Part - 10 -

238 74 35
                                    





ڤۆت پێش خوێندنەوە ♡︎.



(ღ˘⌣˘)♥ ℒ♡ⓥℯ ㄚ♡ⓤ



ن/ت پۆڤ:-


چەند هەفتەیەک بەسەر ئەم ڕووداوە تێپەڕیوە ، ئێستا زۆر باشتر بوومەتەوە بەڵام هێشتان خەمی مردنی دایکمم لەبیر نەکردووە .. توڕەبوونەکەی باوکم .. هەموو ئەمانەم لەبیر نەکردووە بەردەوام دەگریم نەمتوانی لە پرسەکەی دایکم ئامادە بم


جۆنگکووک دوێنێ ڕۆیشتەوە بۆ ئەمریکا تا سەردانی کۆمپانیاکەی بکات بۆ ماوەی هەفتەیەک لەوێ دەمێنێتەوە .. زۆرم لێی کرد تا ڕازی بکەم بۆ یەک جار باوکم ببینمەوە و توند لەباوەشی بکەم بەڵام ڕێگەی پێم نەدا و بەتەنیا ڕۆیشت


ئێستاش لە گەرماو هاتمە دەرەوە قژم وشک کردەوە خۆم گۆڕی تاقەتی مەیکئەپم نەبوو بیکەم ، ڕۆیشتمە خوارەوە دەنگ دەهات لە ژووری میوانەکە .. ڕەنگە میوانمان هاتبێت


چوومە ژوورەوە ئافرەتێک و کچێک و کوڕێک دانیشتبوون .. لەناکاو چاوم کەوتە سەر کەسێک شۆک بووم ...  ئارلۆ ئ ئەوە خۆشەویستی پێشووم بوو لە هەمان قوتابخانە دەمانخوێند لە ئامادەیی لە هەمان پۆل بووین لە ئەمریکا ... ڕۆژێک پێی وتم هەستی بۆ من هەیە منیش ڕازی بووم گەمژە بووم تەنها لەبەرئەوەی کوڕێکی قۆز بوو کەچی زۆر خوێڕی بوو بەردەوام لەگەڵ کچانی تر بوو ..


لەناو بیرکردنەوە بووم تا بە دەنگێک بەهۆش خۆم هاتمەوە


داهیل:- بۆچی بەخێرهاتنیان ناکەیت؟
سەیری کردم



ن/ت:- ئ ئێ ببورن .. بەخێربێن
وتم و سەرم داخست نەفرەت من شەرمەزار بووم



ئافرەتەکە بزەیەکی کرد و وتی


؟؟:- سووپاس کچم .. هەروەها با من خۆمت پێ بناسێنم من داسی پووری جۆنگکووک هەروەها خوشکی داهیل'م .. ئەمانەش منداڵەکانمن کچەکەم ئاڤا کوڕەکەشم ئارلۆ
بە خەندەوە دەستی بۆ ئەو کچ و کوڕە درێژ کرد کە لەسەر قەنەفەکەی تر دانیشتبوون


کۆشکی تاڵ ( بەردەوامە)Where stories live. Discover now