Part 9 Final

381 49 7
                                    


لە دوای ماوەیەک گەشتنە گۆرستانێک،، و رۆشتنە لای دوو گۆر کە بە تەنیشت  یەکەوە بوون، ئیون بیول رێزی خۆی بۆ دەربرین...
ئیون بیول: ئاجشی ئەمانە دایک وباوکی منن... ئەوان کوژران..
جون کی: تۆ ئێستا مەبەستت چیە؟ وتت کە ئەوان بە رووداوی هاتوچۆ مردون...
ئیون بیول: تەنها روداوێک نەبوو، بەڵکو لە سەرەتاوە پلانی بۆ دارێژرابوو.
جون کی: من ئێستا بەراستی نازانم کە باسی چی دەکەیت؟!!
ئیون بیول: ئاجشی من... من تەنها منالی دایکم و باوکم بووم وا لەهەموو شتێک زیاتر منیان خۆشدەویست، و هەمیشە هەولیان دەدا باشترین ژیان بۆ من دابین بکەن... باوکم خاوەنی کۆمپانیای کەی ئێس بوو. رۆژێک بەخێزانی چوینە دەرەوە ئەو رۆژە زۆر سارد بوو، کورێکی بچووکمان بینی لە سەرما هەڵدەلەرزی...
Flash Back….
ئیون بیول لەگەل خێزانەکەی هەر وەک رۆژانی تر دەچونە دەرەوە کاتێک لە رێگە بوون کورێکی بچووکیان بینی کە لە سەرما هێزی نەمابوو بەرێز کیم لە کورەکە نزیک بۆوە..
بەرێز کیم: کورەکەم تۆ بۆچی لەم سەرمایە لێرەیت؟ بەتەنیاشیت، ئەی دایک و باوکت لە کوێن؟
یۆنگ دو: ئەوان مردوون، منیان بە تەنیا بە جێ هێشت. ( دەستی کرد بە گریان.)
بەرێز کیم: ئەی هیچ کەسێکی تر نیە کە تۆ لەگەڵی بژیت؟
یۆنگ دو: نەخێر من هەر بە تەنیا دەژیم.
بەرێز کیم: مەگری تەواو، لەگەل ئێمە وەرە بۆ مالەوە.
بریاریان دا کە هەلیبگرنەوە و بەخێوی بکەن، ئەوان وەک کوری راستەقینەی خۆیان ئاگاداری بوون و زۆریان خۆشدەویست، ئیون بیولیش وەک برای خۆی سەیری دەکرد، بەڵێ ئەو لی یۆنگ دو بوو ، ئەو کاتە تەنها تەمەنی دە سالان بوو، سالێک لە ئیون بیول گەورەتر بوو،  هەمیشە وای دەزانی کە یۆنگ دو باشترین پیاو بێت لە جیهان لە دوای بەرێز کیم، ئەوان بۆ ١١ سال وەک خوشکو برا گەورە بوون و ژیان، بەڵام کاتێک بەرێز کیم پیرتر بوو و توشی نەخۆشی بوو، یۆنگ دو روی راستەقینەی خۆی دەرخست بە هەموو شێوەیەک هەولی دەدا کە کۆمپانیاکە بە دەست بەنێت چونکە وای دەزانی کە ئیون بیول تاکە جێگراوەیە، بەڵام ئەو هەڵە بوو نەیدەزانی کە بەرێز کیم بریاری داوە ئەو بکاتە جێگرەوە... بۆیە پلانی دانا بۆ کوشتنی ئەوان، لەو رۆژەی کە یادی لە دایک بونی یۆنگ دو بوو بەرێز کیم بریاری دا کە ئەوە بکات بە سوپرایزێک بۆی بەڵام بە هۆی هەڵەشەیی و پلانە نامرۆڤانەکەی ئەوانی کوشت پێش ئەوەی دیاریەکەی پێشکەش بکرێت. لە روداوەکە خاتوو کیم گیانی لەدەست دا و بەرێز کیم بۆ ماوەی ساڵێک بێهۆش بوو، ئیون بیولیش زۆر بە سەختی بریندار ببوو. لە دوای مردنی بەرێز کیمیش یۆنگ دو بوو بە درندەیەکی راستەقینە و هەوڵی دەدا کە ئیون بیول بکوژێت، دوای چوار سال لە بێمتمانەی بە دەورو بەرەکەی و هەولی هەمیشەی بۆ خۆ هەشاردان و پاراستنی ژیانی خۆی، لە کۆتای بریاری دا کە تۆلە بکاتەوە، بۆ ماوەی دوو سال دوور کەوتەوەو بە بەردەوامی راهێنانی لەسەر جەنگ و بەکار هێنانی چەک دەکرد شەوو رۆژی بۆ تۆڵە کردنەوە تەرخان کرد، بەشێوەیەک ژیانی خۆی لا گرنگ نەبوو، ئەو رۆژەی کە جون کی ئەوی بە برینداری دۆزییەوە ئیون بیول دوای یۆنگ دو کەوتبوو بۆ ئەوەی ک لە ناوی بەرێت بەڵام پیاوەکانی هێرشیان کردە سەری و بریناریان کرد، ئەو شەوەشی کە بەو جۆرە خوێنی لێ دەرۆشت یەکێک لە پیاوەکانی هاتبوو هەوڵی کوشتنی دا بەڵام بەهۆی جون کی نەیتوانی و رایکرد....
End Flash Back…
ئیون بیول: منیش تاوانبارم چونکە رۆژێک بیرم لە کوشتنی کەسێک کردۆتەوە. وام دەزانی کە  بە تۆڵە کردنەوە هەموو ئازارەکانم کۆتاییان دێت، گرنگ نەبوو لام ئەگەر ژیانیشم لەدەست بدایە، بەڵام ئاجشی لەدوای بینینی تۆ هەستم بەوە کرد کە پێویستە منیش بژیم، هێشتا زۆر شت هەیە کە دەبێت ئەنجامیان بەم، بۆم دەرکەوت کە تۆلە کردنەوە تەنها بە کوشتنی نابێت، بەوە منیش هیچ جیاوازیەکم نابێت لەگەڵ ئەو لە کۆتای هەردوکمان دەبوینە پیاو کوژێک و هیچی تر. بۆیە بۆمدەرکەوت کە بە پیشاندانی راستیەکان  وای لێبکەم کە بۆ هەموو ژیانی پەشیمان بێتەوە
گەورەترین تۆڵە سەندنەوەیە. بەڵام هێشتا دڵنیا نیم کە کارە راستەکەم ئەنجام دابێت.
جون کی لە کاتێک کە هێشتا سەری  سورمابوو.. بەڵام لە کۆتای لە ئیون بیول نزیک بۆوە و فرمێسکەکانی سری.
جون کی: تۆ کاتێکی زۆر قورست بەسەر بردوە.
ئیون بیول: من زۆر هەوڵم دا کە پێشتر هەموو ئەمانەت پێبڵێم بەڵام نەمدەتوانی، لەو کاتەی کە بە قورسترین کاتەکانی ژیانم تێپەریم تۆ تاکە کەس بویت بتوانم متمانەی بکەم و لەگەڵی پبکەنم زۆر سوپاس بۆ هەموو ئەوانە.
جون کی: لە ئێستا هەموو ئەوانە رابروون، ئەزانم کە وتنی ئەوە کارێکی ئاسان نیە، بەڵام سوپاس کە پێت وتم.
ئیون بیول: ئاجشی... ( دەستی کردەوە بە گریان.)
جون کی: ئێستا چەند دەتەوێت بگری، هەرکاتێک ویستت بگری دڵنیابە هەموو کات من فرمێسکەکانت بۆ دەسرم، هەرگیز بەجێت ناهێڵم، هەرگیز جارێکی تر رێگەنایەم بەتەنیا بگریت و بەکاتە قورسەکان تێپەریت، هەموو ئەو ژیانەی کە ماومە لەگەڵ تۆ بەسەری دەبەم و دەبمە فریشتەی پارێزەری تۆ، تەنها متمانەم پێبکە.
ئیون بیول سەری هەڵبری و خۆی بەرز کردەوە ماچی کرد...
ئیون بیول: زۆر سوپاس ئاجشی.
جون کی: سارانگهێ ئیون بیول... (خۆشم ئەوێیت.)
ئیون بیول: نادۆ،، سارانگهێ....
لە دوای ماوەیەک چونەوە بۆ ماڵەوە بینیان کە مێزێک زۆر بە جوانی ئامادە کراوە... کی گیوم تەلەفۆنی کرد بۆ جون کی....
کی گیوم: هیونگ، بەدڵتانە؟
جون کی: زانیم کە کاری تۆیە. زۆر سوپاس هاورێکەم.
کی گیوم: پێویست ناکات، کەواتە ئەمشەو من نایەمەوە، کاتێکی خۆش بەسەر بەرن.
جون کی: ئۆ.
لە دوای مانگێک، ئیون بیول و جون کی جارێکی تر بەیەکەوە ژیان، ئیون بیول کۆمپانیاکەی بەرێوە دەبرد، و جون کی دەستی کردەوە بە کارەکەی وەک پزیشکێک... ئێوارەیەک ئیون بیول لە کارەکەی گەرایەوە بینی کە ماڵەکە تاریکە و کەسی لێنیە... رۆشت ژورەوە لە ژورەکەی خەریکی خۆ گۆرین بوو، لە پر کەسێک لە دواوە باوەشی پیا کرد...
جون کی: بەخێر بێیتەوە.
ئیون بیول: لە مالەوە بویت؟
جون کی: ئۆ، بەڵام بۆوا درەنگ کەوتیت زۆر چاوەرێم کردیت.
ئیون بیول: کارێکم هەبوو، بمبورە.
جون کی: کێشە نیە... تەنها خۆت زۆر ئەزێت مەیە.
ئیون بیول: ئاراسۆ، جاگیا (ئازیزەکەم)
جون کی ملی ماچ کرد...
جو کی: کە تەواو بوی بە باشترین شێوە خۆت ئامادە کە بە یەکەوە شوێنێک هەیە دەبێت بۆی بچین.
ئیون بیول: ئۆ...
لە دوای ئەوەی کە ئیون بیول دوشێکی کرد و خۆی ئامادە کرد رۆشتە خوارەوە بینی کە جون کی زۆر جوان خۆی گۆریوە، بەیەکەوە چونە سەیارەکەو بە رێکەوتن...
ئیون بیول: ئەمشەو زۆر جوانتری...
جون کی: بەڵام وەک تۆ نا.
ئیون بیول: بۆ کوێ دەرۆین؟
جون کی: پیمیل (نهێنیە.)
ئیون بیول: ئاراسۆ... (زەردەخەنەیەکی کرد)
گەشتنە لۆتتێ وۆرلد و چونە بەشی (ئایس سکەیتین)...
ئیون بیول: بەڵام کەس لێرە نیە..
جون کی: ئەم شەو کەمێک بە تەنیا دەبین.
بەیەکەوە لەسەر بەفرەکە سکەیتین یان کرد و کاتێکی زۆر خۆشیان بەسەر برد... لە پر جون کی دیار نەما...
ئیون بیول: جاگیا؟ ئۆدیا؟ جون کی؟
جون کی: یۆگی.. (لێرە.)
کاتێک ئیون بیول سەیری کرد زۆر سەری سورما! لە پشتیەوە چەندین شتی سەرسورهێنەر هەبوون... بەفرەکەی ژێریان بوو بە شێوەی دڵ... جون کی لێی نزیک بۆوە و لەسەر ئەژنۆکانی دانیشت و لە گیرفانی ئەلقەیەکی دەرهێنا...
ئیون بیول: جاگیا!
جون کی: ئەمەوێت بەڵێنەکەی خۆم بەرمە سەر.
ئیون بیول دەستی یایە و ئەویش ئەلقەکەی کردە دەستی و باوەشی کرد...
ئیون بیول: منیش سوپرایزێکم هەیە.
جون کی: ئەوە چیە؟
ئیون بیول: پیمیل.
ئیون بیول جون کی راکێشا بۆ دەرەوە، و لە شەقامەکەنی سیئۆل بەیەکەوە بە دڵخۆشی و دەست لە ناو دەست دەرۆشتن... گەشتنە بەردەم دوکانێک و بە یەکەوە چوونە ژورەوە.
جون کی: بۆچی ئێمە لێرەین؟
ئیون بیول: کەمێکی تر دەزانی...
فرۆشیارەکە: بەخێر بێن.
ئیون بیول: زۆر سوپاس.
فرۆشیار.: بۆ جلی مندال دەگەرێن؟
ئیون بیول: بەڵێ، بۆ مندالی کور هێشتا لە دایک نەبووە.
جون کی: تۆ ئەوەت بۆ چییە؟
فرۆشیار: تکایە لێرەوە...
جون کی و ئیون بیول بەکەوە رۆشتن و چەند شتێکی جوانیان کری، و لە دوکانەکە چوونە دەرەوە، گەشتنە روباری هان... و لەوێ دانیشتن...
جون کی: کێ مندالی دەبێت؟ ئەمانەت بۆ کێ کریوە؟
ئیون بیول: بۆ کورەکەمان.
جون کی: زۆر باشە.... چی؟
لە خۆشی هەستایەوە سەر پێ...
جون کی: دڵنیای؟
ئیون بیول هەندێک وەرەقەی دەرهێنا و یای پێی...
ئیون بیول: ئەمرۆ ئەو پشکنینانەم کرد. ئەوەش وێنەی کورەکەمان، زۆر جوان نیە؟
جون کی: ئەمە چۆن؟
ئیون بیول: ئایشش،، لە من ئەپرسی؟
جون کی: باوەر ناکەم!
ئیون بیول: تەمەنی یەک مانگە...
جون کی لە خۆشی ئیون بیول ی کردە باوەشی و ماچی کرد... خۆشترین رۆژ بوو بۆ ئەو، لە دوای دوو رۆژ..
کی گیوم: ئایش هیونگ من نەمدەزانی ئەوەنە خێرای ئەگینا ئەو شەوە بە تەنیا بەجێم نەدەهێشتن.
جون کی:  شیکۆرۆ (دەمت داخە)، پابۆ.
کی گیوم: بەراستی زۆر سەرم سورما لێت. نەمدەزانی تۆش لەو کەسانەی.
جون کی: کمانێ چیگم. (ئێستا بەسە)
کی گیوم: وێ ئیرۆکێیۆ؟ (بۆ بەمشێوەیەی؟)
جون کی: ئامودۆ ئانیا. (هیچ شتێک نیە.)... وتت کە ئەمرۆ سوپرایزێکت هەیە...
کی گیوم: جارێ بە رێگەوەیە.
جون کی: ئاراسۆ.
جون کی چاوەرێی ئیون بیول ی دەکرد، سکرتێر جۆنگ دەستی ئەوی گرتبوو، و هێنای بۆ جون کی...
ئیون بیول: ئەوە دەگریت؟
سکرتێر جۆنگ: نەخێر ئەوە تەنها فرمێسکی دڵخۆشیە.
ئیون بیول: تکایە مەگری.
سکرتێر جۆنگ: ئەگەر ئێستا بەرێز کیم لێرە بوایە زۆر دڵخۆش دەبوو.
ئیون بیول: بەڵام ئێستا تۆ لێرەی. زۆر سوپاس.
سکرتێر جۆنگ: تکایە جون کی بە باشی ئاگاداری خاتونەکەمان بە.
دەستی ئیون بیولی یابە جوون کی و هەردوکیان چوونە بەردەم دادوەرەکە...
دادوەر: خاتوو کیم ئیون بیول، ئایە رازیت بە بەرێز سۆنگ جون کی وەک هاوسەری خۆت، و بەڵێن بدەی کە لە خۆشی و ناخۆشی لەگەلی بۆستیت و بمێنیتەوە، وە پەیمانی خۆشەویستی هەتا هەتای پێبدەی؟
ئیون بیول: بەڵێ.
دادوەر: بەرێز سۆنگ جون کی، ئایە رازیت بە خاتوو کیم وەک هاوسەری خۆت، وە بەڵێن بدەی کە لە خۆشی و ناخۆشی لەگەڵی بۆستیت و بمێنیتەوە، وە پەیمانی خۆشەویستی هەتا هەتای پێبدەی؟
جون کی: بەڵێ.
دادوەر: ئێستا وەک هاوسەری یەکتری راتان دەگەیەنم پیرۆزە.
هەموان چەپلەیان بۆ لێدان.. کی گیوم لە جێی خۆی هەستا...
کی گیوم: ماچی کە... ماچی کە ... ماچی کە.
هەموان لەگەلی دەیان وتەوە... جون کی ماچی ئیون بیولی کرد و هەموان دەستیان کرد بە هاوار کردن... میوانەکان پیرۆزباییان لێکردن کی گیوم هات و کچێکی لەگەڵ بوو...
کی گیوم: پیرۆزە هیونگ، هیوادارم بە خۆشی بەیەکەوە بژین.
جون کی: کوماوۆ چینگو..
ئیون بیول: هێجین؟!!
هێجین: ئیون بیول؟!
چاوەکانی هەردووکیان پربوون لە فرمێسک، لە دوای شەش سال یەکیان بینیەوە، زۆر بە تامەزرۆی بەوەشیان بە یەکدا کرد...
ئیون بیول: هێجینا... (دەگریا)
هێجین: ئیون بیول.. ئەم هەموو ماوەیە لەکوێ بویت؟
ئیون بیول: زۆر بیرم کردی هاورێکەم.
هێجین: بۆچی بەبێ هیچ وشەیەک دیار نەمای؟
ئیون بیول: بمبورە بەڵام دەبوو ئەوە بکەم.
هێجین: تکایە مەگری، زۆر خۆشهالم کە جارێکی کە یەکترمان بینیەوە.
ئیون بیول: ‌هێجینا...
هێجین: لەم رۆژە خۆشە پێویستە زۆر دڵخۆش بیت، پیرۆزە خوشکەکەم هیوای باشترینت بۆ دەخوازم.
ئیون بیول: زۆر سوپاس.
کی گیوم و جون کی سەریان سورمابوو...
کی گیوم: یەکتری دەناسن؟
ئیون بیول: بەدڵنیای.. ئەو خۆشەویسترین هاورێی منە.
جون کی: بەڵام هەرگیز باسی ئەوەت نەکردبوو.
هێجین: لە منداڵیەوە هاورێین، بەڵام پێش شەش سال بە تەواوی لێم دوور کەوتەوە، زۆر دڵخۆشم کە جارێکی تر بینیمەوە.
لە دوای ٤ سال...
جون کی: هەست ناکەی بە تەواوی منت ئیهمال کردوە؟
ئیون بیول: ئایشش؟ ئیرەی بە کورەکەشت دەبەی؟
جون کی: هەرگیز لەو بروایە نەبووم، نازانم بۆ ئەوەنە پەلەمان کرد.
ئیون بیول: جا ئەوە تاوانی من بوو؟
جون کی: ئایشش...
....: ئوماا، ئەپا..
ئیون بیول: شازادەکەم... وەرە بۆ ئێرە.
جون کی: ئایشش، هێی پیاوی بچکۆلە تۆزێک بهێڵە دایکت لەگەل من بێت، لەوەتەی تۆ هاتویت، منی بیرچۆتەوە.
ئیون بیول: وا لە لوهانی من تورە مەبە.
لوهان: ئوما، با بلۆینە دەلەوە.
ئیون بیول: ئەی ئەپا نەیەت؟
لوهان: با ئەویس بێت.
جون کی: ئەوە پاڵەوانەکەی من، دەی با برۆین.
خۆیان ئامادە کرد و هەردوکیان دەستی لوهانیان گرت و بە ناو پارکێکدا دەرۆشتن بە دڵخۆشی و پێکەنینەوە..
ئیون بیول P.O.V
لە کۆتای خۆشبەختی راستەقینەم دۆزیەوە، لە دوای هەموو ئالۆزی و کاتە قورسەکان توانیم خۆشترین ژیانم هەبێت، لە دوای شەش سال لە بێمتمانەی و رق و تۆڵەسەندنەوە، بەنرخترین شتم دۆزیەوە کە دەمەوێت بۆ هەمیشە بیپارێزم و بۆ هەمیشە خاوەنی بم، ئەویش خێزانە بچکۆلەکەم... کورەکەم و ئەو پیاوەی کە توانی هەموو ژیانی من بگۆرێت و لە تاریکی رزگاری کردم. زۆر سوپاس ئازیزەکەم.
END P.O.V
هەرچەندە ژیان ناخۆش و تاریک بێت هیوایەکی هەست پێنەکراو و داهاتویەکی روناک هەیە وەک ئەو تیشکانەی خۆر کە چەند هەورەکان چر بن ناتوانن بیشارنەوە و کۆتای پێ بێنن، بۆیە هەمیشە  پێویستە باوەر بێنین بەوەی کە ناخۆشترین کاتەکانی ژیان خۆشبەختیەکی بێکۆتا دروست دەکات. ..
كۆتای..
--------------------------------------------------------------------------------
هیوادارم کە پارتی کۆتاییتان بە دڵبوبێت.
بە گشتی چیرۆکەکە چۆن بوو بەلاتانەوە؟ تکایە هەر رەخنەیەکتان هەیە لە کۆمێنت بینوسن دلنیا بن بەوە دەتوانم هەڵەکانم راست بەکەمەوە و بە باشتر بنوسم... زۆر سوپاس بۆ خوێندنەوەی چیرۆکەکەم :)
#Byeol

MysteryWhere stories live. Discover now