Part - 8 -

222 84 60
                                    






ن/ت پۆڤ:-

دوای ئەوەی لیلی'م شۆرد بە خاولیەک دامپۆشی و هێنامە دەرەوە جلێکی گەرمم بۆی دەرهێنا ئەمڕۆ کەشەکەی باراناوی و ساردە ، دواتر قژیم بۆ وشک کردەوە و بەستم..


ئەویش ڕۆیشتە دەرەوە لە ژوورەکە منیش خەریکی پاککردنەوەی ژوورەکە بووم کە هەر جلێک و بەلایەکا چووە ژوورەکە پەرش و بڵاوە ، دوای ئەوەی ژوورەکەم بە تەواوی خاوێن کردەوە کەمێک لەسەر بێدەکە دانیشتم هەستم بە سەرگێژبوون ئەکرد بەڵام ئەوە بەلامەوە ئاساییە ئەمە هەفتەیەکە وام بەسەردێت ، گرنگیم نەدا و ڕۆیشتمە خوارەوە



لیلی لەلای خاتوون داهیل و بەڕێز چان (باوکی جۆنگکووک) بوو یاریان ئەکرد


ڕۆیشتمە چێشتخانە ویستم قاوەیەکی گەرم بۆخۆم دروست بکەم .. بیتنا لەسەر مێزی نانخواردنەکە دانیشتبوو بە تەلەفۆن قسەی ئەکرد خەندەی دەکرد دڵخۆش دەرئەکەوت ، گرنگیم نەدا قاوەکەم لەناو کەوانتەرەکە دەرهێنا ویستم ئاو گەرم بکەم گوێم لە زەنگی مۆبایلەکەم بوو لە ژووری میوان ڕۆیشتم و هێنام ، ژمارەکە ناسراو بوو ، بەڵێ ئەوە ژمارەی باوکمە لە خۆشیا چاوەکانم کرانەوە بەڵام ترسم هەیە لەوەی جۆنگکووک بەوە بزانێت...بە خێرایی ڕۆیشتمە سەرەوە بۆ ژوورەکەم و دەرگاکەم قوفڵ دا خێرا پەیوەندیەکەم هەڵگرت



ن/ت:- ب- باوکە؟
بە دڵخۆشیەوە



کیسۆک:- ن/ت کچەکەم ماڵم وێران بوو!
دەنگی زۆر خراپ دەهات ، وادیار بوو دەگری



دڵم خورپەیەکی کرد !



ن/ت:- باوکە بڵێ چی ڕوویداوە؟
بە ترسەوە


کۆشکی تاڵ ( بەردەوامە)Where stories live. Discover now