°سێیەم°

51 25 207
                                    

<< ڕۆژی ساڵی نوێ >>
وا دانرابوو کە یووبین و ڕیوجین و چانگبین پێکەوە بچنە دەرەوە و پێکەوە بچنە
ساڵی نوێوە ، بەڵام یووبین هەموو شتێکی تێکدا کاتێک جۆنگۆون داوایی لێکرد پێکەوە
بچنە دەرەوە ، چانگبین خەریک بوو گڕی دەکردەوە لە توڕەییدا ، دەیویست بڕوات و جۆنگۆون بکوژێ ، بەڵام ڕیوجین ئارامی کردەوە

بەهەرشێوەیەک بێت ، یووبین چووە دەرەوە و ڕۆشتە بەردەم مارکێتەکەی نزیک
باڵەخانەکەی خۆی ، جۆنگۆون پێی وت کە لەوێ بوەستێت
پاش ماوەیەک کوڕێک هات کە جلەکانی هەمووی ڕەش بوون ، لەبەردەمی یووبین
وەستا و وتی
:هێی ، تۆ سۆ یووبین'یت؟!

یووبین سەری لەقاند و دەیتوانی کەمێک ڕوخساری ئەم کوڕە بناسێتەوە بەڵام
بەتەواوی مێشکی کاری نەدەکرد

:من یانگ جۆنگۆونم! ، هاوڕێ ئۆنڵاینەکەت!

یووبین زەردەخەنەیەکی فراوانی کرد و بە بیری هاتەوە ئەم کوڕە کێیە ، ئەمە کوڕی
کڵاوبەسەرە! ، واتا جۆنگۆون کوڕی کڵاوبەسەرە...

یووبین: تۆ! ، کوڕی کڵاوبەسەر

جۆنگۆون: چی؟!

یووبین: بیرت دێت مۆبایلەکەم لەم فرۆشتگایە لە بیرکرد و تۆ بۆمت گەڕاندەوە؟!
چارەنووس بەڕاستی سەرسورهێنەرە ، من هەر هەستێکم هەبوو کە تۆ کوڕی کڵاو بەسەر بیت..

جۆنگۆون و یووبین دەستییان کرد بە ڕێکردن ، بەهەمان کۆڵانی تاریک ڕۆشتن کە
یووبین لە خەونەکەیدا ڕفێندرا ، بەتەواوی ترساو بوو دووبارە ...

جۆنگۆون دەستی لەسەر شانی یووبین دانا ، و یووبین پڕ بە دەنگی هاواری کرد

جۆنگۆون: بۆچی هاوار دەکەیت؟!
جۆنگۆون بە بزەیەکەوە وتی ، ئاخر ئێستا ئەم بزەیە بۆچی لەسەر لێوی هەیە؟

یووبین: هیچ ! تەنها کەمێک ترسام ، لەم شوێنە تاریکە..

جۆنگۆون بزەکەی سەر لێوی فراوانتر بوو و سەیری یووبینی کرد

جۆنگۆون: کەواتە لە تاریکی دەترسیت؟! ، زۆر باشە

یووبین و جۆنگۆون ڕۆشتنە ڕێستورانتێکی نزیک لەو شوێنە و دەستییان کرد بە نانخواردن
یووبین هەستی بە نیگا نا ڕوون و سەیرەکانی جۆنگۆونی دەکرد لەسەری
بەتەواوی هەستی بە نائاسوودەیی دەکرد لەژێر نیگاکانی جۆنگۆون
دەیویست بە زووترین کات ژەمەکەی تەواو بکات و ڕابکات لەدەست جۆنگۆون
یاخود ڕیوجین یان چانگبین پەیوەندی پێوە بکەن بۆ ئەوەی خۆی بدزێتەوە

پاش نانخواردنەکە ، لە ڕێستورانتەکە چوونە دەرەوە بەڵام یووبین خێرا بە شڵەژاوی
دەستیکرد بە قسەکردن

یووبین: دەڵێم ، ئاهم -- مەبەستم، دەمەوێت--

جۆنگۆون: بەردەوام بە

یووبین: دەمەوێت بڕۆمەوە بۆ ماڵەوە !

جۆنگۆون : وا بەزووی نا، تەنانەت نەچووینەتە ساڵی نوێوە!

یووبین: نەخێر ، دەمەوێت بچمەوە ماڵەوە

جۆنگۆون: کەواتە بڕۆ! کەس نەیوەستاندوویت، بڕۆ

یووبین دەستیکرد بە ڕێکردن بەرەو ماڵەوە ، بەڵام هێشتان هەستی بە نائاسوودەیی
دەکرد بە چەند هۆکارێک ،
دەرگای ماڵەکەی کردەوە ، سەرنجی دا دووانەکەی تر لەماڵەوە نین
دیارە ئەوان پێکەوە لە دەرەوەن
دەرگاکەی داخستەوە و جانتا و چاکەتەکەی دانا و بە هێمنی لەسەر قەنەفەکە دانیشت

یووبین: پێویستە هەموو پەیوەندییەک لەگەڵ جۆنگۆون بپچڕێنم

لەگەڵ وتنی ئەو قسەیە ، مۆبایلەکەی گرت و لە هەموو بەرنامەیەک هەژمارەکانی
جۆنگۆونی بلۆک کرد

چ شتێک ئەم کچەی بەم شێوەیە ترساند؟!
بێگوومان ئەوەی کە بۆی دەرکەوت جۆنگۆون لە ژیانی ڕاستی کەسایەتییەکەی باشی نییە
و بە بەدکارەکان دەچێت ....

Seooo_yyuubiin44  نامەیەکی بۆ ناردیت

ئەمە کێیە هەمان ناوی یووبینی هەیە؟!

نامەکەی کردەوە و خوێندییەوە ، بەڵام ترسەکە سەراپای گرتەوە

Seooo_yyuubiin44:
بۆچی بلۆکت کردم ، یووبینی ئازیز؟!

یووبین خێرا ئەو هەژمارەی بلۆک کرد بەڵام دووبارە و سێبارە بە هەژماری ترەوە
نامەی بۆی نارد ، تاکوو هەر بەرنامەی ئینستاگرامی سڕیەوە....



















هەر ویستم دەربارەی شتێک بدووێم
لێرە جۆنگۆون خراپەکاری چیرۆکەکەیە وایە؟! ،
لەوانەیە ئەم چیرۆکە کەسێک بیخوێنێتەوە کە ئێنجین نەبێت و ڕقی لە
جۆنگۆون ببێتەوە ، ، گەر بڕیارە ڕقتان لەو بێت ، ڕقتان لەو کارەکتەرە بێت کە بۆیم
داناوە ، نەک یانگ جۆنگۆونی ئایدۆڵ و سەرۆکی ئێنهایپن
هیوادارم تێبگەن ~

𝙄𝙩 𝙬𝙖𝙨 𝙟𝙪𝙨𝙩 𝙖..? | 𝐘.𝐣𝐰 | 𝗩𝗼𝗹.𝟮Where stories live. Discover now