Part - 9 -

214 83 29
                                    




پێش دەستپێکردن تکایە ڤۆتت بیر نەچێت وەک ڕێزێک بۆ ماندوو بوونم سووپاست ئەکەم♡︎.


𝐄𝐧𝐣𝐨𝐲 𝐢𝐭 (*・。・)






نووسەر پۆڤ:-

"جۆنگکووک بە خێرایی ن/تی گەیاندە نەخۆشخانە هەر زوو دکتۆرەکان بردیانە ژوورێک جۆنگکووکیش لە دەرەوە چاوەڕێ بوو ، بەنێو ڕێڕەوەکەدا هاتووچۆی دەکرد بیری دەکردەوە چی ئەگەر شتێکی بەسەر هات؟ ئەوکات لیلی بێ دایک ئەبێت ئەو خەمی لیلی بوو نەک ن/ت!"



"دوای نزیکی 15  خوولەک یەکێک لە پەرستارەکان هاتە دەرەوە جۆنگکووک بە خێرایی بەرەو ڕووی ڕۆیشت "



جۆنگکووک:- تکایە پێم بڵێ ئەو باشە وایە؟!
بە شپرزەوە



پەرستارەکە:- ئۆهـ بەڕێزم خاتوونەکە باشە بەڵام بەداخەوە کۆرپەکەی سکی لەدەستدا کە تەمەنی تەنها سێ هەفتە بوو..


"جۆنگکووک لە شۆکدا چاوەکانی کرانەوە نەفرەت ئەو ئێستا منداڵەکەی لەدەستدا"



جۆنگکووک:- ئایا دەتوانم ئەو ببینم؟
پەرستارەکە سەری بە باشە لەقاند جۆنگکووکیش بێ یەک و دوو ڕاستەوخۆ چووە ژوورەوە بینی چەند دکتۆرێک خەریکی ن/ت بوون یەکێکیان کانولەی بۆ دائەنا یەکێکیان فەحسی بۆ ئەکرد"




"جۆنگکووک لەسەر یەکێ لە کورسیەکان دانیشت سەیری ن/تی دەکرد بە پاڵکەوتووە لەسەر جێگای نەخۆشخانەکە ڕەنگی بە تەواوی سپی هەڵگەڕاوە چاوەکانی داخراون"




دکتۆر:- بەڕێزم تۆ هاوسەری ئەویت؟!
یەکێ لە دکتۆرەکان لە جۆنگکووکی پرسی



کۆشکی تاڵ ( بەردەوامە)Where stories live. Discover now