دەستپێکــــــردن.
_____________کیارا زۆر ترســـا بەم دیمەنەی بینی
ڕومەتی جولیای گرت و هەوڵی ئەدا بەئاگای بهێنێت
بە نەرمی زلەی لێئەدا و بانگی ئەکرد
بەڵام جولیا بێ وەڵام بوو
بە ترسەوە ڕای کردە دەرەوە بۆ باخچەکە
بینی پیاوەکان هەموویان لەوێن
زۆر شەرمـــی کردەوە
چوونکە هەرگیز لەگەڵ پیاوان نەدواوە و تێکەڵ نەبووە
تەنها باوک و برا و مێردەکەی نەبێتبامبام : کیارا چیبووە؟
ڕوخسارت بۆچــــی بەم شێوەیەیە!کیارا : بامبام... جـ جولیا !!!!!
ئەو خوێن... خوێن لە دەم و لوتی دێتقسەکەی تەواو نەکرد کە جۆنگکووک ڕای کردە ژوورەوە
وە ڤۆڵکا و سووبین و یۆنجوون لەدوای هەمووانەوە بامبام و کیارا
ڕۆیشتنە ژوورەوە
جولیایان لەسەر جێگاکە دانابوو
وە ڤۆڵکا پشکنینی بۆ ئەکرد
جۆنگکووک وەک و ئەوەی بترسێت لەوەی لەدەستی ڕابکات
توند دەستی جولیای گرتبوو
هەمووان هاتنە ئەوێ
ڤۆڵکا سەیرێکی ئەو قەرەباڵخیەی کرد و دواتر جۆنگکووکڤۆڵکا : جۆنگکووک تکایە جولیا نابێت دەوروبەری زۆر قەرەباڵــــخ بێت
وە پێویستە هەنێـــک پشکنینی بۆبکەم.هەمووان ڕۆیشتنە دەرەوە
هەر یەکە و بۆسەر کاری خۆی
تەنها جۆنگکووک و ڤۆڵکا لە ژوورەوە مانەوە
دەنگی گریانی دایۆون سەرنجی کیارای ڕاکێشا
ڕۆیشتە لای و لەباوەشی گرت
هەوڵی ئەدا ئارامی بکاتەوە
لەسەر پلیکانەکان لەگەڵ دایۆون دانیشتبووکیارا : بۆچی دەگریت دایۆون؟
دایۆون : مامۆژن دایکم ئەمرێـــت؟
کیارا : نەخێر هەرگیز کێ ئەمەی وت؟
دایکت وەک و شێر بەهێزەدایۆون : کەواتە بۆچـــی پورە سۆجون وتی کە دایکم نەخۆشە
وە ئەو بەم زوانە ئەمرێــــت
من و باوکم بەجێ ئەهێڵێتکیارا فرمێسکەکانی دایۆونی سڕی
وە خەندەیەکی بۆکردکیارا : نەخێر دایۆون
هەموومان ئەمریـــن ئەوە بەدەست ئێمە نییە
کە کەی و چۆن
تەنها خودا ئەزانێـــت
ناتوانم باسی مردنی دایکت بکەم
بەڵام دڵنیابە ئەو لەگەڵ تۆ ئەمێنێــــتەوە
هەتاوەکوو کە قژەکەی سپی ئەبێت
پشتی ئەچەمێتەوە و پێستی چرچ و لۆچ ئەبێت
هەتاوەکوو دڵنیا ئەبێت لەوەی کوڕە تاقانەکەی ئەتوانــــێت خۆی بژیەنێت و چیتر پێویستی بە دایکی نییەدایۆون بە چاوە کەروێشکییەکانی لێی ئەڕوانی
خەندەیەکی نازداری کردکیارا : وە پێویستە تۆ هێز بدەی بە جولیا
دایکت تەنها کەمێک نەخۆشە
گەر کوڕە ئازاکەی لەلابێت
وەک و سوپەرمان چاک ئەبێتەوە
YOU ARE READING
پشیلە بچووکەکەم - S2✔️
Romanceجولیا پێیش ئەوەی جیۆن جۆنگکووک بناسێت کچێکی داماوو نەزان بوو تەنانەت کاتێک بەشوو درا نەیدەزانی هاوسەرگیری چییە. جۆنگکووک وای کرد فێری ژیانکردن بێت ئەو ئێستا دایکی دوو منداڵە. ئەو ئێستا دوو منداڵ گەورە ئەکات. کاتێک خۆشی پێویستی بە کەسێکە ئاگەداری ب...