<< بیست و هەشتی مانگی دوازدە >>
خەونەکە بێماناکەی یووبین تەنانەت ڕۆشت بۆ ساڵی نوێش ، لە ڕاستیدا هێشتان نە ڕیوجین نە چانگبین نەگەڕاونەتەوە
هەروەها یووبین هێشتانیش ڕوخساری جۆنگۆونی نەبینیوە تەنها دەیەوێت بزانێت شێوەی
چۆنە ، ئەو تەنها بیرکردنەوەیەکی هەبوو کە کوڕی کڵاوبەسەر بێت بەڵام ئەو کەمێک بە
مەحالی دائەنێت کە ئەو بێت.یووبین چووە فرۆکەخانە و چاوەڕوانی چانگبین بوو کە بگەڕێتەوە ، وەک هەموو کات
سەری لەسەر مۆبایلەکەی بوو و چاتی لەگەڵ جۆنگۆون ئەکردجۆنگۆون: کەشەکەی ساردە، جلی باش بپۆشە!
یووبین کەمێکی لا سەیر بوو چونکە لە خەونەکەی ، جۆنگۆون هەمان قسەی کرد
بەڵام پشتگوێی خستیووبین: بەڵێ ، سوپاس بۆ خەمخۆریت .. ئێستا قەمسەڵەیەکی گەورەم لەبەردایە
هاهاهاجۆنگۆون: بەڕاست؟ منیش ئێستا لە ماڵەوەم لەبەردەم ئاگردانەکەم و قاوە
دەخۆمەوە، خۆزگە تۆش لێرە دەبووی ..یووبین: کەواتە ، خوات لەگەڵ وا چانگبین دەبینم!
یووبین نامەکەی نارد و مۆبایلەکەی خستەوە نێو گیرفانی بەرەو لای چانگبین
ڕۆشت و ئامێزێکی توندی لێدا. چانگبین ئامێزەکەی لەگەڵ گۆڕیوە و وتی کە بیری
کردبوو ،، ئەم دوانە ماوەیەکی زۆر دەبێت یەکتریان نەدیوە..یووبین سەری بەرز کردەوە و سەیری چانگبینی کرد
یووبین: قژت کردووە بە مۆر؟! وای لێت دێت ، چانگبین!
چانگبین: سوپاس ، زۆربەی هاوڕێکانیشم دەیانوت کە لێم دێت.
بەهەرحاڵ چانگبین و یووبین ڕۆشتنەوە بۆ ماڵەکەی یووبین و هەردووکیان
ئێوارە خوانێکی خۆشییان پێکەوە هەبوو ،
هەردووکیان لەسەر قەنەفەی ژووری مێوانەکە دانیشتبوون و یووبین چاتی لەگەڵ
جۆنگۆون دەکرد و چانگبینیش سەیری تی ڤیەکەی دەکردهەموو شتێک زۆر بە سەیرانە بە هەمان شێوەی خەونەکەی یووبین دەڕۆشت
خۆشی نەیدەزانی هەموو شتێک بۆچی وایە
تەنانەت ئێستا لە تی ڤیەکە وەک پێشتر باسی ئەوە کرا کە کوڕێکی بیست ساڵان
کوژراوەیووبین: تکایە لایبدە، چانگبین
چانگبین خێرا تیڤیەکەی کوژاندەوە و سەیری یووبینی کرد
چانگبین: ئەرێ تۆ لە ئێوارەوە سەرت بەسەر ئەو مۆبایلەتە ، لەوێ چی دەگوزەرێ؟!
یووبین: هیچی وا نییە ، تەنها قسە لەگەڵ هاوڕێیەک دەکەم
چانگبین: هیوادارم هەر وابێت
چانگبین بەتەواوەتی بڕوای بە یووبین نەدەکرد و هەستی بە شتێکی نائاسایی دەکرد
<< کەسی نەناسراو >>
بە بزەیەکەوە سەیری مۆبایلەکەی دەکات و چەقۆ بچوکە خوێناوییەکە بە دەستییەوەیەتی:کەی کاتی دێت بتکوژم ، کچە جوان؟!
مۆبایلەکەی کوژاندەوە و دەستیکرد بە پاک کردنەوەی شوێنە خوێناوییەکە
دووبارە هەواڵ درا کە کچێکی ٢٥ ساڵان کوژراوە
ئەم کێشەیی کە ببووە سەرەخۆرەی هەمووان بە هەمان شێوە لەنێو مێشکی
یووبینیش بوو ، دەزاندرا کە بەهەمان شێوە کوژراون لەگەڵ کوڕە بیست ساڵانەکەسەرەتا دەکرێت بیبەستێتەوە چونکە نیشانەی پەت بەسەر دەستی هەردووکیان بووە
دواتر دەکرێت چەقۆ بکات بە شوێنێکیان بە زۆری دەیکات بە نێو سکی قوربانییەکان یاخود لای چەپی سنگیان ،
پاشان بەتەواوەتی دەمووچاویان تێکدەدات بە دروستکردنی شوخت و شێواوی
و قژیان دەبڕێت
YOU ARE READING
𝙄𝙩 𝙬𝙖𝙨 𝙟𝙪𝙨𝙩 𝙖..? | 𝐘.𝐣𝐰 | 𝗩𝗼𝗹.𝟮
Actionپاش ئەوەی کە یووبین چاوەکانی کردنەوە و لای وا بوو کە جۆنگۆون بێتاوانە و هەموو شتێک بە باشی رۆشت بەڵام دووبارە رەفتارەکانی جۆگۆون نالەبار بوونەوە. وەرزی دووەمی چیرۆکی It was just a dream واباشترە سەرەتا وەرزی یەک بخوێنیتەوە، دواتر لێی تێناگەیت. Star...