Part - 12 -

172 74 24
                                    





جۆنگکووک پۆڤ:-

نەفرەت ئ ئەو مرد.! زۆر هەست بە پەشیمانی دەکەم م من ئێستا چۆن ئەوە بە ن/ت بڵێم؟ نا نەخێر پێی ناڵێم من ئەوە لەو دەشارمەوە نابێ بیزانێ..



~~~

دوای هەفتەیەک


ئەمڕۆ دەگەڕێمەوە کۆریا .. لەناو فڕۆکە بووم بیرم لەو ڕووداوەی هەفتەیەک بەر لەئێستا دەکردەوە ..

دوای ئەوەی گەیشتمەوە کۆریا لە فڕۆکە دابەزیم پاسەوانەکەم هاتبوو بەدوامدا سەرکەوتمە سەر ئۆتۆمبێلەکە و بەرەو کۆشک بەڕێکەوتین


دوای ئەوەی گەیشتین دابەزیم پاسەوانەکەم جانتاکانمی بردە ژوورەوە .. هەموو خزمەتکارەکان پێشوازیان لێکردم و سەریان نزم کردبوویەوە .. بەرەو ژووری میوان ڕۆیشتم


هەموان دانیشتبوون .. هەر کە منیان بینی هەستانەوە بۆ بەخێرهاتنم.. سەرەتا دایکم پاشان پوورم دواتر ئارلۆ و ئاڤا و کۆتا کەس ن/ت بوو .. هەستم بە شەرمەزاری دەکرد بەرامبەری .. بەهەرحاڵ نابێ ئەو بزانێ کە چین های بەهۆی منەوە مرد ..


زۆر ماندوو بووم ویستم گەرماوێک بکەم و پشوو بدەم .. لەناکاو قاچم گیرا سەرم نزم کردەوە کچە بچوکەکەمم بینی بە خەندەوە سەیری دەکردم .. نزم بوومەوە بۆ ئاستی ئەو و ماچی کوڵمەیم کرد


جۆنگکووک:- شیرینەکەم بیری باوکت کردبوو؟
بە خەندەوە سەیریم کرد .. ئەویش سەری وەک بەڵێ هەژاند



ن/ت:- لیلی گیانەکەم باوکت ماندووە پێویستی بە پشوو هەیە دەی تۆ وەرە لای من..
بە خەندەوە وتی


جۆنگکووک:- کێشە نیە با لای من بێت بیریم کردووە..
بە ئاسایی وتم



You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: 3 days ago ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

کۆشکی تاڵ ( بەردەوامە)Where stories live. Discover now