Part - 3 -

262 82 66
                                    

~~~~~~~~~~~~~

جۆنگکووک ویستی قسە بکات دەنگی داخرانی دەرگا هات ... ن/ت هاتە ژوورەوە لەکاتێکا قژی شێواو بوو فرمێسک بە ڕووخساری وشک ببویەوە .. جلەکانی هەمووی بە خۆڵ پیس ببو..


جۆنگکووک بەرەو ڕووی ڕۆیشت بە توڕەییەوە سەیری دەکرد


جۆنگکووک:- لەکوێ بوویت؟
•بە بێ ئارامی•


ن/ت سەیری کرد چاوەکانی سوورببونەوە ئەوەندەی گریاوە ... دەنگی نوساوە نەیدەتوانی قسە بکات تەنها بزەیەکی بە ئازاری کرد بەڵام هەر زوو زلەیەکی بەهێزی بەرکەوت لەلایەن جۆنگکووک

جۆنگکووک:- نەفرەتی خوداا قسە بکەەە بۆچی ڕۆیشتویت لەگەڵ ئەو دایکە سۆزانیەت هااااا؟؟؟
•تا هێزی هەبوو هاواری کرد ... چاوەکانی پڕ توڕەیی و ڕق بوون دەمارەکانی ملی و دەستی هەمووی بەجوانی دیار بوون•


لیلی بچووک ترسا توند دەستەکانی لەسەر گوێی دانا ... داهیل کردیە باوەشی تا نەترسێ


لەکۆتاییدا ن/ت بەزۆر توانی قسە بکات

ن/ت:- ب.. براکەم ئ ئەو مرد...
•فرمێسکەکانی نوێ بوونەوە•


جۆنگکووک:- من بەتۆم نەوت گەر ئەمجارە چاوت بە خێزانەکەت بکەوێت مێشکت ئەپەڕێنم؟!!
•بە توڕەییەوە توند چەناگەی گرت•


ن/ت نەیدەتوانی چیتر بەپێوە بوەستێت بۆیە کەوتە سەر زەوی...



جۆنگکووک ڕۆیشتە ئاستی ئەو و توند قژی گرت و بەرزی کردەوە

جۆنگکووک:- ئەمجارەیان لێت خۆش دەبم بەڵام سوێند بەخوا جارێکی تر گەر ناوی خێزانەکەشت بهێنی ئەتکوژم تێگەیشتیی؟؟
•بە توڕەییەوە•


ن/ت بە ئازارەوە سەری بە بەڵێ هەژاند



~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

- دوای دوو مانگ -


دوو مانگ تێپەڕیوە بەسەر مردنی براکەم ... لەم دوو مانگە خاتوون داهیل و بیتنا و ڕێمی ڕۆیشتنەوە بۆ کۆریا ... ئێستا لەم کۆشکەدا تەنها من و لیلی و جۆنگکووک و خزمەتکارەکانین


دوو مانگە نە هەواڵی خێزانەکەم دەزانم نە گوێم لە دەنگیان بووە نە ئەوانم بینیوە ... زۆر بیریان دەکەم ..



ئەمڕۆ ویستم خۆم خواردن ئامادە بکەم.. لیلی لە ژووری میوان خەریکی یاریکردن بوو منیش خەریکی ئامادەکردنی خواردن بووم .. ئەمڕۆ جۆنگکووک لەماڵەوەیە نەڕۆیشتووەتە کار ...


هەر ویستم دۆشاوی تەماتەکە بخەمە ناو تاوەکە گوێم لە گریانی لیلی بوو بەخێرایی بەرەو ژووری میوان ڕۆیشتم بینیم پەنجەی خوێنی لێدێت بە نیگەرانیەوە بەخێرایی بەرەو لای ڕۆیشتم دەستیم بە هێواشی گرت


لەوکاتەدا جۆنگکووک بەخێرایی هات وادیار بوو پەشۆکاو بوو پرسیاری کرد

جۆنگکووک:- چی ڕوویداوە؟
•بەرەو لای ئێمە هات•


ن/ت:- ن نازانم من خەریکی خواردن ئامادەکردن بووم کاتێک گوێم لە دەنگی گریانی لیلی بووم ترسام بینیم پەنجەی بریندار بووە خوێنی لێدێت..
•بە نیگەرانیەوە•


جۆنگکووک:- بۆچی ناتوانی ئاگاداری منداڵێکی بچووک بیت؟ تۆ چ جۆرە دایکێکی هاا؟ بیهێنە کچەکەم بدە بە من
•بە توڕەییەوە لیلی لێ وەرگرتم کردیە باوەشی و بەرەو چێشتخانەکە ڕۆیشت سندوقی فریاگووزاری هێنا و پەنجەکەی بۆ پێچایەوە•


منیش بە نیگەرانی سەیریانم دەکرد ... من دایکێکی گەمژەم کە ئاگاداری منداڵەکەم نەبووم ... ڕۆیشتمەوە ژووری میوان تا بزانم لیلی بە چی وای لێهاتووە سەیرم کرد لێواری قەنەفەکە تیژە جا هەندێکی هەفتەیەک پێش ئێستا شکا .. ئەویش دەستی چووە بەو شکانە و دەستی بریندار بووە...


دوای کەمێک جۆنگکووک لیلی بە باوەش هێنا و لەسەر قەنەفەکە دانیشت لەکاتێکدا لیلی لەسەر کۆشی بوو و سەری لەسەر سینگی جۆنگکووک دانابوو لووتی سوورببویەوە فرمێسک بە ڕوومەتەکانی وشک ببونەوە ..



بەرەو لایان ڕۆیشتم

ن/ت:- بیهێنە لیلی بدە بە من...
•ویستم لیلی لێ وەربگرم بەڵام ئەو منی دوورخستەوە•

جۆنگکووک:- وازمان لێبێنە بڕۆ بەلای کاری خۆتەوە..
•بە ساردی•


چاوەکانم پڕ فرمێسک بوون بەڵام سەرم بە باشە هەژاند و بەرەو چێشتخانە ڕۆیشتم


- دوای نان خواردن -

کاتژمێر ٥ ی ئێوارە

جۆنگکووک پێی وتم کە هاوڕێیەکی و هاوسەر و منداڵەکەی داوەت دەکات بۆ ئێوارەخوانێک لە ڕێستۆرانت وە پێی وتم کە خۆم و لیلی ئامادە بکەم ...


ڕۆیشتمە ژوورەکەی لیلی لەناو کانتۆرەکەی جلێکی جوانم بۆی دەرکرد و لەبەریم کرد و قژیم بۆی بەشێوەی تۆپ بەست ...

دوای ئامادەکردنی لیلی .. ڕۆیشتمە ژوورەکەی خۆم .. درێسێکی خانمانەم پۆشی کە ڕەنگی ڕەش بوو هەروەها درێژیەکەی تا سەروو چۆکم بوو لەگەڵ کۆمەڵێک خشڵی زیو'م بەکارهێنا و مەیکئەپێکی سادەم کرد کۆتا شت لیپ گڵۆسێکم بەکارهێنا و بەرەو دەرەوەی ژوورەکە ڕۆیشتم


چوومە خوارەوە جۆنگکووک و لیلیم بینی بەیەکەوە یاریان دەکرد بزەیەک کەوتە سەر لێوم بەڵام هەر زوو نەما کاتێک جۆنگکووک چاوی کەوت سەر من ... لە شەرما چاوم نزم کردەوە


جۆنگکووک:- با بڕۆین...
•دەستی لیلی گرت و بەیەکەوە بەرەو لای ئۆتۆمبێلەکە ڕۆیشتین•




—————————- بەردەوامە —————————

کۆشکی تاڵ ( بەردەوامە)Where stories live. Discover now