<< دوو ڕۆژ پێش ساڵی نوێ >>
دوو ڕۆژی ماوە کە بچنە نێو ساڵی نوێوە ، هەموو ماڵەکان و مۆڵەکان و هەموو شتێک
خۆییان ئامادە کردووە بۆ ساڵی نوێ ، هەمووان بە پەرۆشن بۆ ساڵی نوێهەروەها ئەمڕۆ ڕیوجین دەگەرێتەوە ، چانگبین و یووبین تەنها چاوەڕوانی زەنگی دەرگاکەن
یووبین بۆ کەمێک چووە دەستشۆر بەڵام کە هاتەوە بینی چانگبین مۆبایلەکەی ئەوی بە
دەستەوەیە و دەیپشکنێت، یووبین یەکسەر بەرەو چانگبین ڕایکرد و مۆبایلەکەی لێ وەرگرتەوەیووبین: بەتەمایی چیبوویت؟ چانگبین بۆچی بەنێو مۆبایلەکەم دەگەڕێیت؟!
چانگبین: جۆنگۆون کێیە، بۆ خاتری خودا ، من پێم نەووتیت ئەوەندە زوو
بڕوا بە مرۆڤەکان مەکە؟یووبین: کێشەی تۆ نییە! هەروەها جۆنگۆون پیاوێکی باشە
چانگبین: هەرگیز ئەو پیاوەت بە ڕووبەڕوو دیوە؟!
یووبین: هێشتان نا
چانگبین: بۆ خاتری خودا ، تۆ دەڵێیت کە ئەوەندە قسەت لەگەڵ کەسێک کردووە
کە ئەسڵەن نەتدیوە؟ یووبین گاڵتەم پێدەکەیت؟! ، بۆچی دەبێت کە تۆ ئەوەندە
متمانە بە کەسێک بکەیت؟ تۆ نازانیت لە پشتی مۆبایلەکەت چی دەگوزەرێ
کێ ناڵێت ئەو جۆنگۆون ناوە بکوژێک نییە؟ کێ ناڵێ کابرایەکی بەدکار نییە؟!یووبین: بۆچی شتەکە زۆر بە جدی وەردەرگریت؟ ئەو تەنها هاوڕێمە ، و هیچ شتێکی تر
نییە ، ئەسڵەن تۆ بۆچی زۆر توڕەییت دەربارەی جۆنگۆون ؟ وەک وتم پیاوێکی باشە!چانگبین: بۆم بسەلمێنە کە ئەو پیاوێکی بەدکار نییە و باشە
یووبین تەنها بێدەنگ مایەوە و نەیدەزانی چۆن چانگبین بهێنێتە سەر بیر و ڕاکەی
خۆی ، ڕاستییەکەی قسەکانی چانگبینی لە ڕوویەکەوە ڕاست دەبینی
چونکە هیچ بنەمایەکی دروست نەبوو کە متمانە بە جۆنگۆون بکەیت ، ئەو تەنها
هاوڕێیەکی ئۆنڵاینە و هیچیترزەنگی دەرگاکە هەموو شتێکی وەستاند ، یووبین بەرەو دەرگاکە چوو و کردیەوە بینی
ڕیوجینی هاوڕێی بوو ، لە ئامێزی گرت و هەندێک قسەی شیرین بۆ کرد هەر لەبەردەم
ڕێیەکەوە، جانتاکەی بۆ هەڵگرتن و هەموویانی بردە ژوورە بەتاڵەکە کە چانگبین و ڕیوجین لەوێ دەمێننەوەچانگبین تەنها بە توڕەیی لەسەر قەنەفەکان دانیشتبوو ، هێشتان قسە نا لۆژیکییەکانی
یووبین لەنێو مێشکی دەخولانەوە، هەر سڵاوێکی لە ڕیوجین نەکردڕیوجین لە تەنیشتی دانیشت و بزەیەکی کرد و وتی
ڕیوجین: هێی پیاو ، بۆ وا گرژ و مۆنیت؟! دڵخۆش نیت بە هاتنەوەم؟
چانگبین وامزانی کە ئێمە هاوڕێ بووینچانگبین لە خەیاڵەکانی هاتنە دەرەوە و سەیرێکی ڕیوجینی کرد و زەردەخەنەیەکی
فراوانی کرد و ئامێزی لە ڕیوجین داچانگبین: بمبوورە ، ڕیوجین تەنها کەمێک توڕە بووم ، ڕیوجین هەست ناکەیت ئەم شتە
مێشک نایبڕێت؟ گوێ بگرە با بۆت باس بکەم
یووبین لەگەڵ کوڕێک پەیوەندی هەیە کە ئەسڵەن نەیدیوە بەڵام ئەو زۆر دەمێکە هەموو
نهێنیەکانی خۆی پێ وتووە ، تەنانەت وشەی نهێنی هەژمارەکانی و ژمارەی نهێنی دەرگای
ئاپارتمێنتەکەی پێ داوە ، ڕیوجین من خەریکە شێت دەبم . چۆن دەکرێت ئەو هەموو
شتە بە پیاوێک بڵێیت کە نەتدیوە؟!یووبین لە تەنیشت چانگبین دانیشت و ئاهێکی بێزاری دایەوە و سەیری سەقفی ماڵەکەی
کرد پاشان دەستیکرد بە قسەکردنیووبین: چانگبین بەشی بەسی کە و کەم لەبارەی جۆنگۆون بدووێ
ڕیوجین: ئەوە بێمانایە!، بەڵام مادام یووبین داوا دەکات کە بابەتەکە درێژە پێدەدەین
با لێی بگەڕێین بۆ ئێستا..یووبین: سوپاستان دەکەم
ریوجین: یووبین!، پرسیارێک، برا بچوکەکەی جیسووی هاوڕێت هێشتان خۆشەویستی نییە
وا نییە؟!یووبین: ئەو زۆڵە لە خەونەکەم بەهەمان شێوە ریوجینی ڕزگار کرد!
ئەو لەژێر لێوەکانی وتی و دواتر کەمێک پێکەنی و بەردەوام بوویووبین: ئێی ، واز لەو کوڕە بێنە ، خۆ وتم چوار ساڵ لەتۆ گەورەترە..
ڕیوجین: گرنگی نادەم ، ئەو زۆر قەشەنگ و قشتە! دڵنیا دەبمەوە ئەمجارە
بیکەم بە خۆشەویستەکەم.هەمووان دەستییان کرد بە پێکەنینێکی دەنگ بەرز ، پێکەنینەکەیان دەکرا
لەو سەرەی ئاپارتمێنتەکە ببیسترێ... ئەم سێ هاوڕێ دێرینە کاتێکی خۆشیان
هەبوو ...<< کەسی نەناسراو >>
خەریکی سەیرکردنی ئەوانە لە ڕێگەی مۆبایلەکەیەوە، وەک هەموو کات بزەیەکی
فێڵبازانە لەسەر لێوەکانی یاری ئەکات و دەست لە لێوی ئەدات ،:کوشتنت زۆر قورسە بۆم ، بەڵام هەر دەیکەم . بەمزووانە سۆ یووبین!
YOU ARE READING
𝙄𝙩 𝙬𝙖𝙨 𝙟𝙪𝙨𝙩 𝙖..? | 𝐘.𝐣𝐰 | 𝗩𝗼𝗹.𝟮
Actionپاش ئەوەی کە یووبین چاوەکانی کردنەوە و لای وا بوو کە جۆنگۆون بێتاوانە و هەموو شتێک بە باشی رۆشت بەڵام دووبارە رەفتارەکانی جۆگۆون نالەبار بوونەوە. وەرزی دووەمی چیرۆکی It was just a dream واباشترە سەرەتا وەرزی یەک بخوێنیتەوە، دواتر لێی تێناگەیت. Star...