پاش بیستنی ئەوەی کە جۆنگۆون بکوژێکە ، یووبین سەرسام بوو
ئایا ئەو دەستی لەگەڵ بکوژێک تێکەڵ کرد؟
ئەو بووە هاوڕێی بکوژێک؟
لەگەڵ بکوژێک بوو هەموو کاتەکە؟
ئەوە تەنها خەونێک بوو یان نا؟
هەموو شتێک تەڵخ ببوون بۆ یووبین وەک ئەوەی لەنێو تەمێکی
چڕدا خۆی دۆزیبێتەوە ..
نەیدەزانی چۆن کاردانەوەیەکی هەبێت ؟
بە پۆلیسەکان ڕا بگەیەنێت؟ ، خۆی جۆنگۆون چارە بکات؟
نەخێر بێگوومان نەخێر ، ئەو کەسێکی تا بڵێی لاوازە لە ڕووی شەڕکردن ناتوانێت
بەرامبەری بکوژێک ڕابوەستێت
کەواتە دەبێت بە پۆلیسی ڕابگەیەنێت کە یانگ جۆنگۆون دەناسێ؟بەڵام ئێستا ئەو وەک زیندانییەک وایە لەگەڵ جۆنگۆون تەنانەت مۆبایلەکەی لێ حەشار
داوە و دەرگاکانی داخستوون
یووبین هەموو مێشکی بەکار خستووە کە بە ڕێگەیەک پۆلیس ڕابگەیەنێت بەڵام نازانێت
چۆن؟!لەکۆتاییدا شەو هات و جۆنگۆون لە ژوورەکەی خەوت ، یووبین بە هێمنی
بێ ئەوەی هیچ دەنگێک دروست بکات بەرەو چێشتخانەکە بەڕێکەوت و
مۆبایلەکەی خۆی دەرهێنا لە یەکێک لە تاکەکانبە بێدەنگی مۆبایلەکەی کردەوە و بەرنامەی پەیوەندی کردنی کردەوە و پەیوەندی بە
پۆلیسەوە کرد بە هێمنی و بێدەنگی دەستی کرد بە قسەکردنیووبین: سڵاو
: سڵاو لە تۆش ، چۆن دەتوانین یارمەتیت بدەین؟!
یووبین: داواکراو یانگ جۆنگۆون ، دەزانی؟
: بەڵێ ، بێگوومان ئەو لە ئێستادا داواکراوێکە کە دەبێت بەزووترین کات
بدۆزرێتەوە ، سێ کەیسی کوشتن جێگەی پەنجەکانی جۆنگۆونی لێ بەجێماوە ..یووبین: من ئێستا لە ماڵەکەی یانگ جۆنگۆون وەک زیندانییەک وام ، ئەو منی
رفاندووە...:چیی!! چۆن دەبێت؟ چەند ڕۆژ دەبێت تۆی رفاندووە؟!
یووبین: ٢-٣ رۆژ دەبێت
: تازە دەنگ دەکەیت؟!
یووبین: بهێڵە قسەکانم تەواو بکەم ، ئەو منی وەک زیندانییەک لێرە داناوە
ڕێگەم نادات بچمە دەرەوە و مۆبایلەکەی لێ بردووم، ئێستا ئەو خەوتووە
بۆیە بە نهێنی پەیوەندیت بۆ دەکەم!: ناونیشانی ئەو شوێنە دەکەوێتە کوێ؟
یووبین: ناونیشانەکە دەکەوێتە--
پێش ئەوەی بتوانێت ڕستەکە تەواو بکات جۆنگۆون لە پشتی یووبین دەرکەوت
و ناونیشانی ماڵەکەی چرپاند بە نێو سپیکەری مۆبایلەکەیووبین مۆبایلەکەی لەدەست کەوت و هەناسەکانی ناڕێک بوونەوە بە بینینی جۆنگۆون
لای سەیر بوو کە ئەو ناونیشانەکەی وت؟!یووبین: چ- چیت کرد؟!
جۆنگۆون: دەتوانن بێن بۆ ئێرە بەڵام هیچ نادۆزنەوە لەوانەیە
تەرمی تۆ؟ یان لەوانەیە بە دەست بە تاڵی بگەرێنەوە
YOU ARE READING
𝙄𝙩 𝙬𝙖𝙨 𝙟𝙪𝙨𝙩 𝙖..? | 𝐘.𝐣𝐰 | 𝗩𝗼𝗹.𝟮
Actionپاش ئەوەی کە یووبین چاوەکانی کردنەوە و لای وا بوو کە جۆنگۆون بێتاوانە و هەموو شتێک بە باشی رۆشت بەڵام دووبارە رەفتارەکانی جۆگۆون نالەبار بوونەوە. وەرزی دووەمی چیرۆکی It was just a dream واباشترە سەرەتا وەرزی یەک بخوێنیتەوە، دواتر لێی تێناگەیت. Star...