chapter 12

235 43 146
                                    

تای لە باوەشی جونگکووک دا بوو وە جونگکووکیش چێژی لەوە دەبینی لەکاتێک دا چاوەکانی داخستبوو و دەستی بە پشتی تای دا دەهێنا ئەوان لەسەر جێگاکەی جونگکووک پاڵکەوتبوون

جونگکووک: ئازیزم؟

تای:بەڵێ دادا

جونگکووک:دەتوانم قسە لەگەڵ تای تای گەورە بکەم؟

تای:نـــەخـــێـــر دادا تای تای گەورە ناهێڵێ تای تای بچووک دووبارە بێتەوە

جونگکووک:ئازیزم من قسە لەگەڵ تای تای گەورە دەکەم تا بهێڵێت تۆ بێیت بەڵێن دەدەم

تای:بەلێن بێ؟

جونگکووک:بەڵێن دەدەم ئازیزم

تایھیۆنگ چاوەکانی داخست و بەشەرمەزاریەوە گازی لە لێوەکانی گرت

جونگکووک:ئازیزم؟

تای گەڕاوە دواوە و سەیری خوارەوەی کرد

تای:جونگکووک

جونگکووک:تای

تای:دەمەوێ بڕۆمەوە ماڵەوە

تایھیۆنگ خەریک بوو لەسەر بێدەکە بڕواتە خوارەوە بەڵام جونگکووک ڕایکێشایەوە نێو باوەشی..تای شۆک بوو

تای:جۆنـ..گکووک؟

جونگکووک:بەم شێوەیە جێم مەهێڵە تای

تای:وازم لێ بێنە

جونگکووک:تکایە تای پێویستە قسە بکەین!

تای:هیچ شتێک نیە باسی بکەم وازم لێ بێنە

ووتی کاتێک جونگکووکی پاڵنایە دواوە هاتە خوارەوە و خەریک بوو لەژوورەکە بڕوات بەڵام جونگکووک دەستی گرت

جونگکووک:تا کەی پشتگوێم دەخەیت تای؟

تای:وازم لێ بێنە

جونگکووک:ناتوانی وام لەگەڵ بکەیت!

تای:من هیچ شتێکم کۆتایی پێ نەهێناوە جونگکووک

جونگکووک:تای تکایە من پێویستم بە تای بچووکە لە ژیانم

تای:قسەی بێمانا مەکە!ئەوە منم جونگکووک وە ناتوانم لەگەڵت بژیم

جونگکووک:بەڵام بۆچی؟

تای بە بڕواپێنەکراویەوە سەیری کرد

تای:تۆ شێتیت یان چی؟

جونگکووک:چ شێتیەک لەوە دایە..من تۆم دەوێت لە ژیانم

تای:بۆچی؟بۆچی جونگکووک؟تۆ هاوسەرگیری لەگەڵ ئارا نوونا دەکەیت دەزانیت وانیە؟

جونگکووک بەچاوی پڕ فرمێسکەوە کەوتە سەر چۆک لەبەردەم تای..تای بە کەمێک شۆکەوە گەڕایەوە دواوە

جونگکووک: خۆشمەوێی تای

تایھیۆنگ چاوەکانی فراوان بوون و ئەویش چاوی پڕبوو

ᴍʏ ʟɪᴛᴛʟᴇᵗᵃᵉᵏᵒᵒᵏWhere stories live. Discover now