یووبین چاوی کردەوە و خۆی لەسەر فەنەفەیەک دۆزیەوە و سەری لەسەر سنگی کەسێک
دانابوو ، وادیار بوو کە کەسەکە خەریکی خواردنی شتێکە یووبین سەری بڵند کرد و سەیری
کەسەکەی کرد ، بێگومان جۆنگۆون بوو!یووبین چاوەکانی فراوان بوون و بەتەما بوو کە دوور بکەوێتەوە بەڵام جۆنگۆون
ئامێزەکەی توندتر کردەوە و سەری دانەواند و بە زەردەخەنەوە سەیری یووبینی دەکردئەم پیاوە زۆر سەیرە!
دەمووچاوێکی زۆر بێتاوانی هەیە ،
چاوانی هەر وەک هی پشیلە وان
برۆکانی ڕێک و پێکن
لووتی ناوازە و بێ عەیبە
لێوەکانی پەمەیی و جوانن
لەکۆتایی و باشترین خاڵی دڵرفێنیەکەی چاڵەکەی
ڕوومەتییەتی کە لەگەڵ زەردەخەنەکەی دەردەکەوێت.بەڵام ئەو لەناخەوە بەو شێوەیە دڵبەر نییە
ئەو تەنها دەروون نەخۆشێکی ئاڵوودە بووە!یووبین: من چیدەکەم لێرە؟ وا بڕیار نەبوو من جیسوو ببینم ؟!
جۆنگۆون پاش ماوەیەک بە بێ باکانە وەڵامی یووبینی دایەوە
جۆنگۆون: جیسوو لە ماڵی خۆی بێکێشەیە من تەنها هەژمارەکەیم هاک کرد
بۆ بەدەستهێنانی تۆ لە ئامێزم..پاشان پێکەنی و بەزۆر گەنمەشامییەکی خستە نێو دەمی یووبین
یووبین بەتەواوی بێ قسە بوو نەیدەزانی چی بڵێت و چی بکات
بەڵام لە کۆتایی فرمێسکەکانی کەوتنە خوارەوە و دەستیکردە گریانجۆنگۆون تێبینی یووبینی کرد کە دەگریا ، خێرا لە باوەشی گرتەوە و
سەیری یووبینی کرد و بە دەستە گەورەکانی فرمێسەکەکانی یووبینی دەسڕیجۆنگۆون: نانانانانا ، تکایە مەگری ، بڕوام پێ بکە و باش دەبیت
بڕوام پێ بکە ئازارت نادەم ، من نیازم نییە ئازارت بدەم .یووبین: ئەی بۆچی منت هێناوەتە ئێرە؟ تۆ ئازارم دەدەی بەوەی دەمڕفێنیت
بمگەرێنەرەوە بۆ ماڵەکەمجۆنگۆون: نەخێر ، نەخێر ، یووبین .. گەر بگەرێیتەوە بۆ ماڵەکەت ئەوا ناتوانم
لە ئامێزت بگرم ...یووبین: بۆچی وەک پیاوێک داوایی ژووانم لێ ناکەیت ، بۆچی دەمرفێنیت؟
تۆ شتەکان بە دە جار خراپتر دەکەیتیووبین بە تەواوی دەنگی هاواری دەکرد بەسەر جۆنگۆون
جۆنگۆون: شششش.. من ناهێڵم بڕۆیت .. تکایە
جۆنگۆون لەگەڵ وتنی ئەوە ئامێزەکەی توند کردەوە و نێوچاوانی لەسەر
شانی یووبین داناجۆنگۆون بە شێوەیەکی لێهاتووانە خەریک بوو نواندنی بۆ یووبین دەکرد
ئەوە ڕاستە کە جۆنگۆون بکوژێکی دەروون نەخۆشە و ئاڵوودەی یووبینە
بەڵام ئەو بەم شێوەیە بێتاوان نییە!بەیانییەکەی یووبین بەئاگا هاتەوە و خۆی لەنێو باوەشی جۆنگۆون بینیەوە
لە باوەشەکە هاتە دەرەوە و چاوی خوراندیووبین: بەنەفرەت بی ، یانگ جۆنگۆون!
جۆنگۆونیش بەئاگا هات و ، چووە چێشتخانەکە و دەستیکرد بە ئامادە کردنی
ژەمی بەیانییووبینیش تەنها بە بێ هەستانە لەسەر کورسییەکە دانیشتبوو و لە مێزەکەی
دەڕووانیپاشان جۆنگۆون خواردنەکانی لەسەر مێزەکە دانا و یووبین دەستی ڕاکێشا کە
شتێک بخوات بەڵام دەستی گەڕاندەوە ، ئاخر ئێستا چۆن دڵنیا بێت کە ژەهری
تێنەکردووە؟!جۆنگۆون لە بەرامبەر یووبین دانیشت و برۆیەکی بەرز کردەوە
جۆنگۆون: ژەهرم نەخستۆتە هیچ کامییان بۆیە بیانخۆ!
یووبین هێشتان دەستی نەکرد بە نانخواردن و نا دڵنیا بوو
جۆنگۆون کەوچکەکەی کێشا بە مێزەکە و هاواری کرد
جۆنگۆون: وتم بیخۆ! ، بۆچی وادەکەی؟ چۆن دەکرێت من ژەهری تێبخەم؟
یووبین بە ترساوی دەستیکردە نانخواردن ، پاش ئەوەی لە خواردن تەواو بوو
یووبین: گەر ئەمڕۆ نەڕۆم بۆ سەر کارەکەم بەڕێوەبەر دەرم دەکات
جۆنگۆون: ئینجا؟ ، مەڕۆ ..
یووبین: بۆچی دەبێ تۆ کۆنترۆلم بکەیت؟ تۆ هاوسەرمیت یاخود کوڕە
هاوڕێکەم؟!جۆنگۆون: خۆشەویستەکەت
یووبین: لەکەیەوە من خۆشەویستی تۆم و پێم نەزانییوە؟! قسەی پڕ و پوچم
بۆ مەکە ، من دەڕۆمە کار و قسەی ترم ناوێت..جۆنگۆون: کەواتە من لەگەڵت دێم ، ئۆو نەفرەت! ناتوانم بێمە دەرەوە بۆنێو قەرەبالخی
یووبین: بۆچی ناتوانیت؟!
جۆنگۆون: من داواکراوم ، لەبەر ئەوەی کە هەندێک کەسم کوشتووە
جۆنگۆون بە بزە فێڵبازانەکەوە وتی و سەیری یووبینی دەکرد
یووبین: تۆ خەڵکت کوشتووە؟!!
YOU ARE READING
𝙄𝙩 𝙬𝙖𝙨 𝙟𝙪𝙨𝙩 𝙖..? | 𝐘.𝐣𝐰 | 𝗩𝗼𝗹.𝟮
Actionپاش ئەوەی کە یووبین چاوەکانی کردنەوە و لای وا بوو کە جۆنگۆون بێتاوانە و هەموو شتێک بە باشی رۆشت بەڵام دووبارە رەفتارەکانی جۆگۆون نالەبار بوونەوە. وەرزی دووەمی چیرۆکی It was just a dream واباشترە سەرەتا وەرزی یەک بخوێنیتەوە، دواتر لێی تێناگەیت. Star...