Part - 4 -

284 87 110
                                    





~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

ن/ت پۆڤ:-

دوای ئەوەی گەیشتینە ڕێستۆرانتەکە چووینە لای مێزێک کە دوو هاوسەر و کوڕێکی بچووک دانیشتبوون ~ سڵاومان لێیان کرد و دانیشتین


جۆنگکووک:- بەڕاستی خۆشحاڵ بووم بە دووبارە بینینەوەتان..
•بە خەندەوە•


جونسیۆ:- هەروەها ئێمەش جۆنگکووک بەڕاستی زۆرم بیردەکردی براکەم..
•بە خەندەوە•


جۆنگکووک:- منیش هەروەها.. ئەی تۆ جەی بچکۆڵە چۆنی؟
•سەیری ئەو کوڕە بچووکەی کرد کە لەنێوان دایک و باوکی دانیشتووە•

جەی:- من باشم مامە جۆنگکووک
•بە کیوتی•


ئەو کوڕێکی زۆر شیرینە.. دوای کەمێک گفتوگۆ پیاوەکان باسی کار و پڕۆژەی خۆیان ئەکرد من و هاوسەرەکەی جونسیۆ •داسۆم• قسەمان ئەکرد لەکاتێکدا مناڵەکان یاریان ئەکرد


داسۆم:- لەڕاستیدا سێ ساڵ لەمەوبەر ئەوکاتەی کە هاتم بۆ ئەمریکا ئەوکات من سکم هەبوو بەڵام بەداخەوە لەبارم چوو ...
•بە کەمێک نیگەرانی•


ن/ت:- خەم مەخۆ .. دەی ئەوەتا سووپاس بۆخوا ئێستا کوڕێکی شیرین و جوانت هەیە
•بە بزەوە•


داسۆم:- بەڵێ سووپاس بۆ خوا بەڕاستی ئەو تاکە هۆکاری دڵخۆشی ئێمەیە ... ئێ ن/ت ئەی تۆ بەتەما نیت لەگەڵ هاوسەرەکەت بە تەواوی بگەڕێنەوە کۆریا؟


ن/ت:- لەڕاستیدا تا ئێستا نازانین ...


داسۆم:- دەزانم ڕەنگە سەخت بێت بۆتۆ گەر لە خێزانەکەت دووربی ...
•بزەی کرد•


منیش بزەیەکی ساختەم کرد چی ئەگەر بڵێم جۆنگکووک ناهێڵێ لە هەمان وڵات لە هەمان شار چاوم بە خێزانەکەم بکەوێ ..؟


دوای کاتژمێرێک بڕیارماندا بڕۆینە پیاسە بەیەکەوە ... من دەستی لیلیم گرتبوو جۆنگکووکیش لەتەنیشتم بوو لەلای کەنار دەریاکە پیاسەمان دەکرد لەکاتێکدا جونسیۆ و داسۆم و جەی لەتەنیشتی ئێمە بوون


جونسیۆ:- پێتان چۆنە بەیەکەوە دوو ڕۆژی تر گەشتێکی بچکۆلانە بکەین بڕۆینە شارێکی تر؟
•سەیری ئێمەی کرد•


داسۆم:- بەڵێ لەڕاستیدا ئەوە زۆر خۆش دەبێ... ئەی وانیە ن/ت؟
•بە خەندەوە سەیری کردم•


منیش سەیری جۆنگکووکم کرد چاوەڕێی وەڵام بووم

جۆنگکووک:- بەڵێ بێگوومان گیانەکەم ئەمە زۆر باش دەبێ...
•بە خەندەوە •



کۆشکی تاڵ ( بەردەوامە)Where stories live. Discover now