Chapter=50

272 81 152
                                    


چێژی لێ ببینە
70vote =new part

|____________________|

بەیانی زو ماریانا لە یۆنگی دەپاڕایەوە کە کوڕە تاقانەکەی بۆ بهێنێ ئەو هیچی تر متمانەی بە کەس نییە دەیەوێ تەنها خۆی ئاگاداری ببێ ...

ئەو دەزانی لەلای پوریەتی بەڵام هێشتا دڵی دایک هیچکات ناتوانێ لە دوری ڕۆڵەکەی ئاسوودە بێو ئۆقرە بگرێ



یۆنگی دوبارە بە ساردی پێی وت ؛ ماریانا بیبڕێنەوە وتم ئەمڕۆ یان بەیانی خۆمان دەچینەوە کۆشک چ پێویست دەکا ئەم سەینو بەینە بکەم
من کارم زۆرە ئەمڕۆ هیچ مەجالی ئەم کارەم نییە !

ماریانا بە پەستیەوە سەیری دەکرد لەسەر قەنەفەکە هەڵسایەوە
؛بەدڵی خۆت بکە ...

لێی دور کەوتەوە
یۆنگی بەبێ گرنگیدان قاوەی بەیانی دەخواردەوە
ئەو چاوەڕوانی جیمین دەکا تاکو بەیەکەوە بچنە کۆمپانیا
....


پێش ئەوەی بڕوا سەیری هۆپی کرد ؛ ماریانا ئامانەتی تۆ وەکو چاوت بیپارێزە ...

هۆپی بزەیەکی جوانی کردو قژی بردە دواوە
؛ بێخەمبە ...


دوای ڕۆشتنی یۆنگی ماریانا بەپەلە هاتە خوارەوە
وە لە چێشت خانەکە خواردنی دەرهێناو دەیەویست شتێک ئامادە بکا

لەولاوە ئێشک گرەکە داوای لێدەکا واز بهێنێو خۆی ئەنجامی بدا بەڵام ئەو پێداگرە !

؛ تەواو وتم خۆم ئامادەی دەکەم ....
ئێشک گرەکان سەیری یەکیان کرد

هۆپی؛ بۆنێکی خۆش دێ ؟!
ماریانا ڕاچڵەکی کاتێک هەمان ئەو پیاوەی بینیەوە

؛ تۆ؟!
هۆپی بزەیەکی کردو نزیکی ماریانا بویەوە دەستەکانی دەخستە گیرفانی
؛ ئەو ڕۆژە دەرفەتێکی باشمان نەبو بۆ ئەوەی یەکتر بناسین سڵاو من مین هۆسیۆکم بە هۆپی ناودەبرێم ...


ماریانا شۆک دایگرتبو ئاخر ئەمە براکەی تایهیۆنگە
!

چاوەکانی پڕ بون لە خۆشی ؛ بەڕاستت؟! تۆ برا خۆشەویستەکەی تایهیۆنگ بویت !؟

ئەمیش سەری بەبەڵی جوڵاند ؛ براژن لەبارەی منەوە بیستوتە دیارە ؟!
بزەیەکی کراوەی کرد و ئاگاداری خواردنەکە نما
؛ زۆریششش تایهیۆنگ زۆر باسی تۆیی بۆ دەکردم دڵخۆشم لەکۆتایدا تۆم بینی ...

هۆپی ترێکەی خستە دەمی ؛ من زیاتر ...
براژن بۆنی سوتاو دێ ؟!

ماریانا چاوەکانی فراوان بو؛ نەفرەتتت ...
کاتێک سەیری کرد بینی خواردنەکەی هەموی سوتاوە بە دەستی کێشای بە سەریدا ؛ ئاههـ من دەمرم لەبرسا...

THE BIG BAD BO$$🌪m.y.gWhere stories live. Discover now