chapter 18

236 57 741
                                    

لە زانکۆ

هەموویان چاوەڕێی تایکووکیان دەکرد وە دەیانویست بەخێرهاتنی جونگکووک بکەنەوە بۆ زانکۆ..بینیان تایکووک بەرەو ئەوان دێن تێبینیان کرد جونگکووک لچی کردووە و تای ئاهی لێ هەڵدەکێشێ..گەیشتنە لایان و سڵاویان لەیەکتر کرد

شوگا:ئەوە چیەتی؟

هۆپی:ئای خوایە گیان تای تۆ قسەی ناشرینت بە هاوسەرەکەت گوتووە؟لە دووەم ڕۆژی هاوسەرگیریدا؟

جیمین:بەڕاستی؟بەڵام من ئاگادارم کردیتەوە جیۆن جونگکووک کە هاوسەرگیری لەگەڵ ئەم بونەوەرە نەکەیت

جونگکووک:دەمت داخەو بەم شێوەیە ناوی هاوسەرەکەم مەهێنە..وە تۆ کەی ئاگادارت کردوومەتەوە لەوە؟هاھ؟ئەسڵەن تۆ لەهەموویان پەرۆشتر بوویت بۆ ئێمە کە...

تای:شششش تکایە هاوڕێیان دەنگتان نزم بکەنەوە

جونگکووک دیسان لچی کرد

شوگا:بۆچی؟ئایا بڕیارە ئەم پەیوەندییە بە نهێنی بهێڵنەوە؟

تای:من تەنها نامەوێت کەس دەربارەی ئێمە بزانێت هیۆنگ

جیمین:بۆچی؟چ کێشەیەک لەوەدایە گەر هەمووان بزانن ئەو دووەتان هاوسەرگیریتان کردووە؟

جونگکووک:ڕێککک

تای:بەهیچ کەسێک مەڵێن لەتەنیشتەکانتان تێگەیشتن؟

جونگکووک و ئەوانی تر سەریان لەقاند

هۆپی:بەڵام ئەمە بۆچی لچی کردووە؟
شتێکت پێ وتووە تای؟

جونگکووک:ئەو نەیهێشت دەستی بگرم هیۆنگ

شوگا:ئایا تۆ منداڵیت تا لە زانکۆ ون ببیت؟

جونگکووک:من دەمەوێت دەستی ژنەکەم بگرم چ کێشەیەک هەیە لەوەدا

جیمین:ئای خوایە گیان ژنەکەی!

ووتی کاتێک زەردەخەنەیەکی گەورەی کرد

تای چاوی لێ بز کردەوە..جیمین تفی قوت دا

جیمین: ببوورە (سەیری شوگا و هۆپی کرد) باشە بای هاوڕێیان..لە کافتریا دەتانبینمەوە.

ووتی و ڕایکرد بەرەو پۆلەکە..هەردووکیان پێکەنین و ئەوانیش چوونە پۆلی خۆیان..تایش دوورکەوتەوە لە جونگکووک و ڕۆیشتە پۆل جونگکووک بەلچەوە دوای کەوت

لە پۆل

هەموو قوتابیەکان لە شوێنی خۆیان دانیشتبوون.. جونگکووک ئێستا دڵتەنگترە چونکە تای لەتەنیشت جیمین دانیشت و ئەویش لە دواییانەوە بوو..زۆری نەخایاند مامۆستا لەگەڵ خوێندکارێکی نوێدا هاتە پۆل

قوتابیەکان:بەیانیت باش مامۆستا

مامۆستا:بەیانیتان باش مناڵینە..کەوایە ئەمڕۆ خوێندکارێکی نوێمان هەیە

ᴍʏ ʟɪᴛᴛʟᴇᵗᵃᵉᵏᵒᵒᵏWhere stories live. Discover now