Part 7

174 36 0
                                    


لە کۆشکەکەی ئیون بیول...
ئیون بیول: سکرتێر جۆنگ هیچتان دەست نەکەوت؟
سکرتێر جۆنگ: هێشتا لە گەرانداین خانمەکەم
ئیون بیول: پێویستە زۆر خێراتر بکەن، پێموایە ئەو ئێستا زۆر بە خێراتر جولەکانی دەست پێکردووە، هەروەها پێش ئەوەی برۆن، سیکویرتی مالەکە دڵنیابن، دڵنیام لەم شەوانە پیاوەکانی دەنێرێت.
سکرتێر جۆنگ: نیگەران مەبە خانمەکەم، بە هەموو توانامان کار دەکەین، ئێستا من دەرۆم.
لە دوای رۆشتنی ئیون بیول رۆشت نانەکەی خوارد، و گەرایەوە بۆ ژورەکەی... لە دوای ماوەیەک بە پەلە لە ژوورەکەی هاتە دەرەوە و بە خزمەتکارەکەی وت کە پەیوەندی بە سکرتێر جۆنگ بکات، ئەو هات و ئیون بیولیش هەموو پلانەکەی پێوت، هەموو ئامادەکاریەکیان بە باشی کردبوو، لە دوای چەند رۆژێک چەند پیاوێک وەک پێشوو تر رێیان بە ئیون بیول گرت و بردیان بۆ بینایەکی نەناسراو. و لەسەر کورسیەک بە بەستراوەی دایاننا.
ئیون بیول: یۆنگ دو ئەزانم کە ئەمە کاری تۆیە، بۆیە وەک مشکێکی ترسنۆک خۆت مەشارەوە.
یۆنگ دو: وااوو، بەراستی تۆ زۆر زیرەکی بەڵام بەداخەوە کە سودی نابێت بۆت چونکە بەم زوانە وەک دایک و باوکت کۆتاییت پێ دێت و منیش هەموو ئەوەی دەمەوێت بەدەستی دەهێنم.
ئیون بیول: لە خەونیشت ئەوە نابینی، بێمێشک، هەتا من لە ژیان بم هەرگیز ئەوە روو نادات.
یۆنگ دو: د:لنیابە کە بەدەستی دەهێنم و ناشت کوژم بۆ ئەوەی ببینیت کە چۆن کۆمپانیەکە لە ژێر دەستت دەردەهێنم، پێویستە لەو ئازارە بژی کە من بە درێژای ژیانم پێوەی ناڵاندومە،  و لە دوای بەدەستەکانی خۆم دەتکوژم.
ئیون بیول: با ببینین کە چیت پێدەکرێت. دڵنیابە کۆتاییەکەت نزیکە. (دوای ماوەیەک لە بێدەنگ بوون.)... باشە هەر وا بە ئاسانی لە بیرت کرد کە چۆن باوکم یارمەتی دایت و وەک کورێکی راستەقینەی خۆشی دەویستیت، لەو ژیانەی کە خاوەنی نەبویت تۆی کرد بەم کەسەی کە ئێستا لە ژیاندایە، بەڵام ئەو هەڵە بوو دەبوو هەر ئەو کات بەو شێوەیە بەجێی بهێشتیتایە. هەرگیز شایەنی ئەوە نەبویت کە پێشکەشت کرا.
یۆنگ دو: دەمت داخە ئێستا.( بە هاوارەوە.). هەرگیز نەمویستوە کارێکی لەو شێوەیە لەگەل من بکات، ئەو تەنها خۆی ئەوەی ویستوە، هەرگیز منی نەبینیوە، هەمیشە دڵسۆزی بووم بەڵام ئەو وەک کیسە خۆڵێکی بۆگەن منی فرێ دا.
ئیون بیول: نەخێر هەڵەیت هەرگیز دڵسۆزی باوکم نەبویت، بەڵکو دڵسۆز و کۆیلەی پارەکانی بویت، وات دەزانی کە دەتوانی کۆمپانیاکە بەدەست بهێنیت، بەڵام کە زانیت من تاکە جێگرەوەم روی راستەقینەی خۆتت پێشان دا. تۆ تەنها لەبەر ئەوە بەو شێوە درندانەیە کوشتنت؟
یۆنگ دو زلەیەکی لێدا: پێموتیت کە دەمت داخەیت، دڵنیابە دەبوو زۆر بە ئازارتر بمردنایە، بەڵام باشەکانیانم لەبەر چاو گرت و رێم پێدان بە ائازارێکی کەمتر لە م جیهانە نەفرەتیە برۆن.
لە دوای چەند کاتژمێرێک سکرتێر جۆنگ زەرفێکی هێنا و دایە دەست یۆنگ دو...
ئیون بیول: تۆ چیت کرد؟ نەخێر هەرگیز نابێت کە ئەوانە دەست ئەو بکەون.
سکرتێر جۆنگ: بمبورە خانمەکەم بەڵام ئەمە تەنها رێگەیە بۆ رزگار کردنی تۆ، تەنها واژۆ لەسەر بەڵگە نامەکان بکە و ژیانێکی ئارام تر بەدەست بێنە.
یۆنگ دو: بەراستی سەرسامت کردم سکرتێر جۆنگ، هەرگیز لەو بروایە نەبووم کە وا بە ئاسانی دەستم بکەوێت، ئەگەر بمزانیایە ئەوا زووتر ئەم کارەم دەکرد. ئێستاش هەمووی واژۆ کە و بیسەلمێنن کە کۆمپانیاکە هی منە.
لە دوای هەوڵدانێکی زۆر ئیون بیول رازی بوو. بریاری دا کە واژۆیان بکات. دەستیان کردەوە و قەڵەمێکیان بۆ هێنا و هەموو لە چواردەوری وەستا بوون...
ئیون بیول:  ئاههه، ئەوە زۆر گەرمە، کەمێک دوور کەونەوە.
کەمێک دوور کەوتنەوە و جارێکی تر هەوڵی دا کە واژۆ بکات بەڵام...
ئیون بیول: ئۆه؟ ئەم جافە کار ناکات پێویستە ئەوەی خۆمم بدەنێ، ئەگەر نا هەرگیز واژۆ ناکەم.
بۆ جاری سێیەم هەوڵی دا...
ئیون بیول: ئایشش، پەنجەکانم زۆر ئازاریان هەیە ناتوانم کە بنوسم.
یۆنگ دو زۆر تورە بوو: خێراکە، چی ترت لە ئێمە دەوێت؟
ئیون بیول: هەموتان روتان وەرگێرن و سەیر مەکەن هەتا خۆم ئاگادارتان دەکەم.
ئیون بیول بەڵگەنامەکانی واژۆ کرد. و جافەکەی لەسە مێزەکە دانا...
ئیون بیول: کاری من لێرە تەواو بوو، من ئێستا لێرە دەرۆم و هەرگیز چاومان بە یەکتری ناکەوێتەوە.
ئیون بیول بە یارمەتی سکرتێر جۆنگ لە بیناکە چوونە دەرەوە و یۆنگ دوش بەڵگەنامەکانی هەڵگرت، بەڵام چی بینی! ئەو واژۆی نەکردبوو بەڵکو لەسەر هەر پەرەیەک وشەیەک هەبوو...
"ببورە، ئەمجارەش، زیرەکیەکەم، فریام، نەکەوت و، نەمتوانی، بە کاری، بێنم."
لەو کاتە دەنگی ئۆتۆمبیلی پۆلیس هات، و یۆنگ دو پێیزانی کە ئەمە پلان بووە، بۆیە زۆر بە تورەی هاواری کرد...
یۆنگ دو: هەر ئێستا دوایان کەون و لە دەستیان مەدەن...
بەڵام کات درەنگ بوو، پۆلیسەکان گەشتن و هەموانیان دەستگیر کرد. ئیون بیولیش ئامێرێکی ریکۆرد کردنی دەنگی دا بە زاپتەکە و پێی راگەیاند کە ئەوە بەڵگەی تەواوەتیە. ئیون بیول و سکرتێر جۆنگ سەیریان دەکردن کە چۆن توانیان لە کۆتای کۆتاییان پێ بێنن و تۆڵەی دایک و باوکی بکەنەوە، لە دوای بردنی ئەوان، بەرێکەوتن بۆ کۆشکەکەو زۆر ئاسودە بوون.
سکرتێر جۆنگ: بەراستیی خانمەکەم ئەوە پلانێکی زۆر سەرکەوتوو بوو.
ئیون بیول: بەڵێ لە کۆتای دەتوانین ئاسوودە بین.
Flash Back..
لە دوای گەیشتنی سکرتێر جۆنگ بۆ کۆشکەکەی ئیون بیول....
"ئیون بیول: سکرتێر جۆنگ بە ئاگاداری گوێبگرە، ئەوەی کە کردم لەگەڵیان بە دڵنیایی ئەوانی زۆر تورە کردوە و بە زووترین کات هەوڵی ئازاردانی من دەدەن و دەیەوێت بە زۆر کۆمپانیاکە لە ژێردەستم دەربکات، ئەم ریکۆردەرە دەبینی؟ بە بەردەوامی لەگەل خۆم هەلیدەگرم و پێم دەبێت بۆ ئەوەی لە هەرکاتێک بێت بتوانم هەموو شتتێکی پێ بدرکێنم، وە لە کاتێک ئەوان پەیوەندیت پێوە دەکەن، پێویستە کۆپیەک لە بەڵگەنامەکانی کۆمپانیاکە بهێنیت و بیدەی پێیان، منیش وا پیشان دەدەم کە واژۆیان دەکەم، بەڵام پێش هاتنت پۆلیس ئاگادار بکەرەوە، وە ئەم زانیاریانەشیان پێبدە، لە کۆتای دەتوانین بیوەستێنین، بەڵام لەگەل هەموو ئەمانە پێویستە ئاگاداری هەموو کاردانەوەیەکی بین، لەوانەیە شتی زۆر چاوەروان نەکراو ئەنجام بدات، هەرچۆنێک بێت لە کۆتای کە چۆیە زیندانەوە دەتوانین ئارام بین."
END Flash Back…
لە دوای هەفتەیەک ئیون بیول کۆبونەوەیەکی گرنگی هەبوو لەگەل وەکیلەکانی کۆمپانیاکەی، بەڵام لە گەرمەی کۆبونەوەکەی یەکێک لە پیاوەکانی هاتە ژورەوە و زۆر بە خێرای سکرتێر جۆنگی بان کردە دەرەوە....
سکرتێر جۆنگ: کێشەیەک هەیە؟
.....: گەورەم هەر ئێستا هەواڵمان لە بنکەی پۆلیس پێگەیشت کە لی یۆنگ دو لە زیندان هەڵهاتووە.
سکرتێر جۆنگ: چۆن توانیویەتی؟!!!... زۆر ئاگادار بن، دەبێت لە ئامادە باشیدا بن.
....: فەرمانتە گەورەم.
سکرتێر جۆنگ گەرایەوە بۆ کۆبونەوەکەو لە دوای تەواو بوونی بە ئیون بیولی را گەیاند کە یۆنگ دو هەڵهاتوە...
ئیون بیول: مەبەستت چییە؟ واتە چۆن؟
سکرتێر جۆنگ: تەنها ئەوەنەمان پێوتراوە، ئێمەش لە وردەکاریەکان دڵنیانین.
ئیون بیول: لە کاتێک ئەو توانیویەتی هەڵبێت، بە دڵنیای پلانی زۆر چاوەروان نەکراوی هەیە. دەبێت ئاگادار بین، ئەگەر نا هەموو ئەم ساڵانە بە فیرۆ دەرۆن.
سکرتێر جۆنگ: بەڵێ خانمەکەم.
ستۆۆپپپپپ.
راتان چیە لەسەر پارتەکە؟
راتان چیە بۆ پارتەکانی داهاتوو؟
‌یوادارم بە دڵتان بوبێت.
#Byeol

MysteryWhere stories live. Discover now