیۆن||daddy jeon✔Where stories live. Discover now