°چوارەم°

63 22 237
                                    

بەوپێیەی پشووەکانی ساڵی نوێ تەواو بوون ، وەرزی کارکردن و خوێندن دەستیپێکردەوە
چانگبین گەڕایەوە بۆ ئەمریکا و ڕیوجینیش چووەوە بۆ شارەکەی تر بۆ کارکردن

و یووبینیش دەستیکردەوە بە کارکردن ، ئەم ماوەیە کاتێکی زۆر ئاشتییانە و حەسانەوەیە
بۆ یووبین ، چونکە جۆنگۆون بە هەموو شێوەیەک دوور کەوتۆتەوە و چیتر پەیوەندییان نەماوە

کاتی ڕۆشتنەوە بۆ ماڵەوە بوو ، جیسوو و یووبین لە دەرەوەی باڵەخانەی کارەکەیان
قسە دەکەن ..

جیسوو: براکەم خۆشەویستی پەیدا کردووە! وتی کە لە شارێکی تر دەژیت ، و کچەکە
چوار ساڵ لەخۆم بچوکترە ، بەڵام نەیوت کە ناوی چییە وتی کە 'نهێنیە'
جیسوو بە پێکەنینەوە وتی و لە شانی یووبینی دەدا

یووبین چاوەکانی فراوان بوونەوە و هاوارێکی لە دەم دەرچوو و دەمی خۆی داپۆشی

یووبین: براکەی تۆ ، خۆشەویستەکەی لە شارێکی تر دەژیت و چوار ساڵیش لەخۆی بچوکترە؟!

جیسوو وەستا لە پێکەنین و سەری لەقاند

یووبین: ڕیوجینی زۆرزان!! تۆ چۆن ئەمەت خێرا کرد؟!

جیسوو: چییی!!؟ ڕیوجین؟ کچە هاوڕێکەی تۆ ، کە شەڕی لەگەڵ من کرد؟!
نەخێر بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادەم ئەو کچە شەڕانییە لەگەڵ براکەم بێت!

یووبین کە زانی چ شتێک لە دەمی دەرچوو ، دەستی لەسەر دەمی خۆی دانا و
وتی 'ئووپس'

یووبین: نەخێر ، جیسوو .. من مەبەستم لە ناوێکی تر بوو .. ئامم ڕاجین! بەڵێ وتم
ڕاجین

جیسوو: دڵنیایت کە وات وت؟! چونکە گەر درۆ بێت ، دڵنیا دەبمەوە کە ڕیوجین
بکوژم !

ڕیوجین و جیسوو شەڕێکی زۆر هەزەلی لەنێوانیان هەیە ، لە ڕاستییدا شتێکی
وا جدی نییە ، تەنها لەسەر ئەوە شەڕییان کرد کە ڕیوجین قسەیەکی سەیری دا
لە ڕووی جیسوو و جیسووش سەرینێکی گرت و هەڵیدا بۆ دەمووچاوی ڕیوجین
دواتر ڕیوجین هەستایەوە و هەردووکیان دەستییان خستە نێو دەستی یەکتری
یووبینیش لەم لاوە هەناسەی بە قورسی دەدا چونکە زۆر بە تاسەوە پێدەکەنی
بەو دووانەی پێشی

یووبین چووەوە ماڵەوە و جلەکانی گۆڕین و لەسەر جێگەکەی پاڵکەوت و خێرا
پەیوەندی بە ڕیوجینەوە کرد ، پاش ماوەیەک لە زەنگلێدان ڕیوجین وەڵامی دایەوە

ڕیوجین: یاا ، من لەگەڵ کەسێک پەیوەندیم دەکرد ، هەمیشە لەکاتێکی سەیردا
پەیوەندی دەکەی!

یووبین: لەگەڵ خۆشەویستەکەت قسەت دەکرد؟!
یووبین بە پێکەنینەوە وتی و گاڵتەی بە ڕیوجین دەکرد

ڕیوجین: چ-چی! ، چیت وت؟ ، خۆشەوی-ست؟! من شتی لەو شێوەیەم
نییە! ههههه...
ڕیوجین بە شڵەژاوی وتی و پێکەنینێکی ساختەی کرد 

یووبین: دیارە ، دیارە ، کەواتە ئەو کوڕە چۆنە؟ دەمێکە بە دیداری شاد نەبووم

ڕیوچین: دە بەسە یووبین ، ئەو باشە ئیتر بەسە!

یووبین: باشە ، تەواو .. دەبێت بخەوم ، شەوت شاد

یووبین پەیوەندییەکەی داخستەوە و بە بەتانییەکە خۆی داپۆشت و کەوتە نێو
خەوێکی قوڵەوە ، تەنها دەنگی چەند ئامێرێک و هەناسە ڕێکەکانی یووبین لەو ماڵە
دەهات ، تاکوو دەنگی کردنەوەی دەرگای سەرەکی هات و کەسێک هاتە ژوورەوە
ئەو کوڕە ڕێی کرد تاکوو ژوورەکەی یووبین ، و لە بەردەم جێگەکەی یووبین چۆکی
دادا ، و تەڵێک لە قژی یووبینی بردەوە دواوە

:دەکرا وا پێت ئاڵوودە نەبم؟! ..










بیرخستنەوە،
هەموو شتێک کە لەنێوان ئایدۆڵەکان و ئایدۆڵەکان ئەیکەن هەمووی
خەیاڵی نوسەرە و هیچی ترر

و پلیس لە هەر شوێنێک لەجیاتی ناوی یووبین نووسیبووم هێیانگ ، جینا
نازانم ئیتر هەر ناوێکی تر بوو جگە لە یووبین پێم بڵێن با چاکی بکەم
چونکە ناوەکانم لێ تێکەڵ ئەبێت 😂

𝙄𝙩 𝙬𝙖𝙨 𝙟𝙪𝙨𝙩 𝙖..? | 𝐘.𝐣𝐰 | 𝗩𝗼𝗹.𝟮Where stories live. Discover now