chapter 8

292 52 216
                                    


کاتێک جونگکووک و ئەوان تایھیۆنگیان بردەوە ماڵەکەی تای وای لە جونگکووک کرد لەلای بمێنێتەوە..ئەوان دەربارەی لارس و کێڵڤنیان بە نامجین ووت چونکە لە ئێستادا تەنها نامجین دەتوانین بڕۆنە لای بەڕێوبەر..تای بەهێز نیە ئەو ناتوانێ هیچ لەدژی ئەوان بڵێت..نامجین سەرەتا لەوان توڕەبوون چونکە ئەوان سەرەتا باسی کێڵڤنیان بۆ نەکردبوون..دوای ماوەیەک جونگکووک هەڵسایەوە لەسەر جێگاکە کە تای خەوت بوو

هۆپی:بۆ کوێ دەڕۆی؟

جونگکووک:ئەو پێویستی بەمن بوو تا بخەوێ..
ئێستا ئەو خەوتووە..وە هیچ شتێک نیە
تا من بمێنمەوە لێرە بۆیە دەڕۆم
«ووتی بێ ئەوەی سەیریان بکات»

جین:ناتەوێ بپرسی تای چی لێ هاتووە؟

جونگکووک:نامەوێ ئێستا خۆم هەڵقورتێنمە
ناو کارە گرینگەکانی خێزانەکەت

جیمین:جونگکووکی بۆچی بەم شێوەیە
قسە دەکەی؟تۆ یارمەتی تاییت دا

جونگکووک:چونکە ئەو یارمەتی منی دەویست!

نام:ناتەوێ بزانی تای بۆچی وا هەڵسوکەوت دەکات؟

جونگکووک:دەزانم کە شتێکی هەڵە هەیە لەودا
بەڵام ئەو بەزوویی باش دەبێتەوە

جین:نەخێر ناتوانێت

جونگکووک بەشێواوی سەیری جینی کرد

جین:ئەو کەسێکی بچووکی بۆشایی ئاسمانە جونگکووک!

جونگکووک:چی؟بچووکی بۆشایی ئاسمان؟
کە کەسێک دەگۆڕێ بۆ منداڵ؟!

جین:بەڵێ

جونگکووک چاوەکانی فراوان بوون
جونگکووک:چۆن؟مەبەستم دەبێت هۆکارێک هەبێ وایە؟

جین:همم بەڵێ هۆکارێک هەیە

نامجین باسی ڕابردووە تاریکەکەی تایھیۆنگیان بۆ کرد..جونگکووک هەستی بە خراپی دەکرد بۆ تای..سەیری تای دەکرد کاتێک دەستی بە قژی دادەهێنا..پاشان سەیری نامجینی کرد

جونگکووک:ئێوە؟

نام:ئێمە برای ڕاستەقینەی ئەو نین ئێمە لەزانکۆ ئەومان ناسی ساڵی ڕابردوو..ئەو ڕۆژە بوو کە لەبارەی ئەومان زانی بەفەرمی بەخێومان کرد لەدوای ئەو ڕۆژەوە لەگەڵ ئێمە دەژیت

جونگکووک:ئۆھ..بەڵام بۆچی زووتر باسی ئەوانەتان بۆ نەکردم؟
سەیری هاوڕێکانی کرد

شوگا:چونکە ئەو نەیویست

جونگکووک:بۆچی؟

شوگا:چونکە وا هەستی دەکرد گەر پێت بڵێ تۆ بەهەمووانی دەڵێیت وە یەک بەیەک بڵاوی دەکەنەوە لەناو زانکۆ وە ئەو کاتە هەموویان گاڵتەی پێدەکەن

جونگکووک:ئەو متمانەی پێم نیە
بە خەمباری سەیری تای کرد

جیمین:ئاوا نیە جونگکووکا ئەو لەگەڵ
منیش بەم شێوەیە بوو

ᴍʏ ʟɪᴛᴛʟᴇᵗᵃᵉᵏᵒᵒᵏWhere stories live. Discover now