°کۆتایی°

61 17 21
                                    

یووبین بەهێواشی چاوەکانی کردنەوە و چاوەکانی گێڕان و بینی ئەمە ژوورێکی نوستنە
کە بە شێوازێکی کلاسیکانە دیزاین کراوە هەندێک تابلۆی کلاسیک بە دیوارەکان بوو
پێخەفەکان ڕەنگییان قاوەی بوو، تەواوی ژوورەکە ڕەنگێکی قاوەیی کاڵی هەبوو
دیزاینی ژوورەکە زۆر دڵبەر بوو

یووبین سەیری دەورووبەری کرد، چەندە ئامێری پزیشکی بینی کە لێی بەسترابوو
سەری سوڕما بوو کە ئەمە چی ڕوودەدات؟!

لەسەر دیوارەکە ڕۆژ-ژمێرێکی ڕەنگ قاوەیی کاڵ هەڵواسرابوو یووبین تێبینی کرد
نوسرابوو

هەژدەی مانگی یازدەی ساڵی ٢٠٢٣'ە

وا بڕیاڕ نەبوو ئێستا بیست و چواری یەکی ٢٠٢٤ بێت؟!

یووبین تەنها لە سەرسامی مابووەوە نەیدەتوانی هیچ بکات بۆیە چاوەڕوان بوو
ئەگەر کەسێک بێتە ئێرە

پاش ماوەیەک دەرگا کرایەوە و ڕیوجین و چانگبین هاتنە ژوورەوە هەردووکیان
چاوەکانیان فراوان بوو کە یووبین چاوانی کردۆتەوە

ڕیوجین لەسەر جێگەکە لای یووبین دانیشت و ئەو دەستەی گرت کە کانیۆلاکەی پێوە
بوو،، یووبین بۆ ماوەیەک سەری سوڕمابوو و نەیدەزانی ئەم کچ و کوڕە داخۆ کێن؟
تاکوو بیری کەوتەوە
براکەی و باشترین هاوڕێی ئەون

ڕیوجین فرمێسکەکانی کەوتنە خوارەوە، هەرچی چانگبین لە پشتەوە دەمووچاوێکی
زۆر خەمبارانەی هەبوو

یووبین: لێرە چی ڕوودەدات؟ ئێستا ساڵی ٢٠٢٣'ە؟ نەبووەتە ٢٠٢٤؟!
ئەم ماڵە نامۆیە هی کێیە؟!

ڕیوجین: بەڵێ ٢٠٢٣'ە مانگێک تێپەڕیوە بەسەر ڕووداوەکەت، تۆ مانگێکە بێ هۆش
کەوتویت..

یووبین: چ-چی!

چانگبین: ئەمە ماڵی خۆشەویستەکەتە

یووبین: خۆشەویست؟! من خۆشەویستم نییە!

یووبین لەناکاو چەند یادگارییەکی لەگەڵ کوڕێک بیرکەوتەوە بەڕاستی نەیدەتوانی
دەمووچاوی کوڕەکەی بە بیر بێت

چانگبین: یانگ جۆنگۆون خۆشەویستەکەت ئێوە ساڵێک دەبێت پێکەوەن..

یووبین لەکۆتاییدا بیری هاتەوە کە ئەو و جۆنگۆون خۆشەویستن
بەڵام شتی وا دەبێت؟!

یووبین: ئێستا ئەو لەکوێیە؟!

ڕیوجین: لەسەر کارە بەڵام کاتژمێرێکی تر دەگەڕێتەوە

یووبین تەنها بە نائارامی وەستابوو تاکو چرکەکان بڕۆن و جۆنگۆون بگەڕێتەوە
هەرچی فشاری لە مێشکی دەکرد کە بیری بکەوێتەوە جۆنگۆون و یووبین چۆن
یەکترییان ناسی هیچی بیر نەدەکەوتەوە، نەیدەزانی دووچاری چ ڕوداوێک بووە
چونکە ڕیوجین و چانگبین وتییان نامانەوێت لەو بارەیا بدوێین

لەکۆتاییدا دەرگای ژوورەکە کرایەوە و جۆنگۆون هاتە ژوورەوە، زەردەخەنەیەکی
فراوانی لەسەر لێوانی بوو، دەمووچاوی گەشابوەوە وەک ئەوەی هەواڵێکی دڵخۆشکەری
بیستبێت

بە هێمنی لەسەر جێگەکە دانیشت و یووبینی لە ئامێزگرت بەڵام یووبین خۆی
دوور خستەوە

یووبین: تۆ کێیت؟! تۆ بۆچی واز لە من ناهێنیت

جۆنگۆون: ئازیزەکەم، لەوانەیە منت بەباشی بەبیر نەیەت
بەڵام من خۆشەویستی تۆم...

یووبین: چۆن شتی وا لەسەر ڕووی زەوی ڕوودەدات، تۆ بکوژیت!

جۆنگۆون تەنها بە بێدەنگی مایەوە نەیدەزانی یووبین لەبارەی چی
دەدوێ

یووبین: من توشی چ ڕوداوێک بووم؟!

جۆنگۆون: حەوتی دەی ٢٠٢٣ ،
ڕۆژێک بوو بە خوڕ باران دەباری، لەپاش تەواوبوونی کار، لەمنت داوا کرد
بتگەینمەوە ماڵەوە بەڵام من ئەوەندە خۆپەرست بووم وتم کارم هەیە
نازانم چی وای لێکردم بیر بکەمەوە کارەکان گرنگترن لە تۆ
تۆ رێت دەکرد بەرەو ماڵەوە تاکسیەکە کەمێک دوورتر لەماڵی خۆت دایبەزاندیت
داخڵی مارکێتەکە بوویت و دەستت کرد بە خواردنی نوودڵ و خواردنەوەی گازی
پاش ئەوە وردە وردە ڕێت کرد بەرەو ماڵەوە بەڵام توشی ڕوداوی هاتووچۆ بوویت
مانگێک زیاترە چاوت بۆ چرکەیەک نەکردۆتەوە، تەنانەت پزیشکەکان وتیان کە تۆ
هیچ هیوایەک نییە بەخەبەر بێیت، بەڵام دەرئاسایەک روویدا و ئەوەتا تۆ بەخەبەریت!

یووبین: من دووچاری ئەوە بوومەوە؟!، تۆ منت نەگەیاند بەماڵەوە... نوودڵ و خواردنەوەی
گازییم نۆشکرد؟

جۆنگۆون سەری لەقاند و بە هێمنی دەستی بە قژی یووبین دەهێنا، ئاخر ئەم جۆنگۆونە
و ئەوەی خەونەکە، ئەرز و ئاسمانییان جیاوازە!

یووبین: کەواتە من و تۆ چۆن یەکتریمان ناسی؟!

جۆنگۆون ئاهێکی دایەوە و وەڵامی پرسیارەکەی دایەوە:

جۆنگۆون: من بەڕێوەبەرتم، لەسەر کار یەکتریمان بینی، من تۆم لا پەسەند بوو
هەربۆیە پێشنیارم بۆکردیت..

یووبین بە بێدەنگی گوێی دەگرت و بە جووتە چاوە قاوەییەکانی لە جۆنگۆونی
دەڕوانی..

جۆنگۆون بە هێمنی یووبینی لە ئامێزگرتەوە، چ ئامێزێکی پڕ لە سۆز و گەرم و گوڕ بوو
یووبینیش بەهەمان شێوە لە ئامێزی گرتەوە

کەواتە ئەوە تەنها خەونێک بوو...


















سەلام!
الحمدللە، ئەم کتێبەشم تەواو کرد، ئیتر بەهەموو بەشەکانییەوە
ئیتر داوای بەشی تر مەکەن چونکە ئیتر تەواو بوو🙂

هیوام وایە بەدڵتان بووبێ و ڕازی دڵتانی لەسەر بوبێ 🌷

هەر ڕەخنەیەکتان هەیە بفەرموون لە کۆمێنت..👉🏻

خواتان لەگەڵ!

🎉 You've finished reading 𝙄𝙩 𝙬𝙖𝙨 𝙟𝙪𝙨𝙩 𝙖..? | 𝐘.𝐣𝐰 | 𝗩𝗼𝗹.𝟮 🎉
𝙄𝙩 𝙬𝙖𝙨 𝙟𝙪𝙨𝙩 𝙖..? | 𝐘.𝐣𝐰 | 𝗩𝗼𝗹.𝟮Where stories live. Discover now