سڵاو لە ئەستێرەکانم ھیوادارم وەک ھەمیشە درەوشاوە بن!ئەمەش بەشێکی نوێ، تکایە بە خۆشەویستییەوە بیخوێننەوە ♥️
چێژی لێ ببینن ✨
—————
شوگا، ئەو کڵۆ شەکرەی ژیانم شیرین دەکات ھەرچەندە تاڵ ببێت..
براکەم زۆر بێ وێنەیە، لەبەر ئەوە واناڵێم کە ئەو برامە.. ئەو بەڕاستی بەو جۆرەیە!
پێستێکی سپی وەک بەفر، خاوەن خەندەیەکی ئارام بەخش، کەسایەتییەکی بەھێز و لە ھەمان کات شیرینی ھەیە.
براکەمم بە شێوەیەکی شێتانە خۆشدەوێت، سەرەڕای ھەموو ئەوەی پێیدا تێپەڕبووم.. وە ھەموو ئەوکاتانەی کە بەبێ ئەو بەسەرم بردووە، بەڵام ھێشتا ئەو خۆشەویستترینە لە دڵمدا..
چۆن بتوانم ئەم تۆپەڵە جوانییە باس بکەم، ھێندە جوانی براکەم بێ وێنەیە من ناتوانم دەریببڕم بە وشە.
گەڕاینەوە بۆ ماڵەوە و پاشان چووینە ژوورەوە و ئەو لەگەڵ ھاوڕێکانی قسەی دەکرد، نامجون ئۆپا و جین ئۆپا لە ماڵەوە بوون، توشی شۆک بوون بە گەڕانەوەی براکەم چونکە چاوەڕوان نەکراو بوو..
براکەم لەگەڵ ھاوڕێکانی دانیشت و منیش دەستم کرد بە ئامادەکردنی خوانی نیوەڕۆ.
نامجون:- تەندروستیت چۆنە؟
شوگا:- زۆر باشم، نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتوو بوو و کاریگەری لاوەکی نەبوو.جۆنگکوک:- ھیۆنگ! تۆ بە شێوەیەکی ھەمیشەیی گەڕاویتەتەوە، وانییە؟ بۆ ھیچ جێیەکی تر ناڕۆیت؟
شوگا"بە خەندەوە":- نەخێر ناچم بۆ ھیچ جێیەکی تر.
جۆنگکوک"بە سەرسوڕمانەوە":- تەنانەت ماڵی دایک و باوکت؟!
شوگا:- ئەوان بەم زووانە ناگەڕێنەوە، باوکم بە تەواوەتی سەرقاڵی کارەکانییەتی لەوێ.
جەیھۆپ:- یاا ھیۆنگ بە تەواوەتی میرت تێکشکاند..
شوگا بە متمانەوە خەندەی بۆ کرد.شوگا:- ئەو کوڕە کەسێکی ترسنۆکە، نەدەگەڕایەوە بۆ ئێرە گەر بەوەی نەزانیبایە کە من نەخۆشم و دەبێت نەشتەرگەریم بۆ بکرێت، دەیویست دوورکەوتنەوەی من وەک ھەلێک بقۆسێتەوە تا بەنرخترین کەسم ئازار بدات و بەوە بێزارم بکات.. بە نزیکەیی سەرکەوتوو بوو لەوەدا بەڵام دڵنیام پاش گەڕانەوەی من ئەو دەڕوات چونکە ھەموو شتێک کۆتایی پێ ھات بۆ ئەو.
جیمین:- ئێمە داوای لێبووردن دەکەین بە شێوەیەکی باش داواکارییەکەتمان جێبەجێ نەکرد.
ESTÁS LEYENDO
My Brother Is Such An Angel || P.JM
Fanficلە ڕۆژە ئاساییەکاندا گەورەترین خەونەکانمان شتی ئاساییە لە زۆربەی خێزانەکاندا .. بەڵام تۆ براکەم .. بوونم لەگەڵت دەرگایەکم لە ئاسمانەوە بۆ دەکاتەوە .. - فولە و حەوت کورتە باڵاکە - براکەم یەکێکە لە کورتە باڵاکان .. وە خۆشەویستەکەم دووەم کورتە باڵایە...