chapter 19

278 51 1K
                                    

ژووری بەڕێوبەر

جونگکووک:بانگت کردبووم بەڕێوبەر؟

بەڕێوبەر:بەڵێ وەرە..ئێوە دەتوانن بچنە دەرەوە..دەمەوێت بەتەنها قسە لەگەڵ ئەو بکەم

ئەوانی تر ژوورەکەیان جێهێشت بەڵام پێش ئەوە جونگکووک بە چاوێکی ترسناکەوە سەیری لارس و کێڵڤنی کرد

جونگکووک:بەڵێ بەڕێوبەر

بەڕێوبەر:سەیرکە جیۆن تێدەگەم کە ئەوەی پێشتر ڕوویدا بەتەواوی هەڵە بووە و وە هەردووکتان سزاتان وەرگرت وە سزاکەی تۆ تەواو بووە و گەڕایتەوە بەڵام ئەی کێڵڤن؟

جونگکووک:مەبەستت چیە لە کێڵڤن؟ئەو بۆ ماوەی شەش مانگ ڕاگیراوە وە هێشتا کاتەکەی تەواو نەبووە!

بەڕێوەبەر: من ئەوە دەزانم..بەڵام سەیرکە ئەوان گێچەڵ بەکەسانی تر دەکەن بەڵام لە خوێندندا باشن ئەمە کاریگەری لەسەر خوێندنەکەیان هەیە
شەش مانگ کاتێکی زۆرە

جونگکووک: کەواتە چیت دەوێت؟

بەڕێوەبەر: دەمەوێت لەگەڵ سەرپەرشتیارانی کیم قسە بکەیت بۆ ئەوەی کێڵڤن و لارس بتوانن جارێکی تر بێنەوە زانکۆ

جونگکووک:چی ئەگەر بڵێم نا؟

بەڕێوەبەر: تۆ ناتوانی ئەوە بکەیت..پەیوەندی بە داهاتووی کەسێکەوە هەیە

جونگکووک: داهاتووی کەسێک یان داهاتووی زاوای تۆ کە بەم زووانە دەبێت بەڕێوبەر؟

بەڕێوەبەر شۆک بوو

بەڕێوبەر:تۆ...دەزانی؟

جونگکووک: بێگومان دەزانم..بۆیە تۆ لایەنگری دەکەیت ڕاستە؟

بەڕێوەبەر: ئەوا ئەی لارس؟ من هیچ پەیوەندییەکم لەگەڵیدا نییە

جونگکووک: چونکە هاوڕێی کێلڤنە..هەوڵ مەدە خواردن دروست بکەیت من ئەوەندە ئاسان نیم بەڕێوبەر

بەڕێوەبەر: کەواتە قسەیان لەگەڵ دەکەیت یان نا

جونگکووک: ئایا گەرەنتی ئەوەم پێدەدەیت کە ئەو قسەی ناشرین بە من...مەبەستم ئەوەیە کە قسەی ناشرین بە هاوڕێکانم ناکات؟

بەڕێوەبەر: باشە باشە باشە من دەیکەم

جونگکووک: چی ئەگەر شتێک بکات؟
ئەو کاتە چی دەکەیت؟

بەڕێوەبەر: من...ئەو کاتە دەری دەکەم

جونگکووک: نا نا بەڕێوبەر ئەگەر شتێک لەگەڵ هاوڕێکانم بکات ئەوا من بە دەستەکانم سزای دەدەم..هیوادارم سیناریۆی دوایین جارت لەبیربێت؟

بەڕێوەبەر: (تفی قوت دا) بەڵێ

جونگکووک: ئەمجارەیان دەیکوژم..ئەگەر دەست لە تای یان جیمین بدات

بەڕێوەبەر: باشە ئەو کاتە دەتوانیت هەر شتێک بکەیت

جونگکووک: باشە..من قسەیان لەگەڵ دەکەم

ᴍʏ ʟɪᴛᴛʟᴇᵗᵃᵉᵏᵒᵒᵏWhere stories live. Discover now