Part 2

245 48 2
                                    


ئیون بیول نانەکەی تەواو کرد. دوای ماوەیەک لە ژورەکەی رۆشتە دەرەوە و بینی کە جون کی هەروەک هەمیشە خەریکی خوێندنەوەیە...
ئیون بیول:" ئاجشی زۆر سوپاست ئەکەم، تۆ بێ ئەوەی بزانیت کە من کێم و چۆن کەسێکم، گرنگیم پێدەدەیت، بەراستی من نامئەزانی کە هێشتا پیاوی باش لەم ژیانە ماون، وامزانی کە تەنها لە دراماکاندان، بمبورە کە ناتوانم پێت بڵێم کە من کێم." (لە خەیاڵی خۆیدا.)

لەو کاتە جون کی سەری لە کتێبەکە بەرز کردەوە و ئیون بیولی بینی...
جون کی: ئۆ! ئیون بیول، بۆچی هاتویتەتە دەرەوە، پێویستە تۆ لە ئێستا پشو بدەیت.
ئیون بیول: تەنها بێزار بوبوم ویستم کە تۆزێک بێمە دەرەوە.
جون کی: وایە راست ئەکەیت، پێویستە کەمێک جێیەکەت بگۆریت، بەشکم ئەمە وات لێ بکات هەست بە باشی بکەیت، پێت خۆشە بچینە باخچەکە؟
ئیون بیول: ئۆ؟ بەڵێ، ئەوە باشتر دەبێت.
جون کی: کەواتە کەمێک چاوەرێکە.
جون کی رۆشتە سەرەوە و دوای ماوەیەک هاتەوە، چاکەتێک و ملپێچێکی هێنا بوو...
جون کی: ئەمانە لەبەر بکە، نەوەک سەرمات بێت. (لە کاتێک کە چاکەتەکەی لەبەر دەکرد و ملپێچەکەی بۆ رێکدەخست.)
ئیون بیول: ئۆ. کامساهامبنیدا. (سوپاس).
جون کی: پێویست ناکات.
رۆشتنە دەرەوە و لەسەر چیمەنەکە دانیشتن، و دەستیان کرد بە قسە کردن...
ئیون بیول: ئاجشی، وا دیارە کە خۆشەویستت هەیە؟!
جون کی: ئۆ؟ انیا (نەخێر.) چینچا یۆجا چینگوکا ئۆپسۆ .( خۆشەویستم نیە.)
ئیون بیول: ئۆۆ. کریگونا. ( کەواتە وایە.) کندێ..( بەڵام.) ئەم جلانە هی کێیە؟
جون کی: ئەوانە هی خوشکەکەمن.
ئیون بیول: بەراست! خوشکت هەیە؟."
جون کی: بەڵێ خوشکێکی منالتر، بەڵام ئەو ئێستا زۆر لە من دورە.
ئیون بیول: ئەگەر هەرچەنە دوریش بێت، پێویستە کە لایەنی کەم، پەیوەندیت پێوە بکات. دیارە کە خوشکێکی باش نیە.!
جون کی: نەخێر، هەرگیز وا مەلێ ئەو خراپ نیە من برایەکی خراپ بووم و وەک برایەکی گەورەتر نەمتوانی کە کاری خۆم بەجێ بێنم
ئیون بیول: هەرچەنێک تۆش خراپ بیت، هێشتا پێویستە کە پەیوەندی پێوە بکەیت و بزانی کە چۆنە.
جون کی: هیوادار بووم کە بتوانم ئەوە بکەم.
ئیون بیول سەری سورما لەوەی کە وتی...
ئیون بیول: مەبەستت چیە؟
جون کی بەچاوە پر لە فرمێسکەکانی سەیری ئاسمانی کرد...
جون کی: ئەو لە وێیە... ئەو مردووە.
ئیون بیول کە گوێی لەوە بوو، زۆر هەستی بە تاوان کرد و نەیتوانی یەک وشە بڵێت، چاوەکانی پر بوون لە فرمێسک...
ئیون بیول: ئا، ئاجاشی... بمبورە من سنوری خۆم تێپەراند، نەدەبو کە ئەو قسانە بکەم. تکایە بمبورە.
جون کی: نەخێر ئەوە هەلەی تۆ نیە.( دوای ماوەیەک هەستا) بمبورە ئیون بیول. (چۆیە ژورەوە).
ئیون بیول   P. O. V.
بێمێشک چیت کرد؟ چۆن توانیت کە ئەو قسانە بکەیت؟ ئایشششش باوەر ناکەم لەدوای هەموو ئەوەی بۆی کردم من ئاوا دلیم شکان و بومە هۆی دڵتەنگی ئەو... ئاااااا من بۆ ناتوانم قەت قسە نەکەم.... بێ مێشک بێ مێشک بێ مێشک ( ئەیکێشا بەخۆیا.)
End POV
ئیون بیول چۆیە ژورەوە و ویستی بچێت بۆ ژورەکەی، بەلام بینی کە جون کی دەگری. زۆر دلی تەنگ بوو، لێی نزیک بۆوە.
ئیون بیول: ئاجشی تکایە، مەگری. (باوشی کرد.)
لە دوای ئەوەی کەمێک هێمن بۆوە تۆزێ لە ئیون بیول دوور کەوتەوە...
جون کی: ئەوە دوو مانگ لەمەوپێش بوو... رۆژێک لە کارەکەم گەرامەوە بینیم کە خوشکەکەم لەسەر زەویەکە بە بێهۆشی کەوتووە. بەپەلە بردم بۆ نزیکرتین نەخۆشخانە، و لەوێ لە دوای پشکنین بۆیان دەرکەوت کە شێرپەنجەی جگەری هەیە و لە کۆتا پلەیەتی، نەیانتوانی کە هیچ چارەسەرێکی بۆ بکەن...
Flash back
جون کی: تۆ مەبەستت چیە؟ واتە ئێوە هیچ چارەسەرێکی بۆ ناکەن؟
پزیشک: بمانبورە بەڵام تەنانەت ئەگەر چارەسەریشی بەینێ سودی نابێت.
جون کی زۆر بە تێکشکاوی لە ژوری پزیشکەکە چۆیە دەرەوە و رۆشت بۆلای خوشکەکەی.
ئیون بیول( خوشکەکەی): ئوپا، تۆ باشی؟ یا، خەمی منت نەبێت زۆر باش دەبم. (زەردەخەنەیەکی کرد).
جون کی: بەدڵنیایی خوشکە بەهێزەکەی خۆم زوو چاک دەبیتەوەو بەیەکەوە دەرۆینەوە.
ئیون بیول: زۆر بیری دایکم و باوکم ئەکەم، هەست ئەکەم کە بەم زوانە دەتوانم بیانبینمەوە.
جون کی: ئەوان هەمیشە لەگەل ئێمەن، بۆیە دڵتەنگ مەبە.
ئیون بیول: زۆر هەست بە هیلاکی ئەکەم، ئەمەوێت تۆزێ پشوو بدەم.
جون کی: زۆر باشە ئێستا پشوو بدە.
ویستی بروات بەڵام با توندی دەستی گرت...
ئیون بیول: تکایە لەلام بمێنەوە، ئوپا. زۆرم خۆش دەوێیت.
جون کی: هه... یاا... تۆ بەو قسانەت دەمترسێنی. ئێستا پشوو بە دلنیابە لەلات دەبم. (سەری ماچ کرد.)،
ئیون بیول: ئەمەوێت کە بمتوانیایە زۆرتر بەخەبەر بم.
ئیون بیول وردە وردە چاوی لێک نا، ئەوە کۆتا قسەی ئەوان بوو بەیەکەوە، لەگەل داخستنی چاوەکانی دلی لە لێدان کەوت و بۆ هەمیشە چۆیە خەونێکی قوڵ...
پزیشک: ئێستا ئەو لێرە بەرنە دەرەوە.
جون کی: نەخێرر ئیون بیول تکایە نابێت بەجێم بهەڵیت، ئیون بیول. ( بەهاوارەوە.)
بە بیستنی مردنی خوشکەکەی وەک شێتێکی لێ هات، بۆیە پزیشکەکە دەرزیەکی هێمن کردنەوەی لێدا، لە دوای بەخەبەرهاتنەوەی...
جون کی: ئیون بیول!! تکایە ئیون بیول لەکوێیە؟
نێرسەکان ئەویان برد بۆلای جەستە ساردبوەوەکەی ئیون بیول، جون کی بە هێمنی لێی نزیک بۆوە و لەسەر ئەژنۆکانی دانیشت و لەباوەشی گرت...
جون کی: تکایە خوشکەکەم تۆ گاڵتە لەگەل من ئەکەی؟ ئەزانی تۆ بەمە زۆر ئازاری من ئەیەیت، هەستە با برۆینەوە، ئیون بیول... ئیون بیول تکایە هەستە، تۆ ناتوانی وەک دایک وباوکمان ئاوا بە دڵرەقی بەجێم بهێڵی. تکایە هەستە... ئیون بیول. (بە هاوار و گریانەوە.)
End flash back
جون کی: ئەو بەهۆی بێمێشکی من بە تەمەنێکی کەم ژیانی لەدەست دا، نەمتوانی نە وەک برایەکی گەورە نە وەک پزیشکێک هیچ بۆ خوشکە تاقانەکەم بکەم، ئەگەر زوتر بمزانیایە، تەنها تۆزێ زوتر... ئەمانە رویان نە ئەیا. ( بەدەم گریانەوە بۆی دەگێرایەوە.)
ئیون بیول بە بیستنی ئەوە نەیتوانی چیتر فرمێسکەکانی رابگرێت، و ئەویش دەستی کرد بە گریان، بەڵام زوو جون کی فرمێسکەکانی سری و هەناسەیەکی قولی هەڵکێشآ...
جون کی: بمبورە، نە ئەبو کە پێت بلێم، ئەزانم بەوە دڵتەنگم کردی. (فرمێسکی سەر رومەتەکانی ئیون بیولی سری و زەردەخەنەیەکی کرد.)
جون کی: تکایە مەگری، هەرگیز نامەوێت کە بۆ من بگریت.
ئیون بیول: بمبورە ئاجشی، دڵنیا بە کە لەمەودوا ئاگاداری وشەکانم دەبم.
جون کی: کێشە نیە، توانیم کە ئەو ئازارەی لە دڵمدا بوو، کەمێک بۆ کەسێک باسی بکەم، تۆ من ببورە کە دڵتەنگم کردی.
ئیون بیول: زۆر سوپاس کە توانیت متمانە بە من بکەیت و ئەوە بۆ من باس بکەیت...
جون کی هەستا بۆ ئەوەی کە شتێک هازر کات بۆ خواردن، لە دوای کاتژمێرێک، لە سەر مێزی نانخوارنەکە بەیەکەوە دانیشتن...
ئیون بیول: واااا... ئاجشی بەراستی زۆر بەتامە، بەراستی من زۆر هەزم لە خواردنەکانی تۆیە، زۆر سوپاس. (پێکەنی)
جون کی: هاهاهاه بەراست؟ ئەوە شتێکی باشە...
ئیون بیول: هیوادار بووم بمتوانیایە کە وەک تۆ خواردن ئامادە بکەم. راستیەکەی من پێشتر خوردنم بۆ کەسێک ئامادە نەکردوە.
جون کی: هەرگیز؟ بەڵام بۆ؟
ئیون بیول: چونکە....
ستۆۆپپپ
ئەزانم کە کورت بوو، بەڵام ئیشەڵا بەیانی پارتێکی درێژتر پۆست دەکەم، هیوادارم کە بە دڵتان بوبێت...
راتان چیە لەسەر پارتەکە؟
کام بەشەی بەدڵتان نەبوو؟
کام بەشە بەدڵتان بوو؟
راتان چیە بۆ پارتی داهاتوو؟
#Byeol

MysteryWhere stories live. Discover now