Part 4

201 42 0
                                    


جون کی رۆشت بۆ بازار بۆ کرینی شتەکان، ئیون بیولیش بریاریدا کە بەناو مالەکە بگەرێت، گەشتە ژورێک کاتێک کە چۆیە ژورەوە لەسەر دیوارەکە وێنەی کچێکی بینی کە وێنەی خوشکەکەی جون کی بوو، لەپر گوێی لە دەرگا بوو رۆشت بیکاتەوە لەگەل کردنەوەی وتی..." ئاجشی نەمزانی ئەوەنە بە زووی دەگەرێیتەوە."... بەڵام ئەوەی کە بینی جون کی نەبوو، بەڵکو کورێکی تر بوو، کە بە قاتێکی رەش لەبەر دەرگاکە وەستا بوو، ئیون بیول کە ئەوی بینی زۆر ترسا و بە پەلە ویستی دەرگاکە دابخات بەڵام کورەکە قاچی خستە بەردەمی و نەیهێشت دای بخات...
....: پێت وایە ئێستا چی دەکەیت؟؟😒
ئیون بیول: ئ.ئ.ئ. ئە. ئەوە... ( لەترسدا نەیدەتوانی کە قسە بکات.)
.....: پێم وتیت کە چی ئەکەیت؟ تۆ چی ئەکەی لە ماڵی هیونگ؟
ئیون بیول: نێ؟!! (بەڵێ؟!)
...: یاا، چیە ناتوانی قسە بکایت؟
ئیون بیول: واتە تۆ نەهاتویت بۆ ئەوەی من بەریت؟
....: موۆ؟ (چی؟)
ئیون بیول: ببورە بەڵام تۆ کێیت؟
...: ئاه. من کی گیوم. هاورێی جون کی هیونگم.
ئیون بیول: ئاهه، ببورە، تکایە وەرە ژوورەوە.
کی گیوم چۆیە ژورەوە، یون بیول بەخێر هاتنی کرد، و لە ژووری دانیشتنەکە بەیەکەوە دانیشتن...
کی گیوم: پێت نەوتم کە تۆ کێیت؟!!
ئیون بیول: ئاه، ببورە. من ئیون بیول، ماوەیەکە لەگەڵ ئاجشی ئەژیم.
کی گیوم: بەراست؟ (پێکەنی) پێخۆشهال بووم ئیون بیول.
ئیون بیول: منیش هەروەها، ئاجشی.
کی گیوم: یاا من ئەوەنە گەورە نیم، پێم مەلێ ئاجشی، ئەتوانی هەر بە ناوەکەی خۆم بانم بکەیت.
ئیون بیول: نێ.. کی گیوم.
کی گیوم: کەواتە پێم بڵێ هیونگ لە کوێیە؟
ئیون بیول: ئەو، رۆشت کە هەنێ شت بکرێت لەوانەیە بەم زووانە بگەرێتەوە. هەز بە شتێک دەکەیت بیخۆیت؟
کی گیوم: ئۆ. نەخێر سوپاس. بەڵام تۆ چۆن لێرەیت؟ واتەە، هیچ پەیوەندیەک لە نێوانتان هەیە؟
ئیون بیول: ئا، ئانیگۆدنیۆ (نەخێر وا نیە.) تەنها بەهۆی روداوێک من لێرەم.
کی گیوم: ئممم، بەڵام ن باوەر بەوە ناکەم. 😁
ئیون بیول: ئایشش.
هەستا رۆشت بۆ لای دەرگاکە بزانێت کە جون کی دیار نیە؟! بەڵام ئۆتۆمبێلێکی بینی جامەکانی کرابونەوە و بارانیش دەباری...
ئیون بیول: کی گیوم ئەو ئۆتۆمبێلە هی تۆیە؟
کی گیوم: ئۆ.
ئیون بیول: باران دەبارێت، جامەکانیشت کراونەتەوە.
کی گیوم: ئاا، بیرم چوو دایخەم.
بە پەلە رۆشت و جامەکانی داخست، لەو کاتە جون کی گەرایەوە بینی کە کەسێک لەبەر دارگاکە دەچێتە ژورەوە، زۆر بە خێرای رایکرد و بە بێ ئەوەی بزانێت کێیە، لێیدا ئیون بیول زۆر سەری سوورما و زۆریش ترسا...
ئیون بیول: ئاجشی!!!١
کی گیوم: واا، هیونگ تۆ زۆر بە توانا بوی!!
جون کی: کی گیوم؟!!! ئەوە تۆی؟؟؟ ( زۆر سەری سورما بوو.)
کی گیوم: ئۆ، ئیگۆ نایا.( خۆمم.) ئایششش.
جون کی باوەشی پیا کرد و بەخێرهاتنەوەی لێکرد، شتەکانی کە کری بوی بردیە ژورەوە، و لەگەل کی گیوم دانیشتن، بەهۆی لێدانەکەی جون کی لێوی برینار بوو، و جون کیش بۆی چارەسەر کرد....
کی گیوم: ئااا، ئاا. ( زۆر سەری دەبردە دواوە.)
جون کی: یاا، خۆ مناڵ نیت، کەمێک بۆستە. ئەوە تەواو.
کی گیوم: ئایش هەرگیز چاوەرێی شتێکی وام نە ئەکرد، بۆ وات کرد؟
جون کی: بمبورە بەڵام وام زانی کە کەسێکی تریت.
کی گیوم: بۆ هیچ کەسێک بێجگە لە من سەردانت دەکات؟
جون کی: یاا، من چۆن بزانم کە تۆی، بۆ چی زووتر ئاگادارت نەکردمەوە کە یەیتەوە؟!
کی گیوم: چەند جارێک پەیوەندیم پێوە کردیت بەڵام وەڵامت نەدەدایەوە. وابزانم ئەزانم بۆ. هاهاهاها.
جون کی: بۆچی بۆچی ها؟
کی گیوم: کێشە نیە، تۆ ئەم ماوەیە زۆر سەرقاڵ بویت بۆیە ئەمجارە لێت خۆش دەبم. ( سەیری هەردووکیانی کرد و پێکەنی)
جون کی تێگەیشت کە مەبەستی چیە...
جون کی: یاا، دڵنیابە تۆ مردویت، جارێکی تر ئەو شتانە مەڵێ.
ئیون بیول زۆر هەستی بە شەرم کرد بۆیە ژورەکەی بە جێ هێشت...
جون کی: یاا، کی گیوم تۆ هەرگیز واز لەم شێتیانەت ناهێنی،.
کی گیوم: پێم بڵێ چۆن یەکتان ناسی؟
جون کی: تەنها بە هۆی روداوێک.
کی گیوم: ئەزانی زۆر سەرم سورما کە وتی ناوی ئیون بیولە. چارەنوسێکی سەیرە. (  بە گاڵتە پکردنەوە.)
جون کی: یاا، وەک ئەوە نیە کە بیری لێدەکەیتەوە.
کی گیوم: هیوادارم وا بێت.
دوای ماوەیەک ئیون بیول گەرایەوە.
جون کی: دیارە پێشتر یەکترتان ناسیوە، ئیون بیول ئەمە ئەو هاورێیەمە کە پێشتر باسم کرد بۆت.
کی گیوم: واا، تەنانەت لە بارەی منیشت پێوتوە... –( روی کردە ئیون بیول)... نونا ( کورێک بە خوشکێکی یان کچێکی لە خۆی گەورەتر دەلێت.) تکایە بە باشی ئاگاداری هیونگ بە.
جن کی بە تورەی سەیری کی گیومی کرد: ئیون بیول گوێ بەوانە مەدە کە ئەو ئەیڵێت.
ئیون بیول: نا کێشە نیە. بەڵام من لە تۆ مناڵترم بۆیە بە ناوی خۆم بانم کە.
کی گیوم: نەخێر نونا، تۆ ئێستا هی هیونگی منیت، بۆیە ئەبێت بەوە بانت کەم. 😁
جون کی کێشای بە سەریدا: بێمێشک.
دوای ماوەیەک جون کی و کی گیوم دەستیان کرد بە هازر کردنی خواردن، و ئیون بیولیش سەیری تیڤی دەکرد، و هەوالی ون بونی ئیون بیولی پیشاندا...
" هەواڵی ئەمرۆمان لە بارەی ون بونی یەکێک لە کەسایەتیە گرنگەکانی کۆریایە. لە پێش شەش سال بە هۆی روداوێک خاوەنی کۆمپانیای کەی ئێس و خێزانەکەی توشی روداوێک بوون و تەنها کچەکەیان لەو روداوە رزگاری بوو، بەڵام لەدوای ماوەیەک بە شێوەیەکی کتوپر ون بوو و بۆ ماوەی ٤ سال  بێسەروشوێن بوو بەڵام بە خۆشبەختانە لە دوای ئە ماوە زۆرە گەرایەوە، بەڵام دوێنێ هەواڵی دووبارە ون بونیمان پێ گەیشتەوە و لە ئێستادا بە دوایدا دەگەرێن، بۆ وردەکاری زیاتر لی یۆنگ دۆ جێگرەوەی دوەمی کۆمپانیەکەمان لەگەلە...
لی یۆنگ دۆ: ماوەی دوو هەفتە دەبێت کە خوشکەکەم دیار نەماوە و هەموو شوێنێک گەراوین بەڵام هیچ شوێنەوارێکی نیە، وناتوانین بە هیچ شێوەیەکیش پەیوەندی پێوە بکەین، هیوادارم کە شتێکی خراپی بەسەر نەهاتبێ، هەر چەنە ئێمە لە یەک خوێنیش نین بەڵام ئەو هێشتا خوشکە تاقانەکەی منە. ( بە گریانەوە.)
بێژەرەکە: بینەرانی بەرێز هەر وەک بینیتان، دیارە کە تا ئێستا بۆی دەگەرێن، هیوادارین کە بە زوو ترین کات بتوانن بیدۆزنەوە."
ئیون بیول کە ئەمانەی بینی زۆر تورە بوو...
ئیون بیول: بێنرخ هێشتا دەتوانی کە بە باشترین شێوە درۆ بکەیت، دڵنیابە کۆتایت زۆری نەماوە، تەنها با باشتر ببم، تۆڵەی هەمویت لێدەکەمەوە.
جون کی خواردنەکەی ئامادە کرد و چوو کە ئیون بیول بان بکات، بەڵام بینی کە خەویلێکەوتوە، پەتوویەکی پيداداو تیڤیەکەی کوژاندەوە.
کی گیوم: ئیون بیول لە کوێیە؟
جون کی: ئەو ئێستا خەوتووە، دەتوانین ئێمە نانەکەمان بخۆین.
نانەکەیان تەواو کردو رۆشتن لە سەر کورسی و مێزێک لە باخچەکە دانیشتن کە لەژێر کەپرێکدا بوو، هەردوکیان لەگەڵ چا خوارنەوەدا، باسی خۆیان بۆ یەکتری کرد...
کی گیوم: باشە هیونگ ئەو کچە کێیە؟
جون کی هەموو شتێکی بۆ باس کرد.
کی گیوم: بەراستی ئەوە زۆر سەیرە! بەڵام تۆ هیچ پرسیارێکت لێ نەکردوە؟
جون کی: دڵنیام خۆی هەموو شتێکم پێ دەڵێت، هیوادارم کە بەوشێوەیە نەبێت کە ئێمە بیری لێ دەکەینەوە.
کی گیوم: لە کەسێکی خراپ ناچێت، بەڵام ئەو چیرۆکەی ئەو، زۆر گوماناوییە!
کاتێک چونە ژورەوە بینیان کە ئیون بیول هەستاوەو خەریکی ئامادە کردنی خواردنە بۆ خۆی...

جون کی: یاا ئەبوایە بە ئێمە بڵێیت، تۆ هێشتا باش نەبویت، دەبێت زۆر ئاگاداری برینەکەی شانت بیت. ( ئەو فیشەکەکە بەر شانی کەوتبوو.)
ئیون بیول: نەمویست کە ئێوە ئەزێت بەم.
کی گیوم: یاا، ئەوە چ قسەیەکە، دانیشە ئێستا ئێمە ئامادەی دەکەین.

ستۆۆۆپپپ.
چۆن بوو بەلاتانەوە؟ هیوادارم کە بە دڵتان بوبێت.
#Byeol

MysteryWhere stories live. Discover now