Part - 11 -

219 82 27
                                    




ڕۆژی دواتر ~ ن/ت پۆڤ:-


لەگەڵ ئاڤا خەریکی دروستکردنی شیرینی بووین .. ئەو کچێکی شیرین و تێگەیشتووە هەروەها زوو بووین بە هاوڕێ .. ئەمڕۆ زانیم کە تەمەنی ١٩ ساڵە واتە هاوتەمەنین ..



ئاڤا:- ن/ت ئەو شوکڵاتەیەم بۆ بێنە
سەرم بە باشە لەقاند و ڕۆیشتم لەلای تەباخەکە شوکڵاتەکەم هێنا و لەسەر مێزەکەم دانا




من و ئاڤا خەریکی دروستکردنی کێک بووین ... لیلی هاتە چێشتخانە


لیلی:- دایکەەەە...
بەڕاکردن هاتە لای من باوەشی لەقاچم دا



لەدوای ئەو ئارلۆ دەرکەوت بە بزەوە سەیری لیلی دەکرد دواتر چاوەکانی گواستەوە بۆ سەر من


ئارلۆ:- ن/ت گەر ڕێگەم پێ بدەیت لیلی لەگەڵ خۆم ببەم بۆ دەرەوە دەڕۆینە شاری یاری..
بە بزەوە



منیش سەیری لیلی'م کرد دواتر سەیری ئارلۆ'م کردەوە


ئارلۆ:- نیگەران مەبە بە زوویی دەگەڕێینەوە..
دوودڵ بووم لەوەی ڕازی بم یاخوود نا .. هیچ متمانەم بە ئارلۆ نیە بەڵام کە سەیری کچەکەمم کرد ئەوەندە بە داماویی سەیرم ئەکات بە مانای ئەوەی ڕازی بم



ن/ت:- باشە دەتوانیت بیبەیت بەڵام تکایە ئاگاداری بە..
لیلی خەندەیەکی شیرینی کرد



ئارلۆ:- بێگوومان بێ خەم بە... دەی وەرە لیلی با بڕۆین..
بە بزەیەکی لار دەستی بۆلای لیلی ڕاکێشا .. لیلی'ش دەستی گرت و ڕۆیشتنە دەرەوە




~~~



دوای دوو کاتژمێر

کۆشکی تاڵ ( بەردەوامە)Where stories live. Discover now