chapter 11

225 45 152
                                    

جونگکووک:ئارا ئەو..ئەو...

ئارا:هاوپۆل!دەزانم مامە لی باسی ئەوی بۆ کردم

جونگکووک:ئۆھ (سەیری تای کرد) تای ئەوە..
ئەوە دەزگیرانەکەمە ئارا

تای خۆی چەماندەوە وەک ڕێزێک

تای:سڵاو نونا

ئارا:سڵاو..تایھیۆنگ تۆ دەبێ ئێستا بڕۆیت
کات درەنگە

تای سەرس لەقاند و سەیری جونگکووکی کرد

تای:سوپاس..ئاگاداری خۆتبە

تایھیۆنگ خەریک بوو بڕوات
بەڵام جونگکووک وەستاندی

جونگکووک:بوەستە..با من بتگەڕێنمەوە بۆ ماڵەوە

تای:کێشە نیە دەتوانم بەتەنها بڕۆم

جونگکووک:نەخێر ناتوانیت..تەنها تەنها چاوەڕێکە سویچەکانم دەهێنم و دێم

ئارا:بۆچی جونگکووک؟بهێڵە بڕوات ئەو منداڵ نیە

جونگکووک: ناتوانم بەتەنها جێی بهێڵم

ئارا:باشە بەڵام زوو بگەڕێوە
کاتێک کە گەڕایتەوە منیش دەڕۆم

جونگکووک:باشە هەوڵدەدەم

ڕۆیشتە ژوورەکەی..ئارا سەیری تای کرد کە سەیری خوارەوە دەکات جونگکووک بە سویچەکانیەوە هاتەوە.. هەردووکیان ژوورەکەیان جێهێشت..
ئارا چاوی خستە سەر وێنەکەی داپیرە

تێپەڕاندنی کات

جین: سوپاس جونگکووک

نام:تۆ دەبوو پەیوەندیم پێوە بکەیت جونگکووک

جونگکووک:شتێکی گەورە نیە هیۆنگ
(سەیری تای کرد) باشە کەواتە خواتان لەگەڵ

جین:ئێ..ئەگەر دەتەوێ دەتوانی بمێنیتەوە

جونگکووک:سوپاست دەکەم هیۆنگ
بەڵام دەبێ بڕۆم

ووتی و ئاوڕی دایەوە بۆ ئەوەی بڕوات
بەڵام دووبارە ئاوڕی بۆ دانەوە و سەیری تای کرد

جونگکووک:دەتوانی پەیوەندیم پێوە بکەیت هەرکاتێک پێویستت پێم بوو

تای بە دوودڵیەوە سەری لەقاند
پاشان جونگکووک ڕۆیشت

جین:تای نانی ئێوارەت خواردووە؟

تای:برسیم نیە هیۆنگ

ووتی کاتێک بەڕێکەوتە ژوورەکەی..
نامجین سەیری یەکیان کرد و ئاهێکیان هەڵکێشا

لە زانکۆ

جیمین:بۆچی قبوڵت نەکرد گەر جونگکووکت بەدڵە؟

تای:وامەڵێ جیمینا..ئێستا ئەو دێت

جیمین:تەنانەت ئەوە گرینگە؟
جونگکووکیش تۆی بەدڵە

ᴍʏ ʟɪᴛᴛʟᴇᵗᵃᵉᵏᵒᵒᵏWhere stories live. Discover now