4|شازادەیەکی نەرم و نیان؟..لەماڵەکەی من نا~

1K 230 16
                                    



Yona POV :-

بەهۆی منەوە کەوتین .. باوەشەکەی بەهێز بوو هەتا گەشتینە سەر زەویەکە و دەستی و جەستەی شل بوونەوە وا دیارە شتێکی لێ هاتووە ...

تکایە ئەی خودایە .. هیچی لێ نەهاتبێت
چاوم کردەوە تا ڕووخساری ببینم ...

لێوەکانی کەمێک دەجوڵان وەک دەربڕینی ئازارەکەی بەڵام هیچ شوێنێکی تر لە لاشەی ناجوڵێت تەنها لێوی نەبێت وە هەناسەی کە بە سوکی بەر ڕووخسارم دەکەوێت ...
خۆم بەرز کردەوە .. لە کاتێکدا دەستم لەسەر شانیەتی ...

یۆنا"بە ترسەوە":- جیمین ... ئۆپا .. تۆ باشیت ؟

بەڵام ئەو وەڵامی نەدامەوە .. ئەمە وای کرد کە دڵم لە ترسا بگوشرێت لە هەموو ژیانمدا هەستم بەم ترسە نەکردووە ...
دەستم خستە سەر ڕوومەتی لەکاتێکدا بە ترسەوە ناوی دەهێنم .. براکەم لێمان نزیک دەبوویەوە .. لەکاتێکدا ناوی منی بە نیگەرانییەوە دەهێنا ...

چاوم ڕێگای خۆی گرت و ڕۆشت بۆ لای براکەم .. ئەوە درەوشانەوەی مانگە کە لە چاوما درەوشایەوە .. فرمێسک کە لەچاوما کۆبووەوە بە ترس و نیگەرانییەوە بریسکەی دەدایەوە ...

شوگا"بە نیگەرانییەوە":-تۆ باشیت .. یااا تۆ باشی وەڵامم بدەرەوە

چییەتی ئۆپا نابینێت من باشم .. وادیارە لە نیگەرانی بۆ من دەورووبەری نابینێت یان ئاگای لێ نییە کە جیمین ئۆپا ئەوە کە ناجوڵێت ...‌‌
شوگا لە تەنیشتم دانیشت و بەتوندی لە ئامێزی گرتم .. دوای چەند ساتێک بۆی دەرکەوت کە من باشم و جیمین ئەو کەسەیە کە دەبێت نیگەران بیت بۆی .. بەڵام جۆنگ کوک ئەو بوو لەلای جیمین و ڕووخساری نیگەرانی پێوە دیار بوو ...

End POV .

Jungkook POV :-

یۆنام بینی لەسەرەوەی قادرمەکان .. وە هەر ئەونەم زانی کە هیۆنگ باوەشی پێدا کردووە بەیەکەوە کەوتنە خوارەوە ...
لەو ساتەی کە لەسەرەوە کەوتنە خوار من باوەڕم نەکردووە کە هیۆنگ لە سەر زەوی کەوتووە و ناجوڵێت ...

ناچار بووم کە چەند جارێک چاوم بکەمەوە و دایبخەمەوە تا زانیم کە من پێویستە بزانم جیمین هیۆنگ چۆنە چونکە ئەو ناجوڵێت ...

وە ئەو کچە شوگا هیۆنگ لەو زیاتر نابینێت وە نیگەرانی جیمین نەبوو وەک چۆن نیگەرانی ئەوە بۆیە بەرەو لای هیۆنگ ڕۆشتم ...

جۆنگ کوک"بە نیگەرانییەوە":- جیمین هیۆنگ .. من تکات لێ دەکەم چاوت بکەوە .. هیۆۆۆنگ .. ئەوە منم .. سەیرم بکە

جەستەی جیمین هیۆنگم بەرز کردەوە بۆ نێوان دەستم .. لەکاتێکدا بە سووکی دەکێشم بە ڕوومەتی بەڵکو هەستێت
سەیری جەستەیم کرد ...
هیچ نییە وادیارە ئازاری پێ نەگەشتووە بە ئاسوودەییەوە هەناسەیەکم هەڵکێشا لەکاتێکدا دووبارە سەیری ڕووخساری دەکەم ...
شوگا هیۆنگیش لێمان نزیک بۆیەوە .. وە نیگەرانی لەنێوان چاوەکانی دیارە ...

My Brother Is Such An Angel || P.JM Where stories live. Discover now