Part - 6 -

247 88 25
                                    



~~~~~~~~~~~~

دوای گەڕان و پیاسەیەکی زۆر .. لەکۆتایدا ماندوو بووین و برسیمان بوو بۆیە بڕیارماندا بڕۆینە ڕێستۆرانتێک و نان بخۆین...


بانگی گارسۆنێکمان کرد کچ بوو هاتە لامان داوای خواردنمان کرد ... زۆر بە سەیری سەیری جۆنگکووکی دەکرد و بزەی دەکرد بەڵام خۆشبەختانە جۆنگکووک سەیری ئەوی نەدەکرد..


لیلی پێویستی بە دەستشۆر بوو بۆیە بردمە دەستشۆری ڕێستۆرانتەکە .. بەلای گارسۆنەکان تێپەڕیم گوێم لێ بوو ئەو کچەی کە هاتە لامان قسەی بۆ کچەکانی تر ئەکرد


...:- ئای نەخێر من هەرگیز پیاوی وا قۆزم نەبینیوە سوێند دەخۆم هەر بە سەیرکردنی دڵ دەکات بە ئاو ...
•زۆر بە دراماتیکی وتی•


کچەکانی تر هەموویان زۆر بە پەرۆش دیار بوون تا جۆنگکووک ببینن تا یەکێک لەوان وتی

..:- پێتان چۆنە بڕۆم و داوای ژمارەکەی بکەم؟
•بە خەندەوە•


چیتر خۆم نەگرت دەستم کرد بە قسەکردن .. ئەوان ئاوڕیان دایەوە سەیری منیان کرد


ن/ت:- ئەو پیاوەی ئێوە باسی دەکەن هاوسەری منە و ئێمە خاوەن منداڵیشین بۆیە چیتر بەو شێوەیە باسی هاوسەری خەڵک مەکەن ئەمە شوورەیە بۆ ئێوە بە تایبەتی ئەوەی کە کاری ئێوە لێرە گارسۆنیە ....
•بە کەمێک توڕەییەوە وتم •


ئەوان سەریان نزم کردبوویەوە داوای لێبووردنیان کرد منیش لەوێ ڕۆیشتم



دوای ئەوەی لەگەڵ لیلی لە دەستشۆر هاتینەوە چووینە سەر مێزەکە خواردنەکان گەیشتبوون ئێمەش دەستمان کرد بە نانخواردن


داسۆم:- شەوی کریسمس نزیک بۆتەوە پێتان چۆنە بۆ کریسمس بڕۆینە دەرەوە؟
•بە بزەوە•



جۆنگکووک:- لەڕاستیدا من کارم زۆرە ناتوانم .. هەم بەهۆی کردنەوەی لقێکی تری کۆمپانیاکەم لە کۆریا پێویستە بگەڕێینەوە ئەوێ و لەوێ دەژین...



جونسیۆ:- ئۆهـ لە ئێستاوە پیرۆزە براکەم .. هەروەها دڵخۆشم بەوەی کە دەگەڕێیتەوە کۆریا ئیتر دەتوانین زووزوو یەکتر ببینین..
•بە خەندەوە•



زۆر توڕە بووم واتای چیە دەگەڕێینەوە کۆریا؟ من خێزانم و شوێنی نیشتەجێبوون و گەورەبوونم هەر لە ئەمریکا بووە ئەو ناتوانێ من لە خێزانەکەم جیابکاتەوە..!



دوای نانخواردن گەڕاینەوە ماڵەکەی جونسیۆ ... کات درەنگی کردبوو هەر کەسە و چووە ژووری نوستن ... منیش لیلی'م خەواند لە تەنیشتی دانیشتبووم .. جۆنگکووکیش جلەکانی گۆڕی منیش یەکسەر شتێکم بیرهاتەوە



کۆشکی تاڵ ( بەردەوامە)Where stories live. Discover now