جون کی: یاا ئەبوایە بە ئێمە بڵێیت، تۆ هێشتا باش نەبویت، دەبێت زۆر ئاگاداری برینەکەی شانت بیت. ( ئەو فیشەکەکە بەر شانی کەوتبوو.)
ئیون بیول: نەمویست کە ئێوە ئەزێت بەم.
کی گیوم: یاا، ئەوە چ قسەیەکە، دانیشە ئێستا ئێمە ئامادەی دەکەین.
لە دوای ئەوەی ئیون بیول نانەکەی تەواو کرد. کی گیوم رۆشت و گیتارێکی لە سەیارەکەی هێنا، و گۆرانیەکی بۆ وتن.
ئیون بیول: واااااا، کی گیوم، بەراستی زۆر سەرسێرهێنەر بوو.
کی گیوم: بەراست؟! هاها زۆر سوپاس.
ئیون بیول: دەتوانم منیش کەمێک بیژەنم؟
کی گیوم: بە دڵنیایی بۆ نا.
ئیون بیول گیتارەکەی لێوەرگرت و بە شێوەیەکی زۆر سەرنج راکێش ژەندی و لەگەڵیشیدا گۆرانی وت.
کی گیوم: واا، بەراستیی.... هیچ وشەیەکم بۆ نەماوە.
جون کی: بەراستی، چاوەرێی ئەوەم نەدەکرد، زۆر سەرنج راکێش بوو.
کی گیوم: یاا، لە کوێ فێر بوی کە بەو شێوەیە گیتار بژەنی؟
ئیون بیول: من هەر خۆم خۆم فێر کردوە، کاتێک مندال بووم میوزیک یەکێک بوو لە خەونەکانم.
کی گیوم: بەراستی ئەوە زۆر نایاب بوو، تکایە نونا منیش بەو شێوەیە فێر کە.
ئەو رۆژەیان بە قسەکردن و گۆرانی وتن بەسەر برد، لە رۆژی دواتر کاتێک دانیشتبوون نانی بەیانیان دەخوارد...
کی گیوم: نوناااااااا. ( بە دەموچاوێکیی مناڵانە.)
ئیون بیول: ئۆ! شتێ بووە؟
کی گیوم: تۆ ئێستا باشتری وانیە؟
ئیون بیول: بەڵێ زۆر سوپاس بۆ ئاجشی ئێستا من زۆر باشترم.
کی گیوم: کەواتە زۆر باشە، با برۆینە دەرەوە تکایە.
جون کی: بەڵام هێشتا ئیون بیول، بە تەواوی باش نەبۆتەوە.
ئیون بیول: بەراستی من کێشەم نیە، دەتوانم برۆمە دەرەوە.
کی گیوم: دەی هیونگ تکایە...
جون کی: یاا، ئەو دەموچاوە ناشرینەو لابە.
کی گیوم: ئایششش، وەلا من ناشرین نیم، بەڵکو زۆر کیوتم.
ئیون بیول پێکەنی.
کی گیوم: چیە وا نیە؟
ئیون بیول: زۆر لە منال دەچی، بە ذڵنیای زۆر کیوتی. هاهاه
کی گیوم: دە دەی هیووووننننگگگگگ.
جون کی: ئایششش، باشە من خۆم بە دەستەوە دا، هەموو جارێ لەگەل دەموچاوی تۆ هیچم بۆ ناکرێ.
کی گیوم: ئەوە تایبەت مەندی منە. هاهاه
خۆیان ئامادە کرد و رۆشتن بۆ لۆتتێ وۆرڵد، زۆربەی یاریەکانیان تاقیکردەوە و کاتێکی زۆر خۆشیان بەسە برد.
کی گیوم : یاا سێڵفییییی.
هەموویان وەستان و رەسمیان گرت.
کی گیوم: ئێستا ئەو دوانەتان بەیەکەوە بۆستن.... دەی کەمێک نزیکتر ببنەوە.
لە یەکتری نزیک بونەوە...
کی گیوم: یااا، یەکەم جارتانە کە رەسم بگرن؟ ئایششش.
لێیان نزیک بۆوەو زیاتر لە یەکی نزیکردنەوە، دەستی جون کی خستە سەر شانی ئیون بیول و رەسمەکەی گرتن. ئیون بیو بەمە زۆر شەرم گرتی، بەڵام لە هەمان کاتیش پێی خۆش بوو، جون کی بەوە زۆر دڵخۆش بوو و لەناخی خۆی زۆر سوپاسی کی گیومی کرد.
کی گیوم: واااا، زۆر جوانن بەیەکەوە، دڵنیابن لە داهاتودا سوپاسم دەکەن بۆ ئەم رەسمە.
جون کی: بەراست ئێوە برسیتان نیە؟
ئیون بیول: نێێێ. نۆموووو پێگوپایۆۆ. (زۆر برسیمە.)
کی گیوم: کەواتە بۆ پیززاااا.
جون کی: شێتانە، قەت کەسێکی ئاسای بۆ من نایەت هەموو شێتەکان لە لای منن.
کی گیوم: یاا، ئیون بیول ئێستا با ئێمە ئەم ئاجشیە لێرە بە جێ بهێلین.
دەستی کردە ملی و رۆشتن. جون کیش زۆر هەستی بە تورەی و ئیرەی کرد.
جون کی: یاا، هەربەراستی بە جێم دەهێڵن؟ کەواتە پیزا نیە.
کی گیوم بە خێرای گەرایاوە بۆ لای: ئاههه، هیونگ، تۆ بۆچی هەرگیز گاڵتە نازانی. ئێستا پیززا هەیە وانیە؟
جون کی: فووووووو.( دەستی کردە ملی هەردوکیان و پێکەنی.) دەیی بۆ پیزاا.
ئیون بیول- کی گیوم: یاییی پیزاا.
لەدوای نانخواردن گەرانەوە بۆ ماڵەوە، کات ئێستا درەنگی کردبوو. و هەمووشیان زۆر هیلاک بوون.
ئیون بیول: زۆر سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی ئەمرۆ، ئێستا منیش دەرۆم پشوو بدەم.
جون کی: ئۆ. شەو شاد.
کی گیوم: شەو شاد نونا.
ئیون بیول رۆشتە ژورەکەی و کی گیوم و جون کیش بەیەکەوە لە ژووری دانیشتنەکە دانیشتن...
کی گیوم: هیونگ، ئەزانی ئیون بیول، کەسێکی زۆر روو خۆش و جوانە. بەراستی من زۆر سەرسامم پێی.
جون کی: تۆ راست دەکەی ئەو جوانترینە کەسە، لە ژیانم بینیبێتم.
کی گیوم: هیونگ، تۆ ئەوت خۆشدەوێت.
جون کی: هەه، یاا باسی چی ئەکەی. نەخێر وانیە.
کی گیوم: یااا، گۆجیمال. (گالتە ئەکەی.) من ئەوە لە چاوەکانت دەبینم، هەرگیز ناتوانی من هەلخەلەتێنی. وە تۆ هەرگیز گرنگیت بە کچێک نەیاوە وەک ئەو.
جون کی: من ئەچم ئەخەوم، شەو شاد.
هەستا بروات بۆ ژورەکەی، و کی گیومیش دوای کەوت...
جون کی: تۆ بۆ کوێ؟
کی گیوم: ئەی لەسەر ئەوە رێکنەکەوتین بەیەکەوە بخەوین؟
جون کی: نەخێر، دەتوانی لەسەر قەنەفەکان بخەویت.
جون کی چوو پەتویەکی بۆ هێنا...
کی گیوم: چی؟ هیونگ، ناکرێت بەراستت بێت.!!
جون کی: بەڵێ بەراستمە، شەو شاد.
کی گیوم: ئایششش، من چیم کرد؟ تەنها راستیەکەم وت.
جون کی جوابی نەیایەوە و بە پێکەنینەوە رۆشت بۆ ژورەکەی. هەفتەیەکی تر تێپەری و کی گیوم و ئیون بیول زۆر لە یەکتر نزیک بونەوەو جون کیش هەستەکانی بۆ ئیون بیول زۆر زیاتر بوو. رۆژێک بەیەکەوە دانیشتبوون و یاریان دەکرد. ( ئەو یاریەی کە لە ناوەراستی کۆمەلەیەک بوتڵێک ئەخولێنیتەوە و روی لە کام دوو کەس بوو ئەوە پرسیار لە یەکتر دەکەن. نازانم چۆن رونتری کەمەوە هیوادارم تێگەیشتبن.)
کی گیوم: زۆر باشە ئەوە سەرەی منە، پرسیار لە ئیون بیول بکەم... ئەو ملوانکەیە چیە لە ملتدا؟
ئیون بیول: ئەوە دیاری دایکم بوو، پێش مردنی لە کۆتا رۆژی لەدایکبونم بە دیاری یایمێ، وتی کە ئەمە هەموو کات بەختێکی باشی بۆ هێناوە و ئێستا پێویستە بیدات بە من بۆ ئەوە کە هەمیشە بە پارێزراوی بمێنمەوەو وتیشی کە لەگەل ئەم ملوانکەیە هەمشە لەگەڵ منە...
کی گیوم: ئۆۆ...کریگونا... جارێکی تر بوتڵەکەیان خولاندەوە...
جون کی: من و ئیون بیول. ئممم، ئەو کەسانە کێن کە دوات کەوتون؟
ئیون بیول بەمە زۆر شلەژا.: تۆ باسی چی دەکەی ئاجشی؟ هیچ کەسێک دوای من نەکەوتوون.
جون کی: بەڵام من ئەوانم چەند جارێک بینی.
ئیون بیول: نە خێر ئەوە راست نیە، هیچ کەس دوای من نەکەوتوە. ( لە جێگەکەی هەستا.) من ئێستا دەبێت برۆم، زۆر ماندووم.
کی گیوم و جون کی زۆر سەریان لەوە سورما، ئیون بیول رۆشتەوە ژورەکەی خۆی و زۆر شڵەژاو بوو، مۆبایلەکەی داگیرساند و تەلەفۆنی بۆ سکرتێرەکەی کرد.
سکرتێر جۆنگ: خانمەکەم؟!!
ئیون بیول: ئەگەر لە نزیکی ئەو بێنرخەی دوور کەوە.
سکرتێر جۆنگ: لە ئێستا من بە تەنیام، پێم بڵە تۆ لە کوێی؟ تۆ باشی؟ هیچ شتێکی خراپت بەسەر نەهاتوە؟
ئیون بیول: من زۆر باشم، ببورە کە نیگەرانم کردیت. بەڵام پێویستە کارێکی زۆر نهێنیم بۆ بکەیت. من دەگەرێمەوە، بەڵام با هیچ کەسێک بەوە نەزانێت.
سکرتێر جۆنگ: تۆ خەمی ئەوەت نەبێت خانمەکەم، بەڵام تۆ ئێستا لە کوێیت؟
ئیون بیول هەموو شتێکی پێوت... : هەموو شتێک ئامادە بکەن لە هەر کاتێک پەیوەندیم پێوە کردن وەرن بۆ ناونیشانەکە.
ئیون بیول: بمبورە ئاجشی، تکایە بمبورە بەڵام هەرگیز ناتوانم راستیەکەت پێ بڵێـم، ناتوانم بە زانینی راستیەکان تۆش بخەمە مەترسیەوە.
ستۆۆۆۆپپپپ.
پارتەکە چۆن بوو؟
راتان چیە لە بارەی پارتەکەی تر؟
ئەو شتە چیە کە ئیون بیول ناتوانێ بە جون کی بڵێت؟
#Byeol

YOU ARE READING
Mystery
Misterio / Suspensoیارمەتیدانی کەسێک بەبێ ناسینی شتێکە کە زۆرێک لە مرۆڤەکان روبەروی دەبنەوە، نهێنی ژیانی کەسانی تر کە لەبارەی نازنین، روداوەکانی کە سەرمان لێ دەشێوێنن، تێکدانی ژیانی کەسانی تر بۆ پارە، هەوڵ دان بۆ تۆڵە کردنەوە، بەڵام ئایە تۆلەکردنەوە هەمیشە بە کوشتنی ک...