Part 1

728 62 1
                                    


رۆژێکی باراناوی بوو، لە ژورەکەی سەرقالی کتێب خوێندنەوە بوو، لە پرێکدا گوێی لە تەقەی دەمانچە بوو، بۆیە بە خێرای چۆیە دەرەوە بۆ ئەوەی کە بزانێت چی روی داوە، کاتێک چۆیە دەرەوە بینی کەسێک بە لە باخچەکەیدا کەوتوە، کاتێک نزیکتر بۆوە بینی کە کچێک و زۆر بە سەختی بریندار کراوە و خوێنێکی زۆری لێ دەروات، بە پەلە هەلیگرت و بردیە ژورەوە و چارەسەری بۆ کرد، لە رۆژی دواتر کاتێک کچەکە هۆشی هاتەوە...
کچەکە: ئاهه ئەوە زۆر ئازاری هەیە.
کاتێک بە تەواوەتی چاوی کردەوە سەیری دەورو بری کرد، لە پرێکدا کورێک هاتە ژورەوە...
کورەکە: ئا، ئێستا تۆ هەستاویت، ئەوە زۆر باشە.
کچەکە لەگەل خۆی قسەی کرد: من چی ئاکەم لێرە؟ ئێرە کوێیە؟! ئەی ئەو کەسە کێیە؟ من مردوم؟ یان دوێنێ ئەوان دەستگیریان کردم؟!
کورەکە: نەخێر تۆ نەمردویت، دوێنێ لە باخەکەی من کەوتبویت و خوێنێکی زۆرت لێ دەرۆشت، بۆیە هێنامیت بۆ ئێرە و چارەسەرم بۆ کردیت. تۆ فیشەکێکت بەر کەوتوە، باشە کە بەر شوێنێکی هەستیارت نەکەوتوە، ئەگەر نا، ئەوە چارەسەر کردنی گران دەبوو.
کچەکە: بەڵام تۆ کێیت؟
کورەکە: من ناوم سۆنگ جون کی ە و دکتۆرم.
کچەکە: زۆر سوپاس ئاجشی، بۆ رزگار کردنی من، منیش کیم ئیون بیول.
سۆنگ کی کاتێک گوێی لە ناوەکەی بوو چاوەکانی پر بون لە فرمێسک، و بە خێرای ژورەکەی بە جێ هێشت. کاتێک چۆیە دەرەوە...
ئیون بیول: چی بوو؟ شتێکی هەلەم وت؟
دوای ماوەیەک جون کی گەرایەوە و نانی بەیانی بۆ هێنا بوو...
جون کی: پێویستە تۆ کەمێک شت بخۆیت بۆ ئەوەی کە وزەت بۆ بگەرێتەوە، هیودارم کە خواردنەکەت  بە دل بێت.
ئیون بیول: زۆر سوپاس ئاجشی، بەلام خۆ تۆ پۆلیست لەمە ئاگادار نەکردۆتەوە.
جون کی: نەخێر ویستم کە هەستیت ئەو کات، ئایە تۆ هیچ ئەو کەسانەت بیر دەکەوێتەوە؟
ئیون بیول: ئەوە زۆر دلخۆشکەرە، تکایە ئاجشی هەرگیز پۆلیس لەمە ئااگادار مەکەرەوە. تکات لێ دەکەم، دلنیابە، کە بە زوترین کات ئێرە بە جێ دەهێلم.
جون کی زۆر سەری سورما لێی، بەلام رازی بوو، دوای ئەوەی کە ئیون بیول خواردنەکەی تەواو کرد، جون کی قاپەکانی شت، لە کاتێک  کە قاپەکانی دەشت...
جون کی: بێ مێشک جون کی، تۆ چۆن دەتوانی باوەر بە کەسێکی وا بکەیت؟ چۆن توانیت ئەو بەلێنە بدەی؟ باشە چی ئەگەر لە دەست پۆلیس هەلهاتبێ؟ ئااهههه نەخێر، بیر لەوانە مەکەرەوە، دیارە کێشەیەک هەیە.
کاتێک کارەکانی تەواو کرد، رۆشت بۆ کتێبخانەکەی و دەستی کردەوە بە کتێب خوێندنەوە، بەڵام لە پر گوێی لە دەنگێک بو بۆیە بە پەلە رۆشت بۆ لای...
جون کی: چی رویدا تۆ باشی؟
ئیون بیول: تکایە بمبورە ویستم کە هەستم بەلام، هەستم بە سەر گێژخواردن کرد، و پەرداخەکەم بەردایەوە.
جون کی: کێشە نیە، ئێستا رابکشێرەوە، پێویستە کە تۆ پشوو بدەیت. هەر شتێکت ویست دەتوانیت بە من بلێیت.
ئیون بیول: لە راستیدا... ئەوە... رومەتەکانی سوور بونەوە.
جون کی: ئازارت هەیە؟ یان چی؟
ئیون بیول: ویستم کە بچم بۆ دەست شۆرەکە.
جون کی: ئۆ؟  زۆر باشە یارمەتیت ئەیەم.
ئیون بیول: نا کێشە نیە، من خۆم دەرۆم.
جون کی: زۆر باشە، دەتوانی برۆیتە ئەوێ.
جون کی شوێنەکەی پیشان دا، ئیون بیول ویستی کە بروات بەلام نەیتوانی کە بروات و خەریک بوو بکەوێت بەلام جون کی گرتی و نەیهێشت کە بکەوێت...
جون کی: پێم وتیت کە بهێلە یارمەتیت بەم.
هەفتەیەک بەم شێوەیە تێپەری و هەموو رۆژێک جون کی گرنگی دەدا پێی و چارەسەری برینەکەی بۆ دەکرد هەتا باشتر بوو. ئێوارەیەک بەیەکەوە نانیان خوارد، لە کاتێک ئیون بیول سەرقالی نان خواردن بوو، جون کی سەیری دەکرد و هەستی بە شتێک کرد لە ناخیدا. هەستێک هەرگیز پێشتر هەستی پێ نەکردبوو. لە دوای ئەوەی تەواو بوون رۆشتن بۆ ژوری دانیشتنەکەو جون کی دەستی کرد بە خوێندنەوەی کتێبێکی پزیشکی و ئیون بیولیش سەیری تی ڤی دەکرد. لە دوای ماوەیەک هەستی بە ماندوو بوون کرد...
ئیون بیول: ئاجشی، من ئێستا زۆر هەست بە ماندوێتی دەکەم، دەرۆم تا کەمێک پشوو بدەم، بە یارمەتیت، شەو شاد.
جون کی: زۆر باشە، شەو شاد.
ئیون بیول رۆشت کە پشوو بدات، کات گەشتە نیوە شەو و جون کی لە کۆتای کتێبەکەی داخست...
جون کی: ئااهههه دڵنیام من شێت بوم، بۆچی هەر بیر لەو ئەکەمەوە، یاا سۆنگ جون کی، تۆ لە ئێستا پێویستە ئەم کتێبە تەواو بکەیت، بیر لە هیچی تر مەکەرەوە. 
دەستی کردەوە بە خوێندنەوە، بەڵام لە کۆتای هەستا و رۆشت تا بزانێت بارودۆخی چۆنە، کاتێک گەشتە ژورەکەی بینی کە ئیون بیول زۆر ئارەقی کردۆتەوە، و هەموو جەستەی دەلەرزێ. بە خێرای رۆشت ئاوی سارد و خاولی و گەرمی پێوی هێنا...
جون کی: گەرمی لەشی زۆر بەرزە، باشە سەرمای بوە؟ بۆ وا لە ناکاو نەخۆش کەوت؟!
بە خێرای هەنێک دەرمانی تا دابەزاندنی یایە و بە ئاوە ساردەکەش هاولی فێنک کردنەوەی لەشی دەدا. لە دوای ئەوەی کە گەرمی جەستەی دابەزی و گەشتەوە گەرمی سروشتی خۆی، ویستی کە بروات بەڵام ئیون بیول دەستی گرت...
ئیون بیول: ت- تکایە، رزگارم کە...
جون کی بە سەرسورمانەوە سەیری کرد: ئایە ئێستا خەو ئەبینی؟ باشە بۆچی شتێکی وا ئەلێیت؟
جون کی دوبارە ویستی کە بروات بەلام ئیون بیول توندتر و توندتر دەستی دەگرت و هەمان شتی دەوتەوە، لە کۆتای لەگەلی مایەوە...
جون کی: ئایش بۆ وا دلم بە خێرای لێ دەدات، بلێی نەخۆشبم؟
جون کی بە هەمنی لە دەموچاوی روانی و وتی: دەزانی کە تۆ روخسارێکی زۆر جوانت پێوەیە، بەلام پێشتر بەهۆی برینەکانت هەستم پێ نەکردبوو.
دوای ماوەیەک خەوی لێکەوت، تا بەیانی هەستی بە تەریەک و شتێکی گەرم کرد لە ژێر روخساری، کاتێک خەبەری بۆوە بینی کە ئیون بیول خوێنی لێ دەروات زۆر بە خێرای هەستا و دەستی بە توندی خستە سەر برینەکەی هەتا خوێنەکە وەستایەوە، و چارەسەری کرد، لە دوای تەواو بونی رۆشت دوشێکی کرد و دواتر دەستی کرد بە ئامادە کردنی نانی بەیانی و بردی بۆ ئیون بیول....
جون کی:  هێی ئیون بیول، پێویستە کە ئێستا هەستیت.
ئیون بیول چاوی کردەوە و هەستا، بەڵام کە خوێنەکەی بینی لەسەر جلەکانی ترسێکی زۆر دایگرت...
ئیون بیول: چی روی دداوە؟
ژون کی:  راستیەکەی من ویستم پرسیارت لێ بکەم، دوێنێ شەو تایەکی زۆر بەرزت هەبوو، وە ئەم بەیانیەش کە هەستام ئەوەم بینی، وام زانی کە برینەکەت بە تەواوی چاک بۆتەوە، بەڵام ئەوە زۆر سەیرە.!
ئیون بیول: کەواتە من لەو کاتە خەونم نە ئەبینی!! ئەو بێنرخە ئێستا بەراستی ئەزانێت کە من لێرەم، پێویستە من بە زوو ترین کات ئێرە بە جێ بهێڵم.
جون کی: یاا، بیر لە چی ئەکەیتەوە؟  گوێت لێم بو کە چیم وت؟
ئیون بیول: ببورە.
جون کی: ئێستا دەمت بکەرەوە و نانەکەت بخۆ. ( کەوچکەکەی لە دەمی نزیک کردبۆوە.)
ئیون بیول: زۆر سوپاس ئاجشی بەڵام من خۆم دەتوانم کە بیخۆم.
جون کی: نەخێر، ئێستا دەمت بکەرەوە... ئافەرین کچێکی گوێرایەڵیت. ئەمەی وت و پێکەنی.
ئیون بیول: بمبورە کە توشی نیگەرانیم کردیت، وە بوم بە ئەرک بۆت.
جون کی: نەخێر ئاساییە، ئەوە کاری منە وەک پزیشکێک.
ئیون بیول نانەکەی تەواو کرد...
ستۆۆپپپ :)

راتان چیە لەسەر یەکەم پارت؟
راتان چیە بۆ پارتەکانی داهاتوو؟

#Byeol

MysteryWhere stories live. Discover now