جیمین هەموو شتێکی بۆ بەڕێوبەر باس کرد وە ئەویش داوای بەڵگەی لێکرد..لەبری ئەوەی سزای کێڵڤن بدات هەڕەشەی لە جیمین کرد کە سکاڵا لەسەر جونگکووک تۆمار دەکات..ڕۆژێک بەسەر ڕووداوەکە تێپەڕیووە و تای هێشتا لە دۆخی بچووکی دایە و نایەوێت بگەڕێتەوە دۆخە ئاساییەکەی ئەمڕۆ جیمین لەگەڵ شوگا و هۆپی چوونە ماڵی جونگکووک کە نامجینیش لەوێ بوون..دوای ماوەیەک کاتێک تای خەوت جونگکووک لە ژوورەکە هاتە دەرەوە و دەرگاکەی داخست لەوێ وەستاو و جیمین هات بۆ لای
جیمین: جونگکووک کێڵڤن لە نەخۆشخانەیە
جونگکووک سەیری جیمینی کرد
جیمین:بەڕێوبەر پێی ووتم سکاڵات لەسەر تۆمار دەکات چوونکە لە زاواکەیت داوە
جونگکووک:پێت وایە گرینگی پێ بدەم؟هاھ؟ئەو لە نەخۆشخانەیە ئێستا؟ نا با بینێرم بۆ لای خودا
ووتی کاتێک سویچی ئۆتۆمبێلەکەی هەڵگرت و خەریک بوو بڕوات بەڵام ئەوانی تر ڕێگریان لێ کرد
جونگکووک:وازم لێ بهێنن
هۆپی:وازی لێ بێنە جونگکووک دواتر دەچیتە زیندان
جونگکووک:ووتم گرینگی پێنادەم ئێستاش بەرم بدەن..هەر ئەمڕۆ دەیکوژم!!
نامجوون:تۆ شێت بوویت جونگکووک؟
واز لەو قسە بێمانایانە بهێنەجونگکووک بەردەوام دەجولایەوە بۆ ئەوەی بەری بدەن بەڵام وەستا کاتێک جین شەقێکی لێدا
جین: وازی لێ بێنە ناتوانی تێبگەیت کە ناتوانی ئەو نەفرەتیە بکوژیت؟
جونگکووک:بۆچی ناتوانم؟؟
جین:بەم شێوەیە ئاگاداری منداڵەکەم دەبیت جونگکووک ؟چۆن لەوێوە ئاگاداری دەبیت؟ئەو لە ئێستادا پێویستی پێتە زۆر باش ئەمە دەزانیت!!
تۆ خەریکە ئەو بەڵێنە دەشکێنی کە بەمنت داوە جونگکووک!!جونگکووک بەگریانەوە کەوتە سەر ئەژنۆکانی..ئەوانی تر بە نیگەرانیەوە سەیری جونگکووکیان دەکرد و لەدەوری دانیشتن
جونگکووک:چی بکەم هیۆنگ؟من نەمتوانی بیپارێزم..بەڵێنم دا کە بیپارێزم لەو دووانە بەڵام شکستم هێنا...شکستم هێنا
جیمین:هەڵەی تۆ نەبوو جونگکووک ئەوە هەڵەی من بوو کە تاییم بەتەنها جێهێشت
جین: سەیرکە کاتی ئەوە نییە خۆت تاوانبار بکەیت جونگکووک..پێویستە قسە لەگەڵ تای بکەیت همم؟ ئەگەر نەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی ئەوا بۆ هەمیشە بەم شێوەیە دەبێت کە باش نییە..سەرەتا مامەڵە لەگەڵ ئەوە بکە باشە؟ وە خەمت نەبێت ئێمە لەگەڵتانین ئەو سزا دەدرێت!!
جیمین: چۆن هیۆنگ؟ ئەو بەڕێوەبەرە داوای بەڵگەی کرد..تەنها سیهانا بینیویەتی بەڵام تەنانەت گوێی لێناگرێت
YOU ARE READING
ᴍʏ ʟɪᴛᴛʟᴇᵗᵃᵉᵏᵒᵒᵏ
Romanceبــچــکــۆلــەکــەم ـ تــایــکــووک "تایھیۆنگ حاڵەتێکی دەگمەنی هەیە کە دەکرێت کەسایەتی بگۆڕێت بۆ منداڵ وە لە زانکۆدا توشی گێچەڵپێکردن دەبێتەوە بەڵام ئەوکاتەی جونگکووک دێتەوە ژیانیەوە هەموو شتێک دەگۆڕێت" ᴊᴜɴɢᴋᴏᴏᴋᵗᵒᵖ ᴛᴀᴇʜʏᴜɴɢᵇᵒᵗᵗᵒᵐ چیرۆکەکە وەرگێڕدراو...