تێپەڕاندنی کات
تای:بۆچی پشتگوێم دەخەیت جونگکووک ؟
جونگکووک:کەی کردوومە؟
تای:درۆ مەکە لە بەیانیەوە تێبینیم کردووە پشتگوێم دەخەیت
جونگکووک:تۆ بە هەڵە تێگەیشتووی
تای:بەڕاستی؟ ئەی ئەوانی تر؟ تەنانەت لە زانکۆشدا خۆت لە من دوور دەخستەوە
جونگکووک:باشە دواتر قسە دەکەین با سەرەتا تازە ببمەوە پێویستە خواردنیش دروست بکەین
لەبەردەم جونگکوک وەستا
تای:پێم بڵێ بۆچی پشتگوێم دەخەیت؟
جونگکووک سەیری لایەکی تری کرد
جونگکووک:نەمکردووە
تای:ببینە ببینە تۆ دووبارە سەیری لایەکی تر دەکەی بۆچی سەیری من ناکەیت؟
جونگکووک:وا نییە
تای:تۆ خیانەتم لێ دەکەیت؟ «بەچاوی پڕەوە»
جونگکووک:تۆ شێت بوویت تای؟
پێت وایە هەرگیز بتوانم خیانەتت لێ بکەم
«بە چاوی فراوانەوە »تای:کەواتە بۆچی پشتگوێم دەخەیت؟
تەنانەت خۆت لە دانیشتن لەگەڵم بەدوور دەگرت
بۆچی ئەم گۆڕانکارییە لەناکاو؟جونگکووک:ئێ من..من نازانم
تای:کەواتە کێ دەزانێت؟
جونگکووک:تۆ!! لەخۆت بپرسە
وتی لەکاتێکدا بەرەو ژوورەکەی دەڕۆیشت..تای سەری لێ شێوا لەگەڵ هەست کردن بە فشار و سترێس کەوتە دۆخی بچووکیەوە کەوتە سەر زەوی و خۆی خزاند و چووە دەرەوە لەو ژوورە
تێپەڕاندنی کات
جونگکووک جلەکانی لەبەر کرد و چووە چێشتخانە بۆ بینینی تای بەڵام ئەو لەوێ نەبوو کاتێک بەتەواوی چووە ناوەوە تای لەسەر زەویە تەڕەکە بینی جونگکووک ئاهێکی هەڵکێشا کاتێک بینی بتڵی ئاو لەوێیە و تای یاری لەناو ئاودا دەکات نزم بووەوە و تای هەڵگرت
تای:دادا یالی یالی
جونگکووک: یاریکردن نیە ئازیزەکەم سەرمات دەبێ وە بۆچی ئازیزەکەم لەوێ بوو؟
تای:تای تای ئاو
جونگکووک:ئازیزەکەم دەیەوێت ئاو بخواتەوە ؟
تای سەری لەقاند
جونگکووک ئاوی دا بەتای کە خواردیەوە دووبارە هەڵی گرتەوە و خەریک بوو بیباتە ژوورەکەیان بەڵام گوێی لە زەنگی دەرگا بوو تای لەسەر قەنەفەکە دانا
جونگکووک:دادا دێت مەڕۆ بۆ هیچ شوێنێک باشە؟
تای:دادا پیشە پیشە
وتی لەکاتێکدا جلە تەڕەکانی پیشان دەدا
جونگکووک:(زەردەخەنەی کرد) دادا دێت ئازیزەکەم
YOU ARE READING
ᴍʏ ʟɪᴛᴛʟᴇᵗᵃᵉᵏᵒᵒᵏ
Romanceبــچــکــۆلــەکــەم ـ تــایــکــووک "تایھیۆنگ حاڵەتێکی دەگمەنی هەیە کە دەکرێت کەسایەتی بگۆڕێت بۆ منداڵ وە لە زانکۆدا توشی گێچەڵپێکردن دەبێتەوە بەڵام ئەوکاتەی جونگکووک دێتەوە ژیانیەوە هەموو شتێک دەگۆڕێت" ᴊᴜɴɢᴋᴏᴏᴋᵗᵒᵖ ᴛᴀᴇʜʏᴜɴɢᵇᵒᵗᵗᵒᵐ چیرۆکەکە وەرگێڕدراو...