Part 3

236 48 3
                                    


ئیون بیول: چونکە.... راستیەکەی لە کاتێک کاتم هەبوو هەرگیز هەولم نەیا بۆ ئەوەی کە خۆم فێر بکەم، بەڵام لەدوای ئەوەی کە دایکم و باوکم لەدەست دا ناچار بووم کە خۆم شت بۆخۆم ئامادە بکەم، بۆیە هەرگیز هیچ کەسێک خواردنەکانی منی نەخواردوە پێشتر.
جون کی: بمبورە، دیارە کە ئەوە زۆر قورس بووە بۆت، منیش کاتێک کە تەمەنم ٢٠ سال بوو، دایکم و باوکم لە روداوێک مردن.
ئیون بیول: ئۆ، بەڵام ئەی تۆ هیچ هاورێیەک یان کەسێکی نزیکت نیە؟ ئەوە نزیکەی ٢ هەفتە دەبێت کە من لێرەم بەڵام کەس تەنانەت پەیوەندیشیان پێوە نەکردوی!؟
جون کی: نەخێر، لە دوای ئەو روداوە هیچکام لە کەسە نزیکەکانمان لەلامان نەمانەوە، تەنها هاورێیەکم هەیە ئەویش ئێستا لەدەرەوەیە، بۆ خوێندن... بەڵام ئەی تۆ؟ ئەوە ٢ هەفتە دەبێت کە تۆ ونیت و هیچکەس بۆت ناگەرێن!
ئیون بیول: من هیچ کەسێکم نەماوە، تەنانەت هاورێیەکیشم نیە.
جون کی: ئەوە چۆن دەبێت؟ تەنانەت هاورێیەکیش؟!!... چ کارێک دەکەیت؟
ئیون بیول: من ئەندازیارم.
جون کی: کەواتە بەهۆی کارەکەت پێویستە کەسانێکی زۆر بناسیت..
ئیون بیول: تۆ راست دەکەیت بەڵام... بەڵام من ناتوانم تێکەڵاوی لەگەل خەلک بکەم.
جون کی: بەڵام تۆ لەوە ناچێت کە وا بیت، وامزانی کەسێکی زۆر تێکەڵاویت!!
ئیون بیول: بەڵێ رۆژێک بەو شێوەیە بووم😞.... ئاجشی؟!
جون کی: ئۆ؟
ئیون بیول: ئاجشی با ببین بە هاورێ... ئۆ؟ خۆ ئەوە ئاساییە؟
جون کی: زۆر باشە کەواتە ئێستا ئێمە هاورێین.( پێکەنی)
ئیون بیول: زۆر سوپاس، بەراستی زۆر دەمێکە ویستومە کە هاورێیەکم هەبێت.
جون کی: بەراست! تەمەنت چەندە؟
ئیون بیول: من ٢٦ سالم... ئەی تۆ؟
جون کی: من ٣٠.
ئیون بیول: وااا، هەرگیز لەوبروایە نەبوم. تۆ زۆر لەوە گەنجتر دەردەکەویت.
جون کی: کەواتە بۆچی ئەڵێیت ئاجشی؟
ئیون بیول: کنیان( تەنها.). هیچ هۆکارێک نیە.
جون کی: بەڵام هیچ شتێک لەم ژیانە بێ هۆکار نیە.
ئیون بیول: تۆ راست دەکەیت، بەڵام هەنێک جار نایانزانین.
جون کی: کەواتە ئێمە بۆ دەژین؟ بۆ ئەوەیە کە هۆکاری روودانی شتەکانی دەروبەرمان بزانین. کەواتە پێویستە بە باشی هەول بۆ دۆزینەوەی هۆکارەکان بدەین.
ئیون بیول: بەڵام هەندێک جار هۆکارەکان ئەوەنە بێمانان کە هیواداربویت هەرگیز لەبارەی نەتزانیایە.
جون کی: ئەوە راست نیە، لەوانەیە هەندێک لە هۆکارەکان بۆ ئێمە بێمانا بن بەڵام بۆ هەندێک کەس واتە ژیانیان. کەواتە هەموو هۆکارەکان بەنرخن و پویستە رێزیان بگرین.
ئیون بیول: هەوڵی ئەیەم... ( لە ناخی زۆر لە قسەکانی تورە بوو، بەڵام دەری نەخست.)
جون کی: ئەوە زۆر باشە. ( زەردەخەنەیەکی کرد.)
لەدوای ماوەیەک لە بێدەنی، ئیون بیول هەستا کە بروات بۆ ژورەکەی...
ئیون بیول: ئاجشی من ئێستا ئەرۆم پشوو ئەدەم بەڵام، بمبورە ە ناتوانم یارمەتیت بەم من تەنها شتەکان قورستر دەکەم بۆت.
جون کی: نەخێر وا نیە ئێستا برۆ.
ئیون بیول: دڵنیابە زوو چاک دەبمەوە ئەو کات ئەتوانم یارمەتیت بەم.
جون کی: ئەوە زۆر باش دەبێت، کەواتە ئێستا برۆ پشوو بە با زوو چاک بیتەوە و یارمەتی من بە لە کارەکەن 😉
ئیون بیول: سوپاس بۆ خواردنەکە. زۆر بەتام بوو.
جون کی: ئۆ. بە باشی پشوو بە.
ئیون بیول P.O.V
ئایششش، ئاجشی بێمێشک، بێ ئەوەی هیچ بزانیت باسی زانینی هۆکارەکان دەکەیت، هەرچەنە راستیش دەکەیت، دۆزینەوەی هۆکارە بێنرخەکان بەشێکن لە ژیانی مرۆڤ، بەڵام ئەوە بۆیە هۆی تێکدانی هەموو ژیانی من و لە جیهان بە تەواوی دوری خستمەوە.
END P.O.V
ئیون بیول  چۆیە ژورەکەی و خەوی لێکەوت... جون کیش بەدەم کتێب خوێندنەوە خەو بردیەوە بەڵام خەونێکی زۆر سەیری بینی...
" لە خەونەکەی بە تەنیا لە رێگەیەک دەرۆشت زۆر تاریک و تەماوی بوو، گوێی لە هاواری ئیون بیول بوو کە داوای یارمەتی دەکرد، زۆر گەڕا هەتا لە ناو تەمە چرەکە توانی بیدۆزێتەوە، بەڵام کە دۆزیەوە بینی کە لاشەیەکی نیوە مردوە، هەرچەند لێی نزیک دەبۆوە نەیدەتوانی پێی بگات، لە پڕ گوێی لە هاوارێکی بەهێز بوو."
لە ترسدا خەبەری بۆوە و بەپەلە رۆشت بۆ ژورەکەیی ئیون بیول، ئەو بە هێمنی خەوتبوو، بەڵام جون کی بینی پیاوێک کە هەموو جلەکانی رەشبوون لە پەنجەرەکە رۆشتە دەرەوە، بە پەلە دوای کەوت و کەمێک لە ماڵەکەی دوور کەوتەوە بەڵام وازی لە پیاوەکە هێنا و گەرایەوە بۆلای ئیون بیول و بینی هێشتا لە جێگەکەی خەوتوە، لێی نزیک بۆوەو لەسەر کورسیەک لە نزێک ئەو دانیشت...
جون کی P.O.V
"ئەمانە چین کە روو دەدات؟  یەکەم ار کە بە بریناری دۆزیمیتەوە، ئەو شەوە، ئەو خەونە و ئێستاش ئەو کەسە رەش پۆشە! بڵێی نهێنی ئەم کچە چی بێت؟ باشە ئیون بیول تۆ کێیت؟ بۆچی تۆ هیچ کەسێکت نیە؟ ئایە لەدەست کەسێک رات کردوە؟ هیچ کەس هەیە هەوڵی ئازار دانت بات؟ هیوادارم کە بەزووترین کات بزانم کێیت."
END P.O.V
لەبەیانی رۆژی دواتر کە ئیون بیول بەخەبەر هات، بینی کە جون کی لەسەر کورسیەکەی تەنیشتی خەوتوە. ئیون بیول بە وردی لێی روانی و لەگەل خۆی قسەی دەکرد...
ئیون بیول: واااا، ئاجشی ئەزانی کە تۆ زۆر سەرنجراکێشیت؟ دەتوانی دڵی هەرکەسێک بەدەست بێنیت کە دەتبینێت.
ئیون بیول هەستا و ئەو بەتانیەی کە پێوەی بوو، دای بە جون کی... دوای ماوەیەک جون کی خەبەریبۆوە بەڵام ئیون بیولی لە جێگەکەی نەبینی، زۆر نیگەران بوو، بە پەلە لە ژورەکە جۆیە دەرەوەو هەموو ژورەکانی تر گەرا بەڵام ئەوی لە هیچ جێیەک نەبینی. کاتێک ویستی کە بچیتە دەرەوە گوەی لە سەوتێک بوو لە دوایەوە...
ئیون بیول: ئاجشی بۆ جێیەک دەرۆیت؟
جون کی کە ئەوی بینی بەبێ ئەوەی هەستی پێبکات باوەشی پیا کرد...
جون کی: زۆر سوپاس کە تۆ باشیت، زۆر ترسام شتێکی خراپت لێ بەسەر هاتبێت.
ئیون بیول: ئ...ئا.. ئاجشی؟!!!
ئیون بیول بەم کارەی زۆر سەریسورما و نەیتوانی وشەیەک بڵێت ، لێدانەکانی دڵی بە سێوەیەک خێرا بوون کە رێگەیان پێنەدا هەناسە بات، کاتێک جون کی هەستی پێ کرد لێی دور کەوتەوە و زۆر هەستی بە شەرم کرد...
جون کی: بمبورە مەبەستم نەبوو، ئەوە تەنها...
ئیون بیول: نا کێشە نیە.😊
ئیون بیول لەسەر مێزی ناخواردنەکە دانیشت و جون کی ویستی کە هەندێک شت ئامادە بکات بەڵام کە ساردکەرەوەکەی کردەوە بینی شتی زۆر کەمی لێماوە... بە خێرای هەندێک شتی ئامادە کرد و خۆی ئامادە کرد کە بچێت بۆ ئەوەی پێداویستیەکانی بکرێت....
جون کی: دڵنیای تۆ باش دەبیت ئەگەر بە تەنیا بیت؟
ئیون بیول: خەمت نەبێت، ئەمە یەکەم جار نیە کە بەتەنیا بم، دڵنیابە بە باشی ئاگاداری خۆم دەبم...
جون کی: زۆر باشە ژمارەکەم لە لای تیڤیەکە هەیە، هەر شتێکت پێویست بوو دەتوانی پەیوندیم پێوە بکەیت.
ئیون بیول: زۆر باشە...
جون کی: ئاگاداری خۆت بە.
ئیون بیول: ئۆ. تۆش ئاگاداری خۆت بە.
جون کی رۆشت بۆ بازار بۆ کرینی شتەکان، ئیون بیولیش بریاریدا کە بەناو مالەکە بگەرێت، گەشتە ژورێک کاتێک کە چۆیە ژورەوە لەسەر دیوارەکە وێنەی کچێکی بینی کە وێنەی خوشکەکەی جون کی بوو، لەپر گوێی لە دەرگا بوو رۆشت بیکاتەوە لەگەل کردنەوەی وتی..." ئاجشی نەمزانی ئەوەنە بە زووی دەگەرێیتەوە."... بەڵام ئەوەی کە بینی جون کی نەبوو، بەڵکو کورێکی تر بوو، کە بە قاتێکی رەش لەبەر دەرگاکە وەستا بوو، ئیون بیول کە ئەوی بینی زۆر ترسا و بە پەلە ویستی دەرگاکە دابخات بەڵام کورەکە قاچی خستە بەردەمی و نەیهێشت دای بخات...
....: پێت وایە ئێستا چی دەکەیت؟؟😒
ئیون بیول: ئ.ئ.ئ. ئە. ئەوە... ( لەترسدا نەیدەتوانی کە قسە بکات.)
ستۆۆۆپپپ...
تکایە وەڵامی پرسیارەکان بەنەوە، بەوە زۆر دڵخۆش ئەبم :)

پارتەکە چۆن بوو بەلاتانەوە؟
چ بەشێکتان زۆر بە دڵڵ بوو؟
چ بەشێکتان بە دڵنەبوو؟
بە رای ئێرە ئەو کەسە کێیە کە هات بۆ ماڵەکەی جون کی؟

#Byeol

MysteryWhere stories live. Discover now