Part 6

193 39 1
                                    


لە رۆژی دواتر ئیون بیول زوو لە خەو هەستا و نانی بەیانی بۆ ئامادە کردن، کە تەواو بوو، کی گیوم و جون کی هاتن...
ئیون بیول: بەیانیتان باش، هیوادارم ئەم شەو بە باشی خەوتبن.
جون کی: بەیانی تۆش باش... واا تۆ هەموو ئەمانەت ئامادە کردوە؟
کی گیوم: زۆر بە جوانی رازێنراوەتەوە.
ئیون بیول: بەڵێ. تکایە ئێستا بیخۆن. هیوادارم بە دڵتان بێت.
نانەکەیان تەواو کرد، و هەردووکیان زۆر سەرسام بوون و خوارنەکەیان زۆر بە دڵ بوو، ئیون بیول بەمە زۆر دڵخۆش بوو. شتەکانی کۆ کردەوە، کی گیوم و جون کی خۆیان ئامادە کرد بچن بازار بۆ کرینی پێداویستیەکانیان، پێس ئەوەی برۆنە دەروە...
ئیون بیول: زۆر سوپاس ئاچشی، بۆ هەموو شتێک کە تا ئێستا بۆت کردوم. تکایە ئاگاداری خۆت بە.
جون کی: ئۆ؟! ئۆ، تۆش ئاگاداری خۆت بە.
کی گیوم: نوناا! بۆچی بەو شێوەیە قسە دەکەیت؟ وەک بڵێیت ئەمە  کۆتا جارە کە بمانبینیت.!
ئیون بیول: یاا، باسی چی ئەکەی، وا نیە، تەنها ویستم کە وا بڵێم. (بە زەردەخەنەیەکی درۆوە.)
جون کی و کی گیوم بەجێیان هێشت، لە دوای رۆشتنی ئەوان ئیون بیول ماڵەکەی پاککردەوە و پەیوەندی بە سکرتێرەکەی کرد، و هات بە شوێنیدا و ماڵەکەی بە هێمنی بە جێهێشت. لە دوای ماوەیەک کی گیوم و جون کی گەرانەوە بەڵام ئیون بیول یان لە هیچ شوێنێک نەدۆزیەوە، جون کی زۆر ترسا لەوەی کە ئەو کەسانە بردبێتیان، ویستی کە برواتە دەرەوە بەڵام کی گیوم وەستاندی...
کی گیوم: هییووننگگ، پێویستە تۆ ئەمە ببینی.
جون کی: چی روی یاوە؟
کی گیوم: ئیون بیول، ئەو ئێمەی بە جێهێشت. (نامەیەکی بە دەستەوە بوو.)
جون کی نامەکەی لێوەرگرت و خوێندیەوە...
ئاجشی.."
لە کاتێک ئەم نامەیە دەخوێنیتەوە بە دڵنیای من زۆر دوورم، ئەزانم کە ئەمە بە کتوپری رویدا، ببمبورە کە ماڵئاوایم لێنەکردی،  بەڵام نەمتوانی ئەوە بکەم، تکایە بمبورە. لەوانەیە بۆ ماوەیەکی زۆر یەکتر نەبینین، لەوانەشە ئەوە بۆ هەمیشە بێت، بەڵام دڵنیابە زۆر بیرت دەکەم. زۆر سوپاس بۆ هەموو رۆژ و یادگاریە جوانەکانمان،دڵنیابە هەرگیز لەبیری ناکەم، ئەوانە ئێستا خۆشترین کاتەکانی ژیانی من بوون. هەرگیز بۆم مەگەرێ و هەوڵ مەدە بزانی کە کێم ئەوە تەنها توشی ئازارت دەکات، تکایە هەتا جارێکی تر کە چاومان بە یەکتری دەکەوێتەوە ئاگاداری خۆت بە و بە ئارامی بژی. تکایە بمبورە. زۆر سوپاس. مالئاوا.
                                                                                                        _ئیون بیول_"
جون کی لەدوای خوێندنەوەی نامەکە زۆر توشی شۆک بوو لە جێی خۆی کەوت و دەستی کرد بە گریان.
کی گیوم: تکایە هیونگ تۆ باشی؟
جون کی: ئەو رۆشت... من ئیتر ئەو نابینم.
کی گیوم: تکایە هیونگ خۆت نیگەران مەکە، دڵنیام کە دەگەرێتەوە، با بەیەکەوە تەنها چاوەرێی بکەین.
ئیون بیول لە رێگا بوو بۆ کۆشکەکەی....
ئیون بیول P.O.V
لە سەیارەکە هەر دەگریا) تکایە بمبورە ئاجشی... بمبورە بۆ لەخۆبییەکەم، نە ئەبوو بەو شێوەیە توشی ئازارت بکەم، هەرگیز لەخۆم خۆش نابم، تەنها کەمێک چاوەرێم بە، بە دڵنیایی دەگەرێمەوە، بەڵام پێویستە سەرەتا دڵم بەدەست بێنمەوە و خۆم بگەرێنمەوە. ئەو کات، بۆ هەمیشە لەگەڵت دەبم، هەرگیز جارێکی تر بەجێت ناهێلم، تکایە ئەم ماوەیە پارزێراو بە و ئاگاداری خۆت بە..
END P.O.V
ئیون بیول گەشتەوە کۆشکەکەی و بە سێوەیەکی زۆر نهێنی رۆشتە ژورەوە...
سکرتێر جۆنگ: بەخێر بێیتەوە خانمەکەم، هیوادارم کە باشبوبیت.
ئیون بیول: من باشم، بارودۆخەکە چۆنە؟
سکرتێر جۆنگ: هەموو شتێک لەژێر کۆنترۆڵی خۆمانە. و هەر وەک فەرمانت کرد چاودێری هەموو جمو جۆڵیکیمان کرد، بەیانی کۆبونەوەیان هەیەو لەو بروایەیاین کە دەیەوێت دڵی وەکیلەکان بە دەست بێنێت و ئەوەش را بگەیەنێت کە تۆ مردویت.
ئیون بیول: کەواتە رۆهەکەم هەرگیز وازیلێناهێنێت، بەیانی کۆبونەوەکە لە چ کاتێکە؟
سکرتێر جۆنگ: لە کاتژمێر ١٠ ی بەیانی دەست پێدەکات.
ئیون بیول: لەو کاتە گرنگی بە هەموو شتێک بدەن. منیش دەبمە میوانێکی زۆر تایبەت و نەخوازراوی کۆبونەوەکەیان.
سکرتێر جۆنگ: هیچ فەرمانێکی ترت هەیە خانمەکەم؟
ئیون بیول: دوو لە باشترین پیاوەکانمان هەڵبژێرە و بە نهێنی ئاگاداری دکتۆر سۆنگ بکەن، لەوانەیە لە هەر کاتێک بێت لەبارەی ئەو بزانێت و هەوڵی ئازاردانی بدات.
سکرتێر جۆنگ: فەرمانتە خانمەکەم.
ئیون بیول: ئێستا کاتی تۆڵە کردنەوەیە، دڵنیابە کۆتایت هات لی یۆنگ دو.
لە رۆژی دواتر کتژمێر ١٠ رۆشت بۆ کۆمپانیاکەی و هەموو ئەوانەی لەوێ بوون زۆر سەریان سورما لەوەی کە هاتۆتەوە. یەکسەر چوو بۆ هۆڵی کۆبونەوەکە.
ئیون بیول: بمبورن بەرێزان کە کۆبونەوەکەم پێ برین.
یۆنگ دو: خوشکەکەم، تۆ گەرایتەوە، زۆر سوپاس کە تۆ سەلامەتی، بەراستی هەموو شوێنێک بۆت گەرام، زۆر نیگەرانت بووم.
ئیون بیول: پێویست ناکات کە نیگەرانی من بیت، من ئێستا لە هەموو کاتێکی تر باشترم. ( روی کردە وەکیلەکان.) ئێستا کە من گەراومەتەوە کۆبونەوەکەتان دوا خرا بۆ کاتێکی تر.
یۆنگ دو زۆر بە تورەی لە هۆلەکە رۆشتە دەروەوە و ئیون بیولیش دوای کەوت بینی لە یەکێک لە پیاوەکانی ئەدات.
یۆنگ دو: بێنرخ من پێم وتیت کە کۆتای پێبێنیت بەڵام بۆچی ئەو ئێستا لێرەیە.( زۆر بە تورەی.)
.....: گەورەم تکایە بمبورە من شایەنی مردنم. بەڵام من هەموو ئەوەم جێبەجێکرد کە وتت، ئێستا منیش سەرم سورماوە کە لە ژیاندایە.
یۆنگ دو: بە نەفرەت بیت، بە هۆی تۆ هەموو شتەکان ئالۆز تر بوون.
....: تکایە بمبورە.
یۆنگ دو: دەبێت ئەو هەڵەیەت بە زوو ترین کات چاک بکەیتەوە ئەگەر نا بەدەستی خۆم کۆتای بە هەردوکتان دەهێنم، ئێستاش لەبەر چاوم ونبە.
کورەکە ئەوێی بە جێهێشت و ئیون بیولیش هەموو ئەمانەی بینی. و گەرایەوە بۆ ئۆفیسەکەی خۆی.
سکرتێر جۆنگ: هیچ فەرمانێکت هەیە خانمەکەم؟
ئیون بیول ماوەیەک بێدەن بوو، دواتر وتی: هەموو زانیاریەک و بەڵگەیەکم بۆ کۆبکەنەوە کە پیشان بیسەلمێنێت ئەو بکوژەکەیە. هەروەها بە بەردەوامی چاوتان لەسەری بێت، دڵنیام کە لە ئێستاوە هەموو شتێک دەکات بۆ لەناوبردنی من.
هەفتەیەک تێپەری و کارەکانی کۆمپانیای زۆر بە باشی بەرێوە دەبرد، رۆژێک لە ئۆفیسەکەی خەریکی کار بوو، سکرتێر جۆنگ هاتە لای...
ئیون بیول: شتێک روی یاوە؟
سکرتێر جۆنگ زەرفێکی خستە بەردەمی.: ئەمانە ئەو زانیاریانەن کە داوات کردبوون بەڵام هێشتا هیچ بەڵگەیەکمان بەر دەست نەکەوتوە، بیسەلمێنێت کە ئەو ئەو کارەی کردوە.
ئیون بیول: دەبێت زۆر بە زووی بەدەستیان بێنن، من بۆ شەش سال چاوەرێی ئەم کاتە بووم، لە ئێستاش ناتوانم تەنها چرکەیەکیتریش لە دەست بەم.
سکرتێر جۆنگ: هەموو هەوڵێکی خۆمان دەخەینە گەر تۆ بێخەم بە لەوە.
ئیون بیول: متمانەم پێتانە.
ئەو رۆژە کە لە کۆمپانیاکەی رۆشتە دەرەوە خۆی بەتەنیا رۆشتەوە لە رێگا بوو چەن سەیارەیەک رێگەیان لێگرت و لە سەیارەکەی بە زۆر دایان بەزاند.
ئیون بیول: پێم بڵێن چ بێنرخێک فەرمانی پێکردوون؟
یۆنگ دو لە سەیارەیەکیان دابەزی و بەرەو رووی ئیون بیول رۆشت.
یۆنگ دو: ئەو بێنرخەی تۆ باسی دەکەی من بووم.
ئیون بیول: . چیت لە من دەوێت؟
یۆنگ دو: ئەوەی هەمیشە ویستومە، دڵنیابە ئەگەر لەسەر رێگەم بۆستیت ئەوا زۆر بە ئاسانی لەناوت دەبەم.
ئیون بیول: هەرگیز ناتوانی ئەوە بکەیت زۆر دڵنیابە لەوە.
یۆنگ دو: هەه،  پێشتر زۆر بە ئاسانی توانیم کۆتای بە دایک و باوکت بێنم، بەڵام تۆ چیت؟ تەنها کچێکی بچکۆلە کە لەناویبردنی وەک لە ناو بردنی مێرولەیەک ئاسانە.
ئیون بیول: دەمت داخە بەنەفرەت بیت... هەست بەوە ناکەیت کە بەتەواوی بویت بە درندەیەک؟ کوا ئەو برایەی کە هەمیشە گرنگی پێ دەدام؟ تەنها بۆ پارە وا دەکەیت؟ وا دەزانی کە پارە گرنگترین شتە لە ژیان؟ دڵنیابە زۆر هەڵەیت.
یۆنگ دو: هاهاها، سەیر کەن کچە بچوکە خۆشەویستەکەمان ئێستا فێرمان دەکات کە چی گرنگترینە لە ژیان.
زۆر بە تونی دەموچاوی گرت.
یۆنگ دو: پێویستە بزانیت، لەم کاتە ئەگەر پارەت نەبێت ئەوا هیچ نیت، هیچ کەس بە بوونت نازانێت، ئەگەر پارەت نەبێت، ئەوا ژیانیشت نیە، کەواتە پێویست بە شتی تر دەکات بۆ ئەوەی کە روونی بکاتەوە پارە گرنگترین شتە لە ژیان؟
ئیون بیول: دڵنیابەە رۆژێک لە هەموو ئەمانە پەشیمان دەبیتەوە. و دەزانی کە گرنگترین شتی ژیان چیە.
یۆنگ دو: ئەگەر دەتەوێت بژیت ئەوا هەر ئێستا کۆمپانیاکەم را داست کە.
ئیون بیول: هەرگیز ئەوە روو نایات.
لەو کاتە سکرتێر جۆنگ و پیاوەکانی هاتن و یۆنگ دو پیاوەکانی رایان کرد. ( پێش ئەوەی کە ئیون بیول دابەزێنن، زەنگی ئاگادار کردنەوەی بۆ پیاوەکانی لێدا.)
سکرتێر جۆنگ: خانمەکەم تۆ باشی؟ ئەوان ئازاریان پێنەگەیاندی؟
ئیون بیول: نەخێر من باشم. ئێستا با برۆین.
ستۆپپپ.
وەییی دەستم، ئایشششش. ئەوە ٢ کاتژمێرە خەریکم.
راتان چیە لەسەر پارتەکە؟ هیوادارم بە دڵتان بوبێت.
بە رای ئێوە ئیون بیول مەبەستی چی بوو لە بەدەستهێنانەوە ی دڵی، و جارێکی تر گەراندنەوەی خۆی؟
هیوادارم تۆزێ لە بابەتەکان تێگەیشتبن.

#Byeol

MysteryWhere stories live. Discover now