chapter 16

230 47 368
                                    

جونگکووک:ئەو کەی دێت؟

ووتی کاتێ سەیری دەرگاکەی دەکرد

جین:ئایششش..مادەم تۆ بۆچی زوو هاتی
نازانی کەی دەگەڕێتەوە ماڵەوە

جونگکووک:بەڵام ئەو یەک خولەک دواکەوتووە

جین شەقێکی لەسەری جونگکووک دا

جین:یەک خولەک درەنگ نیە

نام:جونگکووک پێمان بڵێ دەتویست باسی
چی بکەی کە تای هات؟

جونگکووک:هیۆنگ کە تای هات پێتانی دەڵێم

نامجوون سەیری جینی کرد کە شانی هەڵکێشا
گوێیان لەدەنگی پێکەنینی خێزانی بوو بینیان کە تای لەگەڵ هۆپی و شوگا و جیمین دێنە ژوورەوە..هەستانەوە

تای:تۆ لەئێستاوە لێرەی؟

جونگکووک همێکی کرد و بەرەو لای ڕۆیشت

جونگکووک:بۆچی هێندە دواکەوتیت؟ «بە لچەوە»

تای سەیری کاتژمێرەکەی کرد

تای:من لەکاتی خۆی هاتم

جین:نەخێر نەخێر تای..تۆ یەک خولەک دواکەوتیت

جونگکووک:دوو دوو *مردمم کیوتتت😭😂*

جین:ئۆھ بەڵێ دوو..ببورە هەڵەم کرد

تای:ئێوە باسی چی دەکەن؟ «بە پێکەنینەوە»

جین:وازی لێ بێنە..وە ئەو سیانەتان
پلانێکتان هەیە؟

شوگا:هیۆنگ داوای لێبوردن دەکەم من نەمدەویست ئامادە بم لێرە بەڵام ئەمە (ئاماژەی بە جیمین کرد)
ئەم دروستکراوە منی ڕاکێشایە ئێرە

نام: هیچ بۆنەیەک هەیە پارک جیمین؟

جیمین:ئایش نەخێر هیۆنگ..ئەو تەنها کاردانەوەی زۆرە..دەزانی تای پێمانی ووت کە جونگکووک دێتە ئێرە بۆ (تای کۆکەیەکی کرد) بۆ بینینی ئێوە بۆیە بیرمانکردەوە با...

جین:با.؟

جیمین:با وەکو کۆبوونەوەیەک وەریبگرین
وایە هۆپی هیۆنگ؟

هۆپی:بەڵێ بەڵێ بەیەکەوە دەبین

جین ئاهێکی هەڵکێشا

جین:کەواتە ئەبێ خواردن ئامادە بکەم یان...

هۆپی:بەڵێ تکایە هیۆنگ شتێک ئامادە بکە
من زۆرم برسیە

جیمین:هیۆنگ با سەرەتا جونگکووک قسە بکات

نام:منیش ویستم ئەوە بڵێم با ئەو سەرەتا
قسە بکات

جونگکووک:نا کێشە نیە با سەرەتا نان بخۆین

تای:نانی نیوەڕۆت خواردووە ؟

سەیری جونگکووکی کرد..جونگکووک سەری
بە نەخێر لەقاند

تای:کەواتە با سەرەتا بەیەکەوە نان بخۆین

هۆپی:بەڵێ بەڵێ با بڕۆین

ᴍʏ ʟɪᴛᴛʟᴇᵗᵃᵉᵏᵒᵒᵏWhere stories live. Discover now