ئەو شەوە ئیون بیول لە کاتێک کە بیری دەکردەوە دەبێت چی رووبدات، خەوی لێکەوت، بەڵام لە پڕ هەستی بەوە کرد کەسێک دەستی لێدا، زۆر بە پەلە هەستایەوە و بینی کە یۆنگ دوە...'
ئیون بیول: چۆن توانیت؟! بڵێ چیت دەوێت ئەمجارە؟
یۆنگ دو لە اتێک لێی نزیک تر دەبۆوە هەتا پشتی بەر دیوارەکە کەوت و یۆنگ دو دەرگاکەی داخست...
یۆنگ دو: ژیانت... لە ئێستا چیت پێدەکرێت؟ هەرگیز ئەم جارە رزگارت نابێت. بە دڵنیای ئەتکوژم.
لە کاتێک کە یۆنگ دو هێرشی کردە سەری ئیون بیول بەرگری لە خۆی کرد و توانی کە زەنگی ئاگاداری بۆ سکرتێر جۆنگ لێبدات، پیاوەکانی زۆر بە خێرای بەرەو ژورەکەی رایان کرد، بەڵام نەیانتوانی کە دەرگاکە بە هیچ شێوەیەک بکەنەوە...
یۆنگ دو: ئەمجارەش رزگارت بوو، بەڵام لە بیری نەکەیت کە ژیانت هی خۆت نیە.
ئەمەی وت و لە پەنجەرەی ژورەکەی خۆی هەڵدا. لە کۆتای توانیان کە دەرگاکە بشکێنن...
سکرتێر جۆنگ: خانمەکەم تۆ سەلامەتی؟ هەر ئێستا دوای کەون.
لە کاتێک ئیون بیول چاکەتەکەی و مۆبایلەکەی هەلگرت: پێویست ناکات، ئەو ئێستا لەژێر دەستی خۆمایە. هەمووتان دوام کەون، هەرئێستا پەیوەندی بە پۆلیس بکەن و بڵێن کە دۆزیومانەتەوە.
سکرتێر جۆنگ: بەڵام چۆن؟
ئیون بیول سوار ئۆتۆمبیلەکە بوو.
ئیون بیول: پێش ئەوەی رابکات توانیم کە ئامێرێکی چاودێری بکەم بە جلەکانیەوە.
لە دوای ماوەیەک توانیان کە شوێنەکەی دەستنیشان بکەن، ئەو بەرێوە بوو بۆ فرکەخانەی ******. هەموان گەیشتن و دەستیان کرد بە گەران بۆی، ئیون بیول یۆنگ دوی بینی...
ئیون بیول: لی یۆنگ دو تۆ کۆتایت هات. (بە هاوارەوە.)
یۆنگ دو هەوڵی دا کە رابکات بەڵام پۆلیس توانیان رێی پێبگرن و دەستبەسەری بکەن. لە دوای تەواو بوونی دادگاییەکەی، و سەپاندنی سزای زیندانی هەتاهەتای بەسەر یۆنگ دو. رۆژێک ئیون بیول خۆی ئامادە کرد ویستی کە بچێتە دەرەوە...
سکرتێر جۆنگ: خانمەکەم بۆ کوێ دەرۆی؟ ئەمرۆ پشووە.
ئیون بیول: بۆ بەندینخانە، پێویستە هەموو راتستیەکانی پێ بڵێم.
ئیون بیول بەرێکەوت و کە گەیشت داوای کرد کە چاوی بە یۆنگ دو بکەوێت، کە هێنایان بە جلی زیندان، زۆر هەستی بە نیگەرانی و دڵخۆشیش کرد لەهەمان کات. نیگەران بوو بۆ ئەوەی کە ئەو کەسەی هەمیشە برای بووە، لەدەستی دا، و دڵخۆشیش بوو بەوەی کە لە کۆتای بکوژی دایک و باوکی بە سزای خۆی گەیشت...
یۆنگ دوو: دەبێت کە زۆر دڵخۆشبیت بەم شێوەیە دەمبینیت...
ئیون بیول: هەه، هەرگیز لەم خراپی و لەخۆباییەت کەم نابێتەوە. من پێم وتیت کە لە کۆتای پەشیمان دەبیتەوە.
یۆنگ دو: دڵنیابە ئەگەر ژیانێکی تریشم پێبدرێتەوە هەمان شت دووبارە دەکەمەوە.
ئیون بیول: نازانم بەزەیم پێتدا بێتەوە، یان نا. تۆ هەرگیز راستیەکانت نەزانیوە، بۆیە توشی ئەم تاوانە بویت، دڵنیام لەوەی ئەگەر تەنها هەوڵی زانینی راستیەکانت بدایە، ئەوا هەرگیز بیرت لە کارێکی وا نەدەکردەوە.
یۆنگ دو: هەه، راستی؟ هیچ راستیەکەک نیە کە نەیزانم.
ئیون بیول: نەخێر، تۆ هیچ راستیەک نازانیت. بەرای تۆ بۆ ئەو رۆژەی کە دایکم و باوکمت تیا کوشت، ئەوان ئەو ئاهەنگە گەورەیەیان ئامادە کردبوو؟
یۆنگ دو: پێویست دەکات بیزانم؟
ئیون بیول: ئێستا من هەموو ئەو راستیانەی کە هەرگیز نەتدیوە بۆت باس دەکەم. بۆیە بە جوانی گوێم لێبگرە.
" پێش ئەوەی کە کارێکی وا درندانە لەگەڵ دایک و باوکم بکەیت، ئەوان بریاریان دابوو کە تۆ جێگرەوەی کۆمپانیاکە بیت، بەڵێ ئەوان وایان دەزانی کە تۆ شایەنی ئەوەیت. باشە تۆ چۆن نەتدەتوانی کە هەست بەو خۆشەویستی و گرنگی پێدانە بکەیت؟! باوکم هەمیشە پێی دەوتم کە تۆ برا گەورەی منیت. هەمیشە تۆ کورە تاقانەکەی ئەوان بویت، منیش وەک براگەورەی خۆم دادەنای، بەڵام هەمومان هەڵە بوین لەبارەی تۆ بەهۆی چاوچنۆکیەکانت هەمومانت توشی پەشیمانی کرد، لە ئێستا تۆ هیچ شتێک نیت تەنها پیاوکوژێک نەبێت، بەراستی من لەهەموو ئەو یادەوەریانەی لەگەل تۆۆ هەمبووە پەشیمانم، هیوادارم هەرگیز چاومان پێت نەکەوتایە. ئەو رۆژەش ئەوان ئەو ئاهەنگەیان بۆتۆ ساز کردبوو، بریار بوو لەو ئاهەنگە کە تۆ وەک جێگرەوەی باوکم رابگەیەنرێیت، بەڵام بەداخەوە."
یۆنگ دو زۆر سەریسورما بوو لەوەی کە وتی، و نەیدەتوانی کە قسەیەک بکات.
ئیون بیول: دیارە کە قسەت نەماوە، ئێستا کۆتا شت کە پێت دەڵێم ئەوەیە، لەو رۆژەی دایک و باوکم لەژیان نەماون ئێمە خوشکو برا نین، ئەمە کۆتا جارە کە چاومان بە یەکتر بکەوێت، ماڵئاوا. لی یۆنگ دو.
ئیون بیول یۆنگ دو ی لەناو ئازار و پەشیمانی و تاوانباری بۆ هەمیشە بەجێهێشت.
یۆنگ دو: تکایە بمبورن، تکایە، دەبوایە کە من ئەوە نەکەم، ئیون بیول، خوشکەکەم. (بەگریان).
لەدوای ساڵێک، کۆمپانیاکەی زۆر بەرەو پێشتر چوو، ژیانێکی ئارامی لە کۆتای بەدەست هێنا، بەڵام نەیدەتوانی تەنها بۆ یەک چرکەش جون کی لە بیر بکات...
ئیون بیول: لە ئێستا بەدواوە، پێویستە کە ئاگات لە کۆمپانیاکە بێت.
سکرتێر جۆنگ: بەڵام خانمەکەم...
ئیون بیول: زۆر سوپاس کە ئەم هەموو ماوەیە لە پشت من مایتەوە، زۆر سوپاس کە تۆ بویت بە باوکی دوەمم. (باوەشی بە سکرتێر جۆنگ کرد.). دڵنیام کە بەبێتۆ هەرگیز نەمدەتوانی لە ژیان بمێنمەوە.
سکرتێر جۆنگ: ئەوە کاری خۆم بوە کچەکەم، دڵخۆشم کە توانیم ئەو قەرزەی باوکت بدەمەوە.
ئیون بیول: تکایە ئاگاداری خۆت بە.
سکرتێر جۆنگ: نیگەرانی هیچ شتێک مەبە، خۆم ئاگاداری هەموو کارو بارەکان دەبم، ئێستاش برۆو ژیانە نوێیەکەت بە دەست بێنە و بۆ هەمیشە بە خۆشی بژی.
ئیون بیول بە تەنیا بەرێکەوت بۆ لای جون کی، کە گەیشت لەناو سەیارەکەوە سەیری دەکرد...
کی گیوم هاتە لای جون کی و رۆژنامەیەکی پیشان دا....
کی گیوم: تەماشا کە هیونگ! من بەراستی ئەوە دەبینم وایە!؟
جون کی: ئەوە بەراستی ئیون بیولە.!!
کی گیوم: واتە ئەو کەسەی کە بۆی دەگەران ئەو بوو، بەراستی هەرگیز ناتوانم باوەر بەوە بکەم.
جون کی: کەواتە ئەو خاوەنی کۆمپانیای کەی ئێسە!
لەو کاتە ئیون بیول هاتە لایان. و کی گیوم بینی...
کی گیوم: هیونگ!!١
جون کی: ئیون بیول!!
ئیون بیول: زۆر دواکەوتم، بمبورە.
جون کی بە خێرای بەرەو رووی رۆشت و باوەشی پیاکرد...
جون کی: پۆگۆشیپۆسۆ.( زۆر بیرم دەکردی.) ، بۆ ئەو هەموو کاتەت پێچوو، ئارا ئۆلمانا کۆکچۆندوێسۆ؟ ( نازانی چەند نیگەرانت بووم)؟!
ئیون بیول: منیش زۆر بیرم دەکردی. بمبورە کە بوومە هۆی نیگەرانیت.
ئیون بیول فرمێسکەکانی جون کی سری...
ئیون بیول: تکایە مەگری، من ئێستا گەراومەتەوە.
کی گیوم زۆر بەمە هەستەکانی جوڵا. بە بێدەنگی رۆشتە ژورەوە و دەستی کرد بە ئامادە کردنی هەندێک شت کە بیخۆن. لە دوای ماوەیەک هەردوکیان بە پێکەنین هاتنە ژوورەوە...
ئیون بیول: کی گیومممممماااا.
کی گیوم: نونااااا. هەردوکیان باوەشیان بەیەک کرد.
جون کی: یا، ئەوەنە بەسە. ئایشش.
کی گیوم: هاهاه ئۆ. ئۆ میهان.
پێکەوە دانیشتن دەستیان کرد بە قسەکردن...
کی گیوم: باشە تۆ بۆچی پێشتر بە ئێمەت نەوت کە تۆ خاوەنی ئەو کۆمپانیایەیت؟
ئیون بیول: بمبورن بەڵام نەمدەویست کە توشی کێشە بن بەهۆی منەوە.
کی گیوم: کەواتە هەواڵەکان راست بوون.
ئیون بیول: بەڵێ.
کی گیوم: دیارە کە ئەوە زۆر ئازاری داوی. بمانبورە.
ئیون بیول: نا کێشە نیە، بەراستی من رابردووم بە تەواوی لە بیر کردوە، پێویستە کە ژیانێکی نوێ دەست پێبکەم.
جون کی: هیوادارم بتوانین کە یارمەتیدەرت بین لە دەستپێکردنی ئەو ژیانە نوێیە.
کی گیوم: ئحم. من بیرم کەوتەوە پێویستە شتێک بکەم. پێش ئەوەی بروات بە گوێی جون کی چرپاندی...
کی گیوم: هیونگ ئەمە کاتی تۆیە، لەدەستی مەدە.
کی گیوم بەجێی هێشتن...
جون کی: ئیون بیول...
ئیون بیول: تکایە ئاجشی پێویستە تۆ لەگەڵ من بێیت بۆ شوێنێک.
جون کی: بۆ کوێ؟!!
ئیون بیول کە گەیشتین هەموو، شتێک دەزانی.
ستۆۆپپپپ..
هیوادارم کە پارتەکانتان بە دڵبوبێت...
ببورن کە دواکەوتم بەڵام بەهۆی تاقیکردنەوەکان نەمدەتوانی کە زووتر پۆستی بکەم.
.
.
.
ئەو شوێنە کوێیە کە ئیون بیول دەیەوێت جون کی بۆ بەرێت؟
#Byeol
![](https://img.wattpad.com/cover/129767944-288-k521229.jpg)
YOU ARE READING
Mystery
Mistero / Thrillerیارمەتیدانی کەسێک بەبێ ناسینی شتێکە کە زۆرێک لە مرۆڤەکان روبەروی دەبنەوە، نهێنی ژیانی کەسانی تر کە لەبارەی نازنین، روداوەکانی کە سەرمان لێ دەشێوێنن، تێکدانی ژیانی کەسانی تر بۆ پارە، هەوڵ دان بۆ تۆڵە کردنەوە، بەڵام ئایە تۆلەکردنەوە هەمیشە بە کوشتنی ک...