°پێنجەم°

49 23 227
                                    

یووبین چاوەکانی کردنەوە و وەک هەموو ڕۆژێکی تر خۆی ئامادە کرد بۆ سەر کار
چووە چێشتخانەکە ، چێشتخانەکە پەرش و بڵاو بوو ، چاوەکانی بچووک کردەوە
دەیویست تێبگات کە دوێنێ شەو بەم شێوەیە جێی هێشت یان نا؟
بەڵام نا ، ئەو دوێنێ لە دەرەوە نانی خوارد و ماڵەکە بەتەواوی پاک بوو
گرنگی پێنەدا و دەستیکرد بە خواردنی ژەمی بەیانی

پاشان ڕۆشتە دەرەوە و بەرەو کارەکەی بەڕێکەوت بەرەو کارەکەی ، بەڕێک و پێکی
کارەکانی تەواو کردن بەڵام لەپڕ بەڕێوەبەرەکەی فەرمانی پێکرد کە کاری زیادە بکات
بێگوومان یووبین هیچ دەنگێکی نەکرد و دەستیکرد بە کارکردن دووبارە ...

سەری هەڵبری لەسەر مێزەکە ، سەرنجی دا کاتژمێر دەی شەوە .. کەمێک لێرە خەوی
لێکەوتبوو ، چاوی خوراند و هەموو شتەکانی. کۆ کردەوە و چاکەتەکەی لەبەر کردەوە

ڕێی دەکرد ، بەڵام ڕوخساری زۆر ماندوو دیار بوو وەک ئەوە وابێت هاواری خەو و
حەسانەوە بکات ، لەپڕ کەسێک دەستی گرت و سوراندییەوە بەرەو لای خۆی
ئەوە جۆنگۆون بوو

یووبین: چیت دەوێ؟!

جۆنگۆون: وا دەزانی چی دەکەی گەر نامەکانم پشتگوێ بخەیت ، هم؟

جۆنگۆون وتی و یووبینی زیندانی کرد لە نێوان خۆی و دیوارەکە ، ڕوخساریان
تەنها چەند ئینجێک لێک دوور بوون

یووبین: نامەکانتم پشتگوێ نەخستووە ، ت-تەنها بەرنامەی ئینستاگرامم نەهێشتووە
لە مۆبایلەکەم

جۆنگۆون : با وابێت ، بەڵام دەبێت هەر ئێستا ئەو بەرنامەیە دابگریتەوە!

یووبین: ب-باش

جۆنگۆون لە یووبین گەڕا و بزەیەکی کرد و دەستیکرد بە دوور کەوتنەوە

یووبین : بۆچی دەبێت دووبارە ڕەفتارەکانی نالەبار ببنەوە؟

یووبین چووەوە ماڵەوە یەکەم کار کە کردی خۆی هەڵدایە سەر جێیەکەی و خەوت
تەنانەت بێ ئەوەی ماکیاژەکەی لاببات و جلەکانی بگۆرن

دووبارە لە نیوە شەو جۆنگۆون گەڕایەوە بۆ ماڵەکەی یووبین ، تەنها چەند جارێک
هاتووە بۆ ئەوەی کامێرا لەوێ دابنێت ، دەیەوێت چرکە بە چرکە ئاگاداری یووبین
بێت ..

جۆنگۆون چووە ژوورەکەی یووبین و لەسەر جێگەکەی دانیشت لەپاڵ شێوە خەوتووەکەی
یووبین.
جۆنگۆون دەستێکی بڵند کرد و قژی یووبین'ی لە ڕوخساری دوور خستەوە و بە دەنگێکی
نزم دوا

جۆنگۆون: بۆچی ماکیاژەکەت لانەبردووە ؟ نازانیت بۆ پێستت خراپە؟
یاخود چاوەڕێت دەکرد من بۆت بکەم؟

جۆنگۆون هەستایەوە و بەرەو مێزەکە ڕۆی و ئەو بەرهەمی بۆ لابردنی ماکیاژ بوو
گرتی و لەسەر پارچە لۆکە بچووکەکانی دانا و دووبارە لە هەمان شوێن دانیشتەوە
و بە نەرمی خشاندی لە ڕوخساری یووبین ، نەی دەهێشت بە ئاگا بێتەوە ، تەنها
بە نەرمی و بێدەنگی جوڵەکانی دەکرد
لە کۆتایی دەستی یووبین'ی گرت و بە پەنجە گەورەکەی خۆی لێدەدا بە سوکی

جۆنگۆون: خەونی خۆش ببینە ...

جۆنگۆون دەستی یووبینی بەردا و ڕۆشتە لای مێزەکە دووبارە . و پارچەیەک پەڕەی هێنا
لەگەڵ قەڵەمێک و تێبینیەکی لەوێ جێهێشت بۆ یووبین.

یووبین بۆ بەیانی سەرنجی تێبینیەکەی کرد و خوێندییوە

چیتر ئۆقرەم نەما لە دووریت
بڕواکە من هەموو شتێک ئەکەم بۆ ئەوەی بتبینم ، کەواتە لەوانەیە
فڕاندنت باش بێت؟!

یووبین گرژییەک کەوتە سەر ڕوخساری و بە تەواوی نەیدەزانی ئەمە کێ نووسیویەتی
و جێیهێشتووە؟
لەپڕ بیری بۆ شتێک چوو و مۆبایلەکەی بە خێرایی هێنا و دەستی نا بە بەرنامەی وێنەکان
دەستنووسێکی جۆنگۆون بوو کە مانگێک پێش ئێستا بۆی نارد ، یووبین پەڕەکەی بڵند
کرد و مۆبایلەکەشی خستە هەمان ئاست ، بۆی دەرکەوت ئەوە دەستنووسی جۆنگۆونە

بەپەلە پەیوەندی بە بەڕێوەبەرەکەی کرد و داوایی پشووی کرد ، خێرا دەرگای ماڵەکەی قفل
کرد و هەموو پەنجەرەکانی داخستن و قفڵی کردن

𝙄𝙩 𝙬𝙖𝙨 𝙟𝙪𝙨𝙩 𝙖..? | 𝐘.𝐣𝐰 | 𝗩𝗼𝗹.𝟮Where stories live. Discover now